مناڵەکانتان مەنێرن بۆخولی هاوینە

ئیسماعیل حەمە رەحیم

زیاتر لە20 ساڵە لەناوەندەکانی خوێندن، مامۆستای مناڵانم، باش لەهەست و سۆزو ئارەزووی مناڵان تێگەشتووم.
من دەزانم کە #قوتابخانەو پرۆگرامەکانی #خوێندن چ بارێکی قورسن بەسەرشانی مناڵەوە.

لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا ژمارەیەکی زۆری مامۆستا لەناوەندەکانی خوێندن هەن، نەک هەرنەخوێنەوارن، بەڵکو پێویستە منداڵەکانی خۆشیان لێ وەرگیرێتەوەو ببرێنە شیڵتەرێکی مناڵان، بۆئەوەی پارێزراوبن لەزمان و ڕەفتاری ئەو مرۆڤانە.

بۆئەوەی بزانیت #قوتابی چەند بێزارە لەقوتابخانەو وانەکەی، وەچەند ئارەزووی دەرەوەی وانەکەی دەکات،  تەنها کاتی لێدانی زەنگی #قوتابخانە لەبەردەم پۆلێک ڕاوەستە، بزانە مناڵەکان چۆن وەک باڵندەی ناوقەفەس بەپرتاو دێنەدەرەوەو هاوارو خۆشی دەردەبڕن...
کەوەرزی خوێندن تەواو دەبێت، ئەنجا وەرزی گیرفان بڕەکانی بواری (#پەروەردە)لەگەڵ ڕێزم بۆهەندێکیان، دەستپێدەکات..
بەچەندین بانگەشەی ماکیاژکراوی سوروسپی مناڵان و دایک و باوکی قوتابی هەڵدەخەڵەتێنن، تاچوارفسلیان دەست کەوێت.

ئازیزانم ئەوسیستمی پشووەی کەهەیە لەبارەی پشوی هاویینەوە،پاش دەیان ساڵ لەئەزموون و توێژینەوە بۆی دەرکەوتووە، کەمناڵ دوای وەرزی خوێندن، پێویستە بچێتە گەشت و #سەیران، بچێتە ماڵ خاڵ و مامی، بچێتە گوندو شارەکان، بچێتە مەلەوانگەو سینەما، ....
نەک جارێکی دیکە بیخەیتەوە بەرخوێندن و پرۆگرام و جانتاو دانیشتن لەسەرکورسی ڕەق.

لێی گەڕێ بامناڵەکەت بۆخۆی بخەوێت، باسەعات دە لەخەوهەستێت، مەیکە بەتوشی سایەق #تەکسی و پاسی بێتام و بێ ئەتەکێتەوە، لێیگەڕێ بابۆخۆی یاریبکات....
بڕواتان بێت ئەو چەند مانگەی دانراوە، بۆوەرزی خوێندن ئەگەر مامۆستای باش لەناوەندەکانی خوێندن هەبێت، قوتابی پێویستی، بەهیچ خولێکی شیاندن نییە.

بەڕای من پێویستە خولی #شیاندن بۆ #مامۆستایان بکرێتەوە نەک مناڵان....


31/05/2024



وتارەکانی تری نوسەر