کاتێک مرۆڤەکان ناڕەزایی دەردەبرن، کاتێک
بەهاکان دەشێوێنرێت، کاتیک ئازادیی ڕادەربڕین لە خاچ دەدرێت، کاتیک ئازاری نیشتیمان دەدرێت و تاکەکان خەونەکانیان و مافەکانیان زەوت دەکرێت،
لەو کاتەدا:
تاکەکان گەورەترن لە هەموو بەهاکان
تاکەکان بەهای پیرۆزن
پیرۆزترن لە شاخ و هەرد و ویڵ
دەنگی ئازادی گرنگترە لە هەموو دەنگەکان
تاکی کوردی مافی خۆیەتی بە ئازادانە ڕای خۆی بڵێت.
کاتیک ژینگە و ژیان وێران دەکرێت تاکی کوردی مافی خۆیەتی بە ئازادی ڕای خۆی بڵێت.
نیشتیمان موڵکی هەموومانە، نە هی هێزی سیاسی و نە بنەماڵە و نە کەسە.
هەڵوێست وەرگرتن و دەربڕینی بە ئازادانە، مافە و ناکرێت زەوت بکرێت.
لە جیاتی زمانی هەڕەشە گوێ بگرن بۆ وتاری خەڵک،
خەڵک ئیستا تەنیا قسەی پێیە و دەیەوێت ئازادانە دەری ببڕێت.