لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی خێزانی، هەوراز
گوڵپی بێژەری هەواڵەکانی کەناڵی ڕووداو
بڵاوکرایەوە.
هەوراز گوڵپی پێشکەشکاری دیاری ڕووداو لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی لەگەڵ هاوسەرەکەی بڵاوکرایەوە و خۆشی پێشتر
ئەو وێنانەی بڵاوکردبووەوە.
هەوراز گوڵپی کە بەردەوام وێنەی
کوڕەکەشی بڵاودەکاتەوە لە ٢٢ی ئۆکتۆبەری ساڵی ١٩٨٥ لە دایک بووە.
هەوراز پێشتر لە چاوپێکەوتنێکیدا سەبارەت بە ژیانی خۆی
وتی "جارێكیان لە
گوندێكەوە تەلەفۆنیان كرد گوتیان مەلایەكمان بۆ بنێرن، مەلاكەی خۆمان وازی هێناوە.
ئەوە بوو منیان نارد. منیش یەكەم جارم بوو وتاری هەینی بخوێنمەوە، وتارەكەم بە
پێنج خولەكەك تەواو كرد، لە وتارەكەدا باسی ژیانی ئیمام عومەری كوڕی خەتابم بۆ
كردن. ماوەیەكیش لە گوندێكی پێنجوێن مەلا بووم، ئێستاش بەهۆی ئەوەی دەنگم خۆشە، كە
دەگەڕێمەوە ناوچەی خۆمان لە پرسەكاندا قورئان دەخوێنم.".
سەبارەت بەوەی دەڵێن هاوسەرەکەی عەرەبە دەڵێت "راستە من لە بەغدا خێزانم پێكەوەنا، بەڵام ژنەكەم
عەرەب نییە و خەڵكی ناوچەی خۆشناوەتییە و لە بەغدا ژیاون".
هەروەها سەبارەت بە یەکتر
ناسینی لەگەڵ هاوسەرەکەی دەڵێت "ئێمە لە رادیۆی شەفەق لە بەغدا پێكەوە بووین، دەمبینی كەسێكی
بێدەنگ و رێكوپێكە، ماوەیەك سەیری یەكمان دەكرد، سەیركردنەكە بوو بە پەیوەندی
خۆشەویستی. دواتر بەڕێوەبەری رادیۆی شەفەق خوازبێنی بۆ كردم و كەسوكاری رازی بوون.
ساڵی 2011 گواستمەوە و هاتمەوە شاری سلێمانی. ئێستا كوڕێكم هەیە بە ناوی یوسف.
سەرەتا بەنیازبووم ناوی بنێم ئۆجەلان، بەڵام دواتر لەبەر دڵی ژنەكەم ناومان نا
یوسف، چونكە حەزی لە ناوێكی ئاینی بوو."