مانگی هەنگوینی پرۆژە زەبەلاحەکان!

بەهرۆز حاجی
لەکابینەی شەش کەئەوکات د.بەرهەم سەرۆکی حکومەت بوو لــەساڵی 2011 ،وەزارەتیی دارایی ڕەزامەندی لەسەر  خەرجکردنی بڕی (130) ملیار دیناری بۆ پرۆژەی ئاوی گوپتەپە_چەمچەماڵ دا، بۆ،جارێکی ترو لەکابینەی نۆی بەسەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی وەزارەتیی دارایی لـەدوای یازدە ساڵ و بۆجاری دووەم ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی(حەفتا ملیۆن و چل و پێنج هەزار ) دۆلار بۆ هەمان پرۆژە،کەچی ئەوشارە لەدوای دووجار بەڵێنی زەبەلاح و ڕەزامەندیدان لەسەر خەرجکردنی ملیاران دینارودۆلار، کەچی هێشتا لەژێر لافاوی سەرابدان و هاواری بێ ئاوییان خەریکە دەگاتە کەشکەلانی فەلەک بەڵام حوکمڕانانی سی و دووساڵ تەمەن،تەنها لەسەر کاغەز،ڕازین بەو پرۆژەیە!

ولێ  ئەوەی جێی سەرسوڕمانە،ئەم برادەرانە،خۆیان لەبێ توانایی دابینکردنی مووچەی ئەو چەند هەزار پێشمەرگەیە دەردەبڕن، کەزیاتر لەدوومانگە بێ بەشکراون لــە پێدانی مووچەکانیان،کەچی  مانگی شەشیان کردۆتە مانگی هەنگوینی پرۆژە و بناغەدانانی پرۆژە، ئاخر بۆ عەجیب نەبێت و پێنەکەنین،کەتەنها لەماوەی هەفتەی یەکەمی سەرەتای مانگی شەش،ڕەزامەندی و بڕیار لەسەرخەرجکردنی بڕی (137403984515) سەدو سی و حەوت ملیار و چوارسەدو سێ ملیۆن و نۆسەدو هەشتاو چوار هەزار و پێنج سەدو پازدە دینار،دراوە و لەسەر لەوحەی بەردی بناغەکان تەنها سێ  پرۆژە بۆ سنوری هەولێر و دهۆک و سۆران نوسراوە! کەچی هەمان کابینەی مەسروربارزانی وقوباد تاڵەبانی خۆیان لە قەرەی ئەو گوژمە کەمە تەرخانکراوەی پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ نادەن و گوێیان هاواری پایتەختی شەهیدان نابیستێت!

ئاخر کێ دەتوانێت ئەم گاڵتە جاڕییەی بەردی بناغە دانانەی دەستان داوەتێ،لەبیر بکات و بەهەمان دەردی پرۆژەی ڕاکێشانی ئاوی گۆپتەپە -چەمچەماڵ نەچێت؟ بێگومان ئیوەیەک کەنەتوانن بەسەدان پرۆژەی کۆن و تەواو نەکراوەکانی  دەیان ساڵ لەمەوبەرتان تەواو بکەن و مووچەی وەزارەتێکتان پێنەدرێت،ئێستا لەکوێ جورئەت دەکەن،پارە بۆ ئەو پرۆژانە تەرخان بکەن،کە هەموو ڕۆژ خەبەرتان دەبێتەوە،دەکەونە بەردی بناغەدانان و بەدڵی خۆتان ڕەقەمی دینار لێدەدەن؟ وەلێ ئا ئەمەی ئێوە دەیکەن جگە لەشپرزەییەک کە نزیک بونەوەی هەڵبژاردن پێتان دەکات و وەک ڕێکلامێک بەکاری دێنن هیچی تر نیەو ناتوانن متمانە بەدەست بێننەوە کە سی و دوو ساڵە بەرامبەر خەڵکی کوردستان خەریکی لەدەستدانین!

14/06/2024



وتارەکانی تری نوسەر