ئەوەی نەدەبوو ڕوبدا لەم هەرێمە؟؟

بێستون هەورامی
نزیک بە دوومانگ لەم دەڤەرە بایکۆتەو نزیک دەبینەوەلە کۆتایی وەرزی یەکەم ،ئەوەی دەگوزەرێ ئەم دەسەڵاتەی هەرێم بێ باکانەو بێ گوێگرتن لە داواکاری مامۆستایان مێشێک میوانی نیە تەنها بچوکترین خاڵی داواکاریەکانی جێ بە جێ نەکردوە ، پێم وایە هیچیش ناکەن ،چونکە پێیا ن وایە تەنها یەک داواکاری جێ بە جێ بکەن سازشیان بۆ مامۆستایان کردوە ، کەچی لە بۆنەکاندا ئەوەنده بە شانو باڵی مامۆستایانداهەڵ دەدەن ئەگەر خەڵکی وڵاتانی تر گوێیان لێبێ پێیان وایە مامۆستای ئەم هەرێمە لە هەموو وڵاتنی تر خۆش گوزەرانترن،
بە داخەوە باوکان و دایکانی فێر خوازانیش تەنها پەیوەندی بە بەڕێوبەرەکانەوەدەکەن کە کەی دەوام دەکرێتەوە، لە جیاتی ئەوەی فشار دروست بکەن لەسەر دەسەڵات تامافی مامۆستایان جێ بە  جێ بکات یان لەڕۆژی خۆپیشاندانەکاندالەپێشەوەی مامۆستایاندا بن کەچی ئەوانیش بێدەنگن لە فەوتانی خوێندنی ساڵێکی منداڵەکانیان،

ئەوەی جێگەی نیگەرانیە مامۆستایان و فێر خوازان دابڕاون لەپڕۆسەی پەروەردەو فێر کردن کە پێم وایە هەر ئەم دوانە باجی کەم تەر خەمی و بێ باکی هەڵوێستی دەسەڵاتوو باوکانو دایکان دەدەن، ئەگەر نا ئەم دەسەڵاتە بە چەند هەزارێک لەمامۆستایان لەڕۆژی خۆپیشاندانەکاندا نایێتە ژێر باری داواکاریەکان ، بەڵام ئەگەر دەیان هەزار کەس بەشداربێ ئەو کات دەبینین ئەم دەسەڵاتە چەند ترسنۆکەو چۆن دێت بەدەم داواکاریەکانەوە،

بەکورتی چارەسەری ئەم باڕو دۆخە لە ئەستۆی دەسەڵات دارانی هەرێمە ،چونکە لە ماوەی ۳۲و ساڵی حکوم ڕانیدا سەدان ملیار دۆلاری ئەم گەلەیان خزانوەتە گیرفانی خۆیانو حزبو وچەند سەد سەرمایەدارێکی چاوچنۆک و مشەخۆر دەیان توانی لەم بارودۆخە دا بە ئاسانی لەو سەرمایەیەی لەلایان موچەی چەندین مانکو بگر چەند ساڵێکیش دابین بکەن ، بەڵام دیارە دەسەڵاتێک بەدزی و ناشەر عی سامانو داهاتی ئەم خەڵکەی بردبێ چۆن ئەوەدەکات،

بە داخەوە هەندێکیشمان پێمان وایە دەسەڵات دارانی عێراق لەبەرژەوەندی موچە خۆرانی هەرێم لە چەند ڕۆژی داهاتودا بڕیاری گرنگ دەدەن ، کەمن پێم وایەئەوانیش هیچیان کەمتر نیە لەم دەسەڵات دارانەی هەرێم بەرامبە ر بەمووچەخۆران ئەوان لەگەڵ ئەم دەسەڵاتە شەریکن و بەرژەوەندیان هەیە،

بەداخەوە پێم وایە ئەگەر قوتابخانەش بکرێتەوە سودی نیەو نە مامۆستا دەتوانێ قەرەبوی ئەم ماوەیە بکاتەوەو نە قووتابیش سود دەبینێ کەواتە بەڕای من ساڵێک خوێند ن ڕۆیی و ئۆباڵی فەوتانی لە ئەستۆی ئە دەسەڵاتە خۆسەپێنەیە کە کوردستانی گەیاندوەتە لێواری ڕوخان، دڵتان  بە پاراستنی دەرەکی خۆشە، بەڵام لە ناو خۆ ڕوخاونو تەنها هێزێکی نیشتمان پەروەرو یەک سانی خوازی دەوێت پێشڕەوی جەماوەر بکات،ئەگەرنا هێزی ترخەریکەبارودۆخەکەدەقۆزێتەوەوهەموانیش باجەکەی دەدەن.

05/11/2023




وتارەکانی تری نوسەر