هەولێر.. بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا

هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" شەوی رابردو روداوێکی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەسەر ڕێگای هەولێر- ناحیەی شەمامک رویداوە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دو کەسی دیکەش برینداربون". 

 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کاتژمێر11:30خولەکی شەوی ڕابردو لەسەر ڕێگای هەولێر-ناحیەی شەمامک پێکدادانێک ڕویدا لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا".

 

ئەوەش هاتوە، لەئەنجامی ڕوداوەکە شوفێری  ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکە گیانی لەدەستدا و دوسەرنشینیش بەسەختی زامداربون لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر.

 

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی هۆکاری روداوەکە باسی لەوەکردووە، هۆکاری کەوتنەوەی ڕوداوەکە سەرپێچیەکی دیاری شوفێری بارهەڵگرەکە بوە کەهەوڵی دابو بەبەگ لەگەراجێک بێتە دەرەوە بۆسەرشەقامی سەرەکی بەبێ ئەوەی ڕەچاوی دانەخستنی ڕێگای سەرەکی بکات، کەئەمەش وایکردبو  ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە توشی پێکدادان ببێتەوە لەگەڵی بۆیە شوفێری بارهەڵگرەکە بەلایەنی تۆمەتبار داندرا بۆکەوتنەوەی ڕوداوەکە. 



PM:12:10:28/01/2021