هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردوستان وا لە دەرگامان ئەدات ، لە بارودۆخێکدا کە کۆی قەیرانەکان گەیشتۆتە ترۆپک.
بی ئومێدی لای تاکی کوردی ، ململانیی نیوان حیزبەکانی دەسەلات بە دەست ،ململانیی ناوخۆی حیزب وباهۆزی جیا بوونەوە!! گرفتی مووچەو بودجە لەگەل بەغداد ،درۆن بە ئاسمانی وولاتدا دیت و دەروات ،هەر رۆژەی گرفتیکی نوێ !!!
گوتاری هیزە سیایەکان لە دوو تیزدا خۆی ئەنوینێ ئەوانیش بریتین :
گوتاری حیزبی دەسەلات بە دەست کە ئەوەندەی گوتاریکی مێژوو کردە ئەوەندە گوتاری هەنوکەیی نیە ، ئەوان تەمەنی دریژی دروست بوونیان باس ئەکەن ، ئەوان گوتاریان باس لە میژووی خەباتە تا راپەرین ، ئەوان باس لە قوربانی دانی خۆیان ئەکەن .
ئەوان قەیرانی دوای راپەرین و دۆخی ئیستا ئەخەنە سەر یەکتر و سیاسەتی بەغداد ، ئەوان تا ئیستا خۆیان بە فریاد رەس پیشان ئەدەن ، تا ئیستا خراپی حکوم رانی ئەدەنە پاڵ یەکتر ؟؟؟
ئەوان جومگەی هیزی خۆیان لە بوونی هێزی بەرفراوان و ئابووری بەردەستیان ئەبینن .
ئەوان تا ئیستا مێژوو بە شانازی ئەبینن و ئیستا بە خراپی و هەڵویستی خراپی بەغداد و دەوروبەر ئەبینن!!!
گوتاری هیزە ئۆپۆزسیۆنەکان :
گوتاری هەنوکەییە هەموو قەیرانەکان بە خراپی و ناداد پەروەری حکوم رانی ئەبینن، ئەم گوتارە هیوا بەخشەو خەونی پرتەقاڵیە بەلام وتاریکی تەمەن کورتە ،وتاریکە زیاتر لە یۆتۆپایادا خۆی ئەبینیتەوە ، وتاریکە باوەری بە پرۆسەیەکی دریژ خایان نیە ، ئەوەندەی هیوا بەخشە ئەوەندە خاوەن پرۆژەی دریژ خایەن نیە
بەرامبەر ئەم گوتارانە بی ئومیدی لای تاکی کوردی ، نەچون بۆ هەڵبژاردن ، فەنا بوونی کاریزماو هیجرەت کردنی ، خەون بە بەغداد کە ببیتە فریاد رەس .
رەوتیکی نوی بە ناوی رەوتی هەڵویستی نیشتیمانی دیتە ناو گوتارەکانەوە ، باوەرمان بەوەیە کە تا ئیستا خەباتی پەرلەمانی بژاردەی بەردەستە ، هەوڵدان بۆ دروست بونی رەوتیک کە گوتاریکی ئەخلاقی دریژ خایەن بن
باوەر مان بەوەیە کە قەیرانەکان لە ریگەی ریکەوتنی هەریم و بەغدادەوە دەست پی ئەکات و دەستور مە نزڵگای چارەسەرە .
باوەر بەوەیە کە گوتاری عەقلانی بۆ چارەسەری قەیرانەکان بهینینە دی ، پرۆژەی دریژ خایەن بۆ کۆی جومگەکانی ژیان ببیت.
تاکی کوردی مافی خۆیەتی ژیانی ئاسودە لەم ولاتەدا بباتە سەر و کۆی سامانی نیشتیمان هی هەموو تاکەکانە نەک تەنیا بۆ قاسەی حیزب بیت.
ئەوی ئەبیت ببیت خەمی گشتی کۆی دەنگ و قەڵەمی ئازاد و رەوت و هیزی سیاسیەکان کۆبکاتەوە.
هەڵبژاردن لە دەرگامان ئەدات و دونیایەک قەیران لە ژیانمادایە