لەیەکەم یاری کۆمەڵەی سێهەمدا هەردوو هەڵبژاردەی کۆڵۆمبیاو یۆنان لە یاریگای جیوفەرناندۆر ناگاریس ڕوبەڕوی یەک بوونەوە دوای تێپەڕبوونی پێنج خولەک پابلۆ ئەرمێرۆ کۆڵۆمبیای بە گۆڵێک پێشخست و گێمی یەکەم بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر بە سوودی کۆڵۆمبیا بە کۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا هاوڕێیانی فاڵکاو باشتر دەبینراو گۆتیرێز لە خولەکەی ٥٨ کۆڵۆمبیای کردە خاوەن گۆڵی دووەم و لە کاتی زیادکراوی یاریەکەشداو لە خولەکی ٩٢ رۆدریگێز گۆڵی سێهەم و سەرکەوتنی تۆمارکردوو یاریەکە بە سوودی کۆڵۆمبیا بە کۆتا هات بە سێ گۆڵی بێ وەڵام و یەکەم سێ خاڵی کۆمەڵەی سێهەمیان بە دەست هێنا .
ئا / شاهۆ فایق