یەكەمین كۆبوونەوەی داڕشتنی بودجەی ٢٠٢١ ی هەرێم بەڕێوەچوو



بە مەبەستی ئامادەكردن و داڕشتنی پرۆژە یاسایی بودجەی ٢٠٢١ی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ ئەم مەبەستە زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان ئەنجام دەدات و ئەمڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی سازکرد. 



سەرلەبەیانی  ئەمرۆیەكشەممە  ٢٤ی کانوونی دووەم، لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوری كۆبوونەوەیەك بە سەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ وەزارەتی سامانەسروشتییەكان بەڕێوەچوو. 


وەک لە راگەیاندنێ کۆبوونەوەکەدا هاتووە" بودجەی هەرێمی كوردستان بودجەیەكی گشتگیردەبێت و سەرجەم وەزارەت و دەستەكان داهات و خەرجیی و قەرزە گشتیەكان و كورتهێنان، لە چوارچێوەی پرۆژە یاسای بودجە دەبێت".


هەروەها هاتووە " لەو چوارچێوەیەشدا بۆ یەكەمجارە لە هەرێمی كوردستان داهات و خەرجی و (شایستە دارایی كۆمپانیاكانی نەوت، خەرجی دەرهێنان و هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوت)ی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان دەخرێتە ناو پرۆژە یاسایی بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١."
 


PM:06:19:24/01/2021