گۆران ئه‌و شاعیره‌یه كه قسه‌ی زۆری له باره‌وه كراوه، به‌ڵام كاری جدی و په‌یوه‌ست به ئه‌زموونی شیعری ئه‌م شاعیره له‌چاو ئه‌و هه‌موو قسه‌یه‌ی كه كراوه‌و لەچاو ئاستی داهینانی ئەودا كه‌مه، هه‌روه‌ك پێشتریش له‌و كتێبه‌ماندا كه له‌سه‌ر شیعری گۆران به چاپمان گه‌یاندووه له‌وه دواوین هه‌ر قسه‌كردنێك له ده‌ره‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی گۆران و دوور له شیكردنه‌وه‌ی بنیادی ده‌قه‌كانی نه‌ك هه‌ر خزمه‌تی ئه‌م شاعیره ناكات به‌ڵكو ده‌بێته ناهه‌قی لێكردنیشی، كه به داخه‌وه زۆربه‌ی ئه‌و قسانه‌ی له باره‌ی ئه‌م شاعیره‌وه ده‌كرێن به ناوی دڵسۆزی بۆی و نزیكی لێیه‌وه ده‌چنه سنووری ناهه‌قی ئه‌ده‌بییه‌وه، ئه‌ویش له‌به‌ر دوو هۆ،یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی ده‌رباره‌ی گۆران بڵاوكراونه‌ته‌وه به تایبه‌تی نووسینه‌كانی نه‌وه‌كانی پێشوو جگه له نووسینی ئینشا هیچی تر نین، دووه‌میان زۆرێك له‌وانه‌ی قسه له‌سه‌ر گۆران ده‌كه‌ن خۆیان به میراتگری گۆران ده‌زانن، گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆیان به هه‌ڵگری هه‌مان ئایدیۆلۆژیای سیاسی گۆران داده‌نێن و پێیان وایه گه‌وره‌یی گۆران له‌به‌رئه‌وه‌یه كه هه‌ڵگری ئایدیۆلۆژیایکۆمۆنیستی بووه. به‌هه‌رحاڵ لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نییه به‌و ئایدیۆلۆیایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕاستییه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره ئەوەیە گۆران شاعیری سروشت و ئافره‌ت و جوانییه‌و هه‌موو ئه‌و شیعرانه‌ی گۆران كه له ژێر كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژی حیزبی شیوعیدا نووسیونی کە زۆریس نین، یانباسی كورد و كوردایه‌تی ده‌كه‌ن له ڕووی هونه‌ری و شیعریه‌ت و چه‌مكی شیعره‌وه‌لەچاو ئاستی باڵای دەاهێنانی هونەری ئەودا به‌هایه‌كی ئه‌وتۆیان نییه و له به‌رهه‌مه لاوازه‌كانی گۆرانن. گۆران لە لایەکی تریشەوە لە لایەن لوتکەی خوێندەواری باڵی خۆ بە نەتەوەیی زان چ لە ناو پارتی و چ دواتریش کاژ‌یک راستەوخۆ یان ناراستەوخۆ دژایەتی کراوە، بەڵام هەموو ئەو دژایەتیانەو هەموو پەسن و پیاهەڵدانی دۆستەکانیشی هیچ رۆڵ و کاریگەرییەکیان لەسەر داهیێانی بەرزو باڵای ئەم شاعیرە گەورەیەی ئێمە نەبووە.
توێژه‌روڕه‌خنه‌گری خاوه‌ن ڕۆشنبیری و خاوه‌ن جیهانبینی له ناوه‌ندی ڕۆشنبیری ئێمه‌دا ئه‌وانه‌ن كه به‌رهه‌مه داهێنراوه‌كانی ئه‌م شاعیره له ده‌قه مردووه سیاسیه‌كانی جیاده‌كه‌نه‌وه، كاتێ گۆران شیعری سیاسی و كوردایه‌تی و شیعر له‌ژێر كاریگه‌ری ئایدیۆلۆژیادا ده‌نووسێت داده‌به‌زێت بۆڕیزی ئه‌و چه‌نده‌ها نووسه‌ره‌ی كه به ساده‌یی له‌و بواره‌دا ده‌نووسن، به‌ڵام كاتێ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواندنی سروشت و ئافره‌ت و جوانی و نهێنییه‌كانی ناخی مرۆڤ و گه‌ردوون ئه‌وا ده‌بێته ئه‌و شاعیره‌ی كه پێی ده‌ڵێن خاوه‌نی ئه‌زموون كه ئه‌ویش به ئه‌زموونی گۆران به‌ناوبانگه. هه‌ر لێره‌وه هه‌وڵده‌ده‌ین خوێندنه‌وه‌یه‌كییه‌كێك له‌و شیعرانه‌ی گۆران بكه‌ین كه په‌یوه‌ندی ئه‌م شاعیره به سروشته‌وه به‌رجه‌سته ده‌كات، په‌یوه‌ندییه‌ك كه له سنووری چه‌مكی ئه‌نتۆلۆژیای نێوان سروشت و مرۆڤدا خۆی ده‌بینێته‌وه به‌و مه‌به‌سته‌ی كه مرۆڤ ده‌بێته‌وه به به‌شێك له‌و پێكهاته‌یه‌ی كه تیایدا ده‌شێت پێناسه‌یڕووت بوونه‌وه‌و داماڵین له هه‌موو ئاسه‌واره‌كانی ژیانی بكات و له‌وێدا وه‌كو ئه‌سڵ ئه‌م بوونه‌وه‌ره ده‌ربكه‌وێت كه سه‌روه‌ری گه‌ردوونه و له هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی هه‌موو یاسا‌و نهێنییه‌كانی جوڵه‌ی ئه‌م گه‌ردوونه‌دایه. ئه‌و شیعره‌ش "دیمه‌نێكی به‌هار"ه.
ده‌قی شیعره‌كه:
ئه‌م لا یه‌ك په‌ڵه، ئه‌ولا یه‌ك په‌ڵه: هه‌وری ڕه‌نگاوڕه‌نگ؛
له ناوه‌ڕاستا: به ده‌م ئاسۆوه ڕۆژی شۆخ و شه‌نگ!
سه‌وزه گیا پاراو، گوڵ و گوڵاڵه مه‌ستی ڕه‌نگ و بۆ،
دره‌خت تازه شین، سه‌ر لق ڕازاوه‌ی گوڵ، گه‌ڵا، چرۆ..
سه‌رتاپای چیمه‌ن ده‌رئه‌دا چین چین مرواریی ئاونگ،
چه‌شنی تارای سه‌وز ئه‌دره‌وشێته‌وه، لێی ئه‌تكێ پرشنگ
نه‌سیمی بۆن خۆش، كزه‌بای فێنك، وه‌ك نه‌وای ئیلهام
سه‌مای میوانیی په‌ریی گهبیعه‌ت دێنێته ئه‌نجام!
قاسپه قاسپی كه‌و، نه‌غمه‌ی چۆله‌كه‌و بلبلی ده‌نگ خۆش
پیاڵه‌ی نه‌شئه حه‌تتا به ڕۆحی به‌ردیش ئه‌كا نۆش!
وه‌ك بگری به‌كوڵ دنیای سه‌رمه‌ستی قاقای پێكه‌نین
له هه‌موو عاستێ فرمێسكی كانیی گه‌رمی هه‌ڵقوڵین!
***
مه‌لی سه‌ربنچك، په‌ل و پۆڕه‌نگین! خۆ من هه‌ڵۆ نیم،
لێم مه‌فڕن جووت جووت، مه‌ترسن ئاخر پێتان بڵێم چیم:
منیش وه‌ك ئێوه له دنیای گه‌وره گه‌ردێكم بچووك
حه‌تتا ناشتوانم بفڕ‌م، بخوێنم، به باڵ به ده‌نووك!
به‌ڵام وه‌ك ئێوه له دڵما ئه‌گرێت مه‌یلی سه‌ربه‌ستی،
ئه‌مه‌ش ئایینم وه‌ك ئایینتانه: هه‌رده په‌رستی!..
گۆران وێنه‌یه‌كی گشتی سروشت و توخمه پێكهێنه‌ره‌كانیمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات، ئه‌و توخمانه‌ی كه ده‌شێ به ته‌نیا هه‌ریه‌كه جوانیه‌ك ببه‌خشن و هه‌موویشیان پێكه‌وه هارمۆنیای سروشت پێكبهێنن. سه‌ره‌تا له به‌شه بچووكه‌كانه‌وه ده‌ست ده‌كات به وێنه‌گرتن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شوێن دیاری ده‌كات ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بنه‌مای سه‌ره‌كی به‌لای ئه‌وه‌وه شوێنه و هیچ شتێك له ده‌ره‌وه‌ی شوێن شوناسی نییه كه بێگومان مانا به‌رهه‌م هێنانیش ته‌نیا له سنوری به ده‌ست هێنانی شوناسدا ده‌گاته ئه‌نجام، به‌م پێیه گۆران ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت به جۆرێك له مانا بارگاوی بكات هه‌تا هه‌موو پێكه‌وه له به‌رهه‌م هێنانی هارمۆنیای سروشتدا به‌شداری بكه‌ن كه ئه‌و مانایه‌ی له پشتی ئه‌و هارمۆنیاوه‌ڕاوه‌ستاوه بریتییه له زه‌مینه‌ی ئاماده‌كراو بۆ پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه كاركردن و پێكه‌وه گونجاندنی سه‌رجه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانی گه‌ردوون ته‌نانه‌ت ڕه‌گه‌زه دژ‌و ناكۆكه‌كانیش. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات كه گه‌ردوون خۆی زه‌مینه‌ی پێكه‌وه گونجاندنه به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینه‌ی شێواندووه ئێمه‌ی مرۆڤین، واته مرۆڤ له ئه‌نجامی ژیان و جوڵه‌و كاركردنیدا له‌نێو سروشتدا ڕاسته‌وخۆیان ناڕاسته‌وخۆ هه‌وڵی شێواندنی هارمۆنیای سروشتی داوه، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌یشی توانیبێت شێواندن له گه‌وهه‌ری هارمۆنیای سروشتدا دروست بكات ئه‌وا توانیوویه‌تی خۆی وه‌كو هێزێكی تێكده‌رو خۆكوژ به وێرانكردنی خۆی به‌شێك له خاسێتی ئه‌و هارمۆنیایه‌ی سروشت ته‌ڵخ بكات، یان جوانیه‌كه‌ی ده‌شێوێنێت.
گۆران له به‌رجه‌سته‌كردنی وێنه‌ی سروشتدا له دوورترین وێنه له خۆیه‌وه ده‌ست پێده‌كات، كه ئه‌ویشڕه‌گه‌زه نازیندووه‌كانن، له‌وێوه دێته خواره‌وه بۆ وێنه نزیكه‌كان و نیمچه زیندووه‌كان كه ڕووه‌كن، پاشان زیاتر وێنه‌كان نزیك ده‌كاته‌وه‌و ده‌گات به زینده‌وه‌ران، كه لێره‌دا مه‌ل و باڵنده‌كان ده‌دوێنێت و ئه‌نجامیش ده‌یه‌وێت په‌یوه‌ندی نزیكی خۆی لێیانه‌وه ئاشكرا بكات. مه‌ودای ڕوانینی گۆران سه‌ره‌تا له دوورترین خاڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات كه له سنووری وه‌سفكردندا ده‌كه‌وێته دواندن، به‌ڵام له‌گه‌ڵا نزیكبوونه‌وه‌دا وه‌سفكردن ده‌گۆڕێت بۆ ئاخاوتن بۆ كه‌سی دووه‌م، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندی گۆران له‌گه‌ڵا ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه له سه‌ره‌تای شیعره‌كه‌وه وه‌سفیان ده‌كات په‌یوه‌ندی ئه‌می مرۆڤ و ئه‌و سروشته كه تاكو ئه‌و چركه‌ساته په‌یڤین له نێوانیاندا نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ڕاسته‌وخۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و مانایه هه‌ڵده‌گرێت كه له‌و ئاسته‌دا مرۆڤ له به‌رامبه‌ر سروشتدا هێشتا بچوكه با خۆزگه‌ی ده‌سه‌ڵاتكردنیشی به‌سه‌ر ئه‌و سروشته‌دا هه‌بێت، به واتا گۆران وه‌كو نوێنه‌ری ئێمه‌ی مرۆڤ به جۆرێك له ده‌ره‌وه‌ڕا وه‌سفی سروشت و ڕه‌گه‌زه‌كانی ده‌كات له به‌شی یه‌كه‌می شیعره‌كه‌دا وه‌كو ئه‌وه‌ی كه سروشت ئاماده‌ی گوێگرتن نه‌بێت له‌م، ئه‌مه‌ش نایه‌كسانی نێوان ئێمه‌ی مرۆڤ و سروشتی خاوێن و پڕ له نهێنی ئاشكرا نه‌كراو ده‌رده‌خات.
له دوو دێڕییه‌كه‌مدا گۆران وه‌سفی ئاسمان و هه‌ورو ڕۆژ ده‌كات، وێنه‌یه‌كی به‌رجه‌سته‌كراوی وه‌هامان پێشكه‌ش ده‌كات كه ده‌شێ ئه‌و وێنه‌یه‌ی ئه‌و كێشاویه‌تی له خودی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی سروشت جوانتر بن، دیمه‌نی په‌ڵه هه‌وره‌كانمان به ڕه‌نگاوڕه‌نگی نیشان ده‌دات و خاسێتی ئافره‌تیش ده‌به‌خشێته‌ڕۆژ كاتێ ده‌ڵێت "به ده‌م ئاسۆوه‌ڕۆژی شۆخ و شه‌نگ". لێره‌دا ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات ئایا سروشت و توخمه‌كانی له جوانیدا ده‌بنه وێنه‌ی باڵا هه‌تا شته‌كانی تر له جوانیدا به‌و به‌راورد یان لێكچواندن بكرێن،یان به پێچه‌وانه‌وه ئافره‌ت ده‌بێته نموونه‌ی باڵا له جوانیدا و ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت به‌و به‌راورد یان لێكچواندن ده‌كات؟
یه‌كه‌م دوو دێڕی ئه‌م شیعره به‌رجه‌سته‌ی وێنه‌یه‌ك ده‌كات كه ئه‌می شاعیر ده‌ستی پێی ناگات و ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ستی بینین ئه‌و وێنه‌یه ده‌كێشێت، به‌ڵامڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر وێنه‌یه‌كی جوان‌دا ڕامان ده‌وه‌ستێنێت تابلۆیه‌ك له سروشت، لێره‌وه گۆران جۆرێك له بوونی په‌یوه‌ندی له نێوان ئێمه‌و سروشتدا دروست ده‌كات ئه‌ویش له ڕێگای به‌رهه‌م هێنانی جوانییه‌وه، واته جوانی ده‌كاته هۆكارێك بۆ په‌یوه‌ستبوون و په‌یگری ئێمه بۆ سروشت، له هه‌مان كاتدا ئه‌و ڕووه شاراوه‌ی ئێمه‌ش وه‌كو مرۆڤ ده‌رده‌خات كه به خۆڕسكی جوانی په‌رستین، له وه‌سفكردنی سروشتدا به‌و شێوه سه‌رنج ڕاكێشه گۆران ده‌یه‌وێت به‌های ڕاسته‌قینه‌ی سروشت ده‌ربخات یان له‌ژێر ئه‌و په‌رده ته‌ڵخه ده‌ریبهێنێت كه ژیانی هاوچه‌رخ داویه‌تی به‌سه‌ر سروشتدا. به واتایه‌كی تر گۆران له وه‌سفكردنی سروشتدا ده‌یه‌وێت به‌های ڕاسته‌قینه‌ی سروشت بۆ خودی سروشت بگێڕێته‌وه.
له دوو دێڕی دووه‌مدا، گۆران له ئاسمانه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی و وێنه‌یڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت له‌سه‌ر زه‌وی ده‌كێشێت. كه ئه‌م وێنه‌یان ته‌نیا وێنه‌یه‌كی بینراو نییه له سنووری خه‌یاڵایان بینینی ئاسایدا به‌ڵكو وێنه‌یه‌كی مادی به‌رجه‌سته‌كراوه. له به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌م وێنه‌یاندا شاعیر ته‌نیا شوێنمان پێ ناناسێنێت به‌ڵكو كاتیشمان پێ ده‌ناسێنێت كه له وه‌سفی سه‌وزه گیا‌و گوڵ و گوڵاڵه‌و دره‌ختی تازه شینبوو، چرۆدا ده‌رده‌كه‌وێت كه كات سه‌ره‌تای به‌هاره. ئه‌مه‌ش ده‌ری ده‌خات كه هه‌رچۆن شوێن لای گۆران گرنگی تایبه‌تی خۆیی هه‌بوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی شوناس و مانا، به هه‌مان شێوه كاتیش گرنگی خۆیی هه‌یه و له‌هه‌ر كاتێكیان وه‌رزێكدا سروشت و ڕه‌گه‌زه‌كانی له هارمۆنیای خۆیاندا جۆره جوانییه‌ك به‌رهه‌م دێنن و ئه‌و جوانییه‌ش پاڵنه‌ری سه‌ره‌كییه بۆ جوڵاندنی مرۆڤ به ئاڕاسته‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو سروشت.
گۆران له دوو دێڕی سێیه‌م و چواره‌مدا زیاتر وه‌سفی ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت ده‌كات و كۆمه‌ڵێ خاسێتی وه‌ها به‌هاداریان پێ ده‌به‌خشێت كه سه‌رباری جوانییه‌كه‌یان به‌هایه‌كیڕۆحیشیان پێ ده‌به‌خشێت و له‌و وه‌سفكردنه‌ی ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشتدا ئه‌و ڕه‌گه‌زانه سه‌رجه‌م وه‌كو زیندوو ده‌خاته ڕوو كه هه‌ریه‌كه‌یان جۆره چالاكییه‌كیان هه‌یه و ده‌شێ بڵێین كارێك ده‌كه‌ن كه ئه‌وه‌ش به‌خشینی خاسێتی زیندوویییه به‌و ڕه‌گه‌زانه كاتێ ده‌ڵێت: (چیمه‌ن ده‌رئه‌دا چین چین مرواری ئاونگ، لێی ئه‌تكێ پرشنگ) یان كه ده‌ڵێت (نه‌سیم سه‌مای جوانی په‌ریی ته‌بیعه‌ت دێنێته ئه‌نجام). هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م ڕه‌گه‌زانه‌ی سروشت له جوڵه‌ی به‌رده‌وامدان و به‌رهه‌م ده‌هێنن به مه‌به‌ستی جوانكردنی خودی سروشت به هه‌مان شێوه به‌رهه‌مه‌كانیشیان له به‌رجه‌سته‌كردنی ئێستاتیكای سروشتدا به‌شداری ده‌كه‌ن، لێره‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت هه‌ریه‌كه له‌م ڕه‌گه‌زانه‌ی سروشت خاسێته گشتییه‌كانی سروشتیان هه‌یه هه‌م بۆ به‌رهه‌م هێنانی جوانی، هه‌م بۆ دروستكردنی هارمۆنیای سروشت. لای گۆران هه‌ریه‌كه له ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت ڕۆڵی خۆی ده‌بینێت له ڕێكخستنی هارمۆنیای سروشتداو، هه‌م ئیقاعی جوڵه‌و گۆڕان و بزواندن له سروشتدا ڕێك ده‌خه‌ن ئه‌ویش به جۆرێكی ئه‌وتۆ خاسێتییه‌كه‌مین وێنه‌ی باڵای هارمۆنیای هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و وێنانه‌ی كه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا مرۆڤ دروستی كردون و به‌رهه‌می هێناون سه‌رجه‌م جۆرێك له لاسایی كردنه‌وه‌ی وێنه‌ییه‌كه‌من واته سروشت به گونجاندنی ڕه‌نگه جیاوازه‌كانیه‌وه له‌گه‌ڵا یه‌كترداو له‌وێشه‌وه به‌رهه‌م هێنانی هارمۆنیای نێوانڕه‌گه‌زه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژه‌كانیش، كه‌واته لێره‌وه له ئاستی قوڵی ئه‌م ده‌قه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه‌له سروشتدا هه‌موو ڕه‌نگه جیاواز و ته‌نانه‌ت دژه‌كانیش پێكه‌وه ده‌گونجێن و جوانی سروشت و هارمۆنیای سروشت له ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یڕه‌نگ و توخمه جیاواز و دژه‌كاندا پێكهاتووه، كه بێگومان جوانی ژیان و جوانی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جوانی مرۆڤیش ئه‌وكاته به‌رهه‌م دێت كه ڕه‌نگ و ده‌نگ و ڕوانین و بینین و فیكر و ڕه‌گه‌زه جیاوازه‌كان هه‌موو پێكه‌وه بتوانن بژین و یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای داننان به‌و جیاوازییانه‌دا پێكه‌وه كاربكه‌ن و هاریكاری بكه‌ن ئه‌وكاته گونجاندنی كۆمه‌ڵایه‌تیو هارمۆنیایی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و یه‌كتر قبوڵكردنی جیاوازه‌كان ده‌بێته خاسێتی دیاری ژیانی مرۆڤ، به واتا له پشتی ئه‌م ده‌قه‌وه ئه‌و ڕوانینه‌ڕاوه‌ستاوه كه گونجاندنی ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت و پێكه‌وه كاركردنیان و دروستبوونی هارمۆنیای سروشت ده‌شێ ببێته نموونه بۆ پێكه‌وه گونجاندنی مرۆڤ پێكه‌وه سه‌رباری جیاوازییه‌كان له‌و گونجاندن و پێكه‌وه ژیانه‌دا مرۆڤ و ژیان به‌های قوڵتریان ده‌بێت و بگره كارێكی له‌م جۆره به‌خشینه‌وه‌ی به‌هایه به خودی مرۆڤ و به ژیان. گۆران هه‌ر ئه‌وه نییه وه‌كو شاعیرێكیڕۆمانسیڕۆژئاوایی له ئه‌نجامی بێزار بوونیدا له ژیانی ئاڵۆزی شار‌و فشاری سه‌ختی ئه‌و ژیانه‌وه بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ئامێزی سروشت و له‌وێشدا هه‌م هه‌ست به ئازادی خۆی بكات، هه‌م سروشت بكات به جێگای حه‌وانه‌وه‌و ئاسوده بوونی، به‌ڵكو له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سروشتدا ده‌یه‌وێت وێنه‌یه‌كی دیاری ئاسایی دوور له ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ بۆ سروشت بگرێت و پێشكه‌شی بكات و بڵێت ئه‌مه سروشته به‌م جوانی‌و گونجاندن و هارمۆنیایه‌وه. ئایا ناشێت خودی مرۆڤیش هاوشێوه‌ی گونجاندن و یه‌كتر قبوڵكردنیڕه‌نگه‌كانی سروشت ئه‌وانیش پێكه‌وه بگونجێن و یه‌كتر قبوڵ بكه‌ن؟
له ده‌ستپێكی ئه‌م شیعره‌دا گۆران وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌كراوی ئاسمان و هه‌ورو ڕۆژ پێشكه‌ش ده‌كات، واته وێنه‌ی مه‌ودایه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ست پێگه‌یشتنی خۆی، واته وێنه‌یه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات كه ته‌نیا له سنووری بینراودایه. له دوای دوو نیوه دێڕییه‌كه‌م وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌كراو له‌و ڕه‌گه‌زانه پێشكه‌ش ده‌كات كه ده‌شێ خۆی ده‌ستیی پێیان بگات یان له نزیكه‌وه هه‌ستیان پێ بكات، له دوای هه‌شت نیوه دێڕییه‌كه‌مه‌وه وێنه‌ی به‌رجه‌سته‌كراو له ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی سروشت پێشكه‌ش ده‌كات وه‌كو (كه‌و، چۆله‌كه، بولبول..) كه هه‌ریه‌كه‌ش سه‌رباری جوانی خۆیان، به به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌رهه‌م هێنانی جوانییه‌كی بیستراودا كه ئه‌ویش ده‌نگ و ئاوازی ئه‌م باڵندانه‌یه، كه ئه‌و ده‌نگ و ئاوازه‌ش هه‌م ده‌بنه به‌شێك له ئیقاعی قه‌شه‌نگ و سه‌رنج ڕاكێشی سروشت، هه‌م ده‌ور ده‌بینن له ڕاهێنانیڕه‌گه‌زه‌كانی تری سروشتدا بۆ په‌سه‌ندكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و ئیقاعه‌كانی تر، به جۆرێك ئه‌م ئاواز‌و ئیقاعه دڵگیرانه هه‌موو عه‌قڵه به‌سته‌ڵه‌كییه‌كان و هه‌موو ڕوانینه ته‌نگه نه‌فه‌سه‌كان بۆ قبوڵكردنی ئه‌وانی تر ڕاده‌هێنن. ئه‌و ئاوازه‌ی كه ئه‌م باڵندانه دروستی ده‌كه‌ن تێكه‌ڵ به ئیقاعی سروشت ده‌بێت و ڕۆحی به‌ردیش بۆ نۆشكردنی پیاڵه‌ی نه‌شئه ئاماده ده‌كات، یان به شێوه‌یه‌كی تر ئه‌و ئاواز و ئیقاعانه ته‌نانه‌ت ڕۆحی به‌ردیش ده‌جوڵێنن و ڕاده‌هێنن، به مانایه‌كی تر زمانی ئه‌م توخمه زیندوانه‌ی ناو سروشت به جۆرێك كاریگه‌رن كه هه‌موو ئه‌و توخم و ڕه‌گه‌زانه‌شی كه هێنده‌ڕه‌قن له به‌رده‌م هیچ هێزێكدا ناچه‌مێنه‌وه ئاوازی جۆراوجۆری توخمه زیندووه‌كانی نێو سروشت ده‌یان جوڵێنێ و..
گۆران خاسێتی زیندویان مرۆیی ده‌به‌خشێته توخمه‌كانی سروشت "ڕۆحی به‌رد ئه‌كا نۆش، دنیا به كوڵ بگری، دنیای سه‌رمه‌ستی قاقای پێكه‌نین، فرمێسكی كانی،.." ئه‌مه‌ش ئه‌و لێكدانه‌وه‌یه هه‌ڵده‌گرێت كه گۆران توخمه‌كانی سروشت به گرنگ و پڕ به‌ها سه‌یر ده‌كات، به هه‌مان شێوه‌ی مرۆڤ، له كاتێكدا له چه‌ند سه‌ده‌ی ڕابردوودا له عه‌قڵیڕۆژئاوادا مرۆڤ بووه‌ته سه‌نته‌ری به‌ها پێدان و لێكدانه‌وه‌و له ئه‌زموونی شیعریڕۆمانسی ئه‌وروپاشدا خودی تاكه‌كه‌س كه خودی شاعیره بووه‌ته ناوه‌ندی گرنگی پێدان، له ئه‌زموونی ڕۆمانسیه‌تی گۆران‌دا سروشت یه‌كه‌مین ناوه‌ندی گرنگی پێدانه،ڕاسته‌یه‌كێك له خاسێته دیاره‌كانی قۆناغیڕۆمانسیه‌ت گرنگیدانه به سروشت و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئامێزی سروشتی خاوێن و هێواری دوور له ئاژاوه‌و فشاری په‌یوه‌ندییه‌كانی شار، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆمانسیه‌تی گۆران،ڕۆمانسیه‌تی گواستراوه‌یه له كه‌لتوری ده‌ره‌وه‌ی نێو پانتایی كه‌لتورو ژیان و مێژووی كورده‌وه‌و ده‌رئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی و دروستبوونی شار‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی شار نییه.. بۆیه ناشێت ده‌قاو ده‌ق وای لێكبده‌ینه‌وه كه ڕۆمانسیه‌تی گۆران هه‌مان ڕۆمانسیه‌تی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسییه،یانڕۆمانسێتێكه تایبه‌ت به گۆران به خێرڕۆمانسیه‌تی گۆران له به‌شداری كردنی خاسێته گشتییه‌كانیڕۆمانسیه‌تیڕۆژئاواو تایبه‌تمه‌ندی ئێمه پێكهاتووه.
گۆران له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ نێو سروشت، نایه‌وێت به ته‌واوی له ئامێزی سروشتدا خۆی حه‌شار بدات، واته سروشت به ته‌نیا زه‌مینه‌یه‌ك نییه بۆ خۆ حه‌شاردان و دفن بوون، به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به حه‌وانه‌وه‌و هێوری. به‌ڵكو سروشت و گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت له ئاستییه‌كه‌مدا به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و به‌ها ئێستاتیكایانه‌ی كه له ده‌ستی چووه، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ نێو سروشت به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌وه به زه‌مینه‌یه‌ك كه خاوه‌نی هارمۆنیای چه‌سپاوی خۆیه‌تی، ئه‌و به‌ها جوانانه‌ی كه ئه‌و هارمۆنیایه به‌رهه‌می دێنێت تیایدا له ده‌ست نه‌چووه. ئه‌و پێی وایه له دنیای سه‌رمه‌ستی قاقای پێكه‌نیندا له هه‌موو ئاستێكیدا به شێوه‌یه‌كی سیستاماتیكانه فرمێسك (كانی) هه‌ڵده‌قوڵێ، گۆران له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سروشت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزی ئه‌و زه‌مینه‌ی كه به‌و جۆره سیستاماتیكانه‌ڕێكخراوه، چونكه پێی وایه كه جوانی ته‌نیا له‌و ڕێكخستنه‌وه به‌رهه‌م دێت و حه‌وانه‌وه‌ش له بوونی هارمۆنیای ئه‌و ڕێكخستنه‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت و چێژی ئێستاتیكیش دیسان له بارێكی وه‌ها ڕێكخراو‌و هێورو هێمندا به‌های خۆی ده‌بێت، به واتا گه‌ڕانه‌وه‌ی گۆران بۆ سروشت ڕاكردنی تاكه كه‌سی هه‌ستیار نییه له ده‌ست فشار و زه‌برو ئاڵۆزییه‌كانیشارو له ده‌ست تێكچوونی هارمۆنیای ژیان و هێمنی له‌نێو شاردا‌و له سایه‌ی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانی كۆمه‌ڵگای پیشه‌سازیدا كه زه‌مینه‌یه‌ك بۆهێوری و جوانی و چێژی جوانی نامێنێته‌وه، به‌ڵكو گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌سێكی هه‌ستیاره بۆ نێو سروشت به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌وه به چركه ساتێك كه تیایدا هه‌ست به چێژ و به‌ها ئێستاتیكییه‌كانی بوون و ژیان بكات.
گۆران له‌و گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌شێك له توخمه‌كانی سروشت وه‌سف ده‌كات و له‌و وه‌سفكردنه‌شدا له لایه‌ك جوانی ئه‌و توخمانه‌و هه‌موو سروشت به‌وانیشه‌وه ده‌رده‌خات، له لایه‌كی تر خاسێته‌كانی مرۆڤ به‌و توخمانه ده‌به‌خشێت به مه‌به‌ستی زه‌مینه خۆش كردن بۆ لێدواندنیان به‌و هیوایه‌ی له ئاستێكی وه‌ها قه‌شه‌نگ و پڕ به‌هادا پێشكه‌شیان بكات كه بیانكاته هاوشانی مرۆڤ ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه سه‌رجه‌م په‌یامه ئاینی و زه‌مینییه‌كان و سه‌رجه‌م بیر‌و بڕوا دیاره‌كان پێیان وایه مرۆڤ ده‌بێ سه‌روه‌ری ئه‌م گه‌ردونه‌و جێگری خودا بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات كه سروشت به شایه‌نی ئه‌وه بزانێت كه نه‌ك هه‌ر خۆی بۆی بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵكو بانگه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی گشتی بكات بۆ ئامێزی سروشت.
گۆران له قۆناغییه‌كه‌مدا هه‌رچۆن وه‌سفی ڕه‌گه‌زه‌كانی سروشت ده‌كات به هه‌ور و ڕۆژ و سه‌وزه‌گیاو گوڵ و دره‌خته‌وه.. به هه‌مان شێوه‌ش وه‌سفی ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی ده‌كات به تایبه‌تی باڵنده‌كان، به‌ڵام له قۆناغی دووه‌مدا له‌گه‌ڵا باڵنده‌كان ده‌كه‌وێته گفتوگۆ و ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان ده‌دوێت، له‌و گفتوگۆیه‌شدا به مه‌به‌ستی دروستكردنی جۆرێك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئه‌و باڵندانه‌دا پاكانه بۆ ناسنامه‌ی خۆی ده‌كات، ده‌یه‌وێت په‌رده له ڕووی خۆی لادات و ئه‌و سیما دزێوه‌ش بڕه‌وێنێته‌وه كه ئه‌می وه‌كو دڕنده ناساندووه یان پێشكه‌ش كردووه.
مه‌لی سه‌ر بنچك، په‌ل و پۆ ره‌نگین! خۆمن هه‌ڵۆنیم
لێم مه‌فڕن جووت جووت، مه‌ترسن ئاخر پێتان بڵێم چیم:
ڕاسته‌وخۆ شاعیر پێمان ده‌ڵێت ناسنامه‌ی مرۆڤ له ڕوانگه‌ی تێڕوانینی زینده‌وه‌رانی تره‌وه ناسنامه‌یه‌كی دزێوه‌و سه‌رجه‌م وه‌كو جۆرێك له دڕنده سه‌یری مرۆڤ ده‌كه‌ن، گۆران ده‌یه‌وێت ئه‌وه ئاشكرا بكات كه زینده‌وه‌ران به چ چاوێك سه‌یری مرۆڤ ده‌كه‌ن. له ئه‌نجامی تێگه‌یشتن له‌و ڕوانینه‌ی زینده‌وه‌ران بۆ مرۆڤ، گۆران پاكانه بۆ خۆی ده‌كات به‌وه‌ی كه ئه‌م دڕنده نییه، ئه‌م پاكانه كردنه‌ش پاكانه‌یه بۆ هه‌موو مرۆڤ به‌وه‌ی كه شایانی ئه‌وه نییه وه‌كو دڕنده سه‌یری بكرێت. له پشتی ئه‌م پاكانه كردنه‌وه گۆران ده‌یه‌وێت پێمان بڵێت له‌م گه‌ردونه‌دا ده‌بێ دۆستایه‌تی و له‌گه‌ڵا یه‌كتر گونجاندن هه‌بێت، ناشێت توخمێك باڵاده‌ست بێت و ئه‌وانی تر له‌ناوببات، چونكه هارمۆنیای سروشت له‌و له‌گه‌ڵا یه‌كترگونجاندنه‌ی توخمه جۆراوجۆره‌كانی سروشت خۆیه‌وه به‌رهه‌م دێت. كه له‌وێڕا ته‌نیا غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵاتكردن بوونی هه‌یه.. هه‌رچه‌نده ئه‌و غه‌ریزه‌یه‌یه‌كه‌م هۆكاره بۆ هه‌وڵدانی ده‌سه‌ڵاتكردن به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا، كه له‌و هه‌وڵه‌شدا دوو لایه‌ن، دوو جه‌مسه‌ر ده‌رده‌كه‌ون، ده‌سه‌ڵاتكه‌ر و ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ردا كرا‌و، جه‌لاد و قوربانی، دڕنده و نێچیر. مرۆڤ له ئه‌نجامی باڵاده‌ست بوونیدا له ڕوانگه‌ی زینده‌وه‌رانی تره‌وه بۆته دڕنده، هه‌ر به‌و پێیه‌ش ئه‌وه‌ی كه ده‌وری بینیووه له شێواندنی هارمۆنیای سروشتدا مرۆڤه. گۆران ده‌یه‌وێت به باڵنده‌كان بڵێت منی مرۆڤ هه‌ڵۆ نیم، دڕنده‌نیم، من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای ئێوه، بۆ ئامێزی سروشت، به‌و هیوایه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌سڵی خۆم و خۆم له غه‌ریزه‌ی ده‌سه‌ڵات و غه‌ریزه‌ی ئاژه‌ڵی وێرانكردنڕووت بكه‌مه‌وه. ده‌مه‌وێت ببمه‌وه به یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌كانی جوانی و ئێستاتیكای سروشت و هارمۆنیای سروشت نه‌ك بكوژی جوانی و شێوێنه‌ری هارمۆنیای سروشت.
گۆران باڵنده‌كان ده‌دوێنێت و داوایان لێده‌كات كه گوێی لێ بگرن هه‌تا شوناسی خۆییان بۆ ئاشكرا بكات. له پشتی ئه‌م داواكردنه‌وه ئه‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی سروشت به چاوی دۆست سه‌یری مرۆڤ ناكه‌ن چونكه وه‌كو هێزێكی سامناك ده‌ڕواننه مرۆڤ، هێزێك كه له هه‌وڵی تێكشكاندن و له‌نێوبردنی هه‌موو ئه‌واندایه له پێناوی بوونی خۆیدا، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی مرۆڤ، مرۆڤ له دیدیڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی تری سروشته‌وه، به تایبه‌تی ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌ی كه زیندون و مرۆڤ ماڵی نه‌كردون، وه‌كو دوژمن ده‌خاته‌ڕوو. گۆران كاتێ ده‌كه‌وێته گفتوگۆ له‌گه‌ڵا ئه‌و ڕه‌گه‌زانه‌دا ده‌یه‌وێت ئه‌و بۆچوونه هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه‌ی ده‌دوێت گۆرانه، ئه‌وانی زینده‌وه‌ر (مه‌له‌كان) نه‌ك له‌گه‌ڵا ئه‌م نادوێن، به‌ڵكو لێیشی دوورده‌كه‌ونه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه مه‌له‌كان ئاماده‌یی گفتوگۆیان له‌گه‌ڵا ئه‌می مرۆڤدا نییه، ئه‌ویش له‌به‌ر ناسینی گه‌وهه‌رو ناسنامه‌ی ئه‌م زینده‌وه‌ره‌ی كه ناوی مرۆڤه، هه‌میشه‌یاسای دارستان به‌رامبه‌ر به ئه‌وانی باڵنده و هه‌موو ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی تری ئه‌م گه‌ردوونه پیاده ده‌كات، بێ سڵه‌مینه‌وه له‌وه‌ی كه هه‌ر كارێكی كوشتن و گرتن و دیل كردن و سه‌ربڕین و ته‌نانه‌ت شێواندن و تێكدانیڕه‌گه‌زه نازیندووه‌كانی سروشتیش به‌شێكه له تێكدانی هارمۆنیای سروشت و ناشیرین كردنی سروشت و ته‌ڵخ كردنی ئێستاتیكای سروشت، كه هه‌موو جوانییه‌كانی تر له ڕوانینی ئه‌فلاتونه‌وه فۆتۆكۆپی جوانی سروشتن و ته‌نیا ئه‌و ئه‌سڵه چونكه ئه‌وانی تر هه‌موویان له‌وه‌وه وه‌رگیراون، كه‌چی مرۆڤ له پێناوی ده‌سه‌ڵاتكردندا ئه‌و جوانیه ده‌شێوێنێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه باڵنده‌كان به چاوی ترسه‌وه ده‌ڕواننه ئه‌می مرۆڤ و پشتی تێده‌كه‌ن و به‌جێی ده‌هێڵن، ئه‌م ده‌یه‌وێت زه‌مینه‌یه‌ك بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیاندا ئاماده بكات به‌و هیوایه‌ی له‌و ڕێگایه‌وه شوناسی خۆی بۆ ئه‌وان ئاشكرا بكات، ئه‌ویش له‌و ڕێگایه‌وه كه خۆی ده‌یه‌وێت نه‌ك له‌و ڕێگایه‌وه كه ئه‌وان تێی گه‌یشتوون و ده‌یبینن. ئه‌م ده‌زانێت ئه‌وان لێی ده‌ترسن، بۆیه به مه‌به‌ستی ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه داوایان لێده‌كات كه ئه‌وه‌نده گوێی لێ بگرن هه‌تا ناسنامه و گه‌وهه‌ر و ماهیه‌تی خۆییان بۆ باس بكات.
منیش وه‌ك ئێوه له دنیای گه‌وره گه‌ردێكم بچووك
حه‌تتا ناشتوانم بفڕ‌م، بخوێنم، به باڵ به ده‌نووك
به‌ڵام وه‌ك ئێوه له دڵما ئه‌گرێت مه‌یلی سه‌ربه‌ستی
ئه‌مه‌ش ئایینم وه‌ك ئایینتانه: هه‌رده په‌رستی!
گۆران به مه‌به‌ستی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا باڵنده‌كان و هه‌موو ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی تری سروشتدا ناسنامه‌ی خۆی ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌میش گه‌ردێكی بچووكه له‌م گه‌ردوونه‌دا. هه‌روه‌ك له ڕێگای لێكچوواندنه‌وه به باڵنده‌كان ده‌ڵێت "منیش وه‌ك ئێوه.. گه‌ردێكم بچووك" به واتا ده‌یه‌وێت جۆرێك له هاوشێوه‌یی له نێوان خۆیی و ئه‌واندا نیشان بدات ئه‌ویش به مه‌به‌ستی گۆڕینی دیدوڕوانینی ئه‌وانی باڵنده كه نوێنه‌ری هه‌موو ڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی سروشتن به‌رامبه‌ر به‌می مرۆڤ كه وه‌كو دڕنده و تێكده‌ر و ڕوخێنه‌ریڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی تری سروشت سه‌یری ده‌كه‌ن. گۆران ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو سنووری ئه‌و سیسته‌مه‌ڕێكخراوه‌ی پێشتری سروشت كه ئه‌م تیایدا ناسنامه‌ی دڕنده‌یی نه‌بوو، لێره‌شه‌وه ئه‌گه‌ر شۆڕبینه‌وه بۆ ئه‌و مانایه‌ی له پشتی ئه‌م ڕوانینه‌وه‌ڕاوه‌ستاوه ئه‌وا ده‌گه‌ین به‌و خاڵه‌ی كه گۆران ده‌یه‌وێت بڵێت مرۆڤ كه هێشتا له‌نێو سروشتدا بووه، ئه‌میش هه‌مان شێوه‌یڕه‌گه‌زه زیندووه‌كانی تری سروشت، ڕه‌گه‌زێكی ئاسایی بووه، به‌ڵام جێگیر بوون و په‌ره‌سه‌ندنی له‌ژێر كاریگه‌ری فاكته‌ری غه‌ریزه و ده‌سه‌ڵات خوازیدا له زینده‌وه‌رانی تری جیاكردۆته‌وه و له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامیشیدا، له ئه‌نجامی بوونی عه‌قڵ و هۆشه‌وه تا به‌ره‌و پێشه‌وه چووه زیاتر سیمای دڕنده‌یی له ئاستی سروشتدا پێوه ده‌ركه‌وتووه، چونكه ئومێدی ئه‌م ئاشكراكردن و ده‌سه‌ڵات كردنه به‌سه‌ر سروشتدا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ده‌ست نه‌پارێزێت له داگیركردنی ئازادی ڕه‌گه‌زه‌كانی تری سروشت، ئه‌ویش له ڕێگایڕامكردن و ده‌سته‌مۆكردنیانه‌وه‌یان له ڕێگای ده‌سه‌ڵات به‌سه‌رداكردنیانه‌وه ئه‌ویش به تێكشكاندن و شێواندنی باری سروشتیان كه له‌وه‌شدا هه‌م ئێستاتیكای سروشتی ناشیرین كردووه، هه‌م هارمۆنیای سروشتی شێواندووه.
له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی ژیانی مرۆڤ خۆیدا و له ئه‌نجامی ناكۆكیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ناته‌بایی و نایه‌كسانی و نه‌بوونی ئازادی‌دا له ژیانی كۆمه‌ڵدا و دیسان به كۆیله‌بوونی خودی مرۆڤ بۆ ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ی كه به‌رهه‌می هێناوه و.. له به‌رده‌م فشاری تووندی ژیانی شاردا مرۆڤی هه‌ستیار بۆ گه‌ڕان له دوای به ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ئازادی و ده‌ربازبوون له فشار‌و په‌ستانی شار ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌و سروشت له‌به‌رگرتووه.. گۆران له لایه‌ك بۆ گه‌یشتنه‌وه به‌و ئازادی و هێمنی و هێورییه‌ی ئامێزی سروشت و له لایه‌كی تریشه‌وه بۆ گه‌یشتنه‌وه به جوانیه‌كانی سروشت كه جوانی یه‌كه‌من و چێژ وه‌رگرتن له‌و جوانیانه‌ڕێگای به‌ره‌و سروشت له‌به‌رده‌گرێته‌وه. واته هه‌روه‌ك پێشتریش گوتومانه گۆران به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌وه به یه‌قین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشت، یه‌قینی ئازادی و یه‌قینی هێمنی و هێوری و یه‌قینی جوانی و چێژی جوانی.
گۆران له‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا بۆ ئامێزی سروشت، نایه‌وێت خۆی دفن بكات و سروشت وه‌كو گۆڕستان سه‌یرناكات كه جێگای خۆشاردنه‌وه و دیارنه‌مان و گۆشه‌گیریی بێت به مه‌به‌ستی حه‌وانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له ئاژاوه و پشێوی ژیانی كۆمه‌ڵ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه‌ده‌یه‌وێت له ئامێزی سروشتدا په‌یوه‌ندی كراوه‌ی هه‌بێت له‌گه‌ڵا ڕه‌گه‌زه‌كانی تری سروشتدا چونكه پێی وایه ئازادی نێو ئامێزی سروشتیش به بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵا ئه‌وانی تری نێو سروشتدا مانا ده‌به‌خشێت. هه‌ر ئه‌م ڕوانینه‌یه وا له گۆران ده‌كات بكه‌وێته‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵا ڕه‌گه‌زه‌كانی تری نێو سروشتدا و پاشان ناسنامه‌ی خۆی بۆ ئه‌وان ئاشكرا بكات. ته‌نانه‌ت له ئاستی باڵنده‌كاندا خۆی به بێ تواناتر و ناكرده‌تر نیشان ده‌دات چونكه ئه‌وه‌ی كه سروشت به باڵنده‌كانی به‌خشیوون كه توانای فڕینه، به‌می مرۆڤی نه‌به‌خشیووه. هه‌ر بۆیه له ئاستی ئه‌واندا ئه‌م خاسێته‌ی كه سروشت به‌وانی به‌خشیووه و به‌می مرۆڤی نه‌به‌خشیووه ده‌كاته به‌ڵگه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌میش زینده‌وه‌رێكی ئاسایییه‌و دڕنده نییه و ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وانیشی نییه. ئه‌گه‌ر به ئاڕاسته‌یقوڵایی ده‌قه‌كه شۆڕببینه‌وه ئه‌وا بۆمان ئاشكرا ده‌بێت كه گۆران پێی وایه كاتێ ئێمه‌ی مرۆڤ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئامێزی سروشت پێویستمان به‌و خاسێتانه هه‌یه كه له سایه‌ی سروشتدا هه‌م ئاسوده‌یی و هه‌م ڕێگای پاراستنمان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه ئه‌و چه‌كه‌مان نییه كه بۆ نموونه باڵنده‌كان هه‌یانه‌و جۆرێك له باڵایی ئه‌وان ده‌سه‌لمێنێت، گۆران له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌موكورتیه‌ی ئێمه‌ی مرۆڤدا له به‌رامبه‌ر باڵنده‌كاندا جۆرێك له هه‌ست به كه‌می كردن نیشان ده‌دات، كه ده‌شێ ئه‌م پێی وا بێت ماده‌م گه‌ردوون وه‌كو یه‌ك خاسێته‌كانی نه‌به‌خشیووه به سه‌رجه‌م زینده‌وه‌ران كه‌واته ناشێتیه‌كسانی له نێوانیاندا دروست ببێت، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كه‌موكوڕییه‌كانیش هه‌ریه‌كه له بوارێكی تردا توانای خۆیی په‌ره‌پێداوه، مرۆڤ له ئه‌نجامی لاوازیی توانا جه‌سته‌ییه‌كاندا بۆ له ڕوودا وه‌ستانی تووندوتیژی و په‌ستان و فشاری هێزه‌كانی سروشت، له ڕووی عه‌قڵ و هۆشه‌وه په‌ره‌ی سه‌ندووه به جۆرێك كه به‌و جه‌سته لاوازه‌یه‌وه به عه‌قڵ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر توانای له بن نه‌هاتووی ته‌نانه‌ت دڕنده‌ترین زینده‌وه‌ریشدا كردووه.. به‌ڵام گۆران به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه عه‌قڵ به‌رهه‌می هێناوه ئاسوده نییه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ نێو ئامێزی سروشت به‌و هیوایه‌ی كه بگاته‌وه به‌و چركه‌ساته‌ی كه له ئامێزی ساده‌ی سروشتدا هه‌ستی به ئازادی كردووه و به هێمنی و هێوری ژیانی به‌سه‌ر بردووه.
گۆران پێی وایه سه‌ربه‌ستی خاسێتی نێو سروشته‌و باڵنده‌كانیش وه‌كو هێمای سه‌ربه‌ستی خوازی نیشان ده‌دات و ده‌شێ ئه‌مه‌ش وه‌ها لێكبده‌ینه‌وه كاتێ باڵنده و زینده‌وه‌ران ئامێزی سروشتیان به‌جێنه‌هێشتووه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه عیشقی سه‌ربه‌ستی و ئازادی بوون، به‌ڵام ئه‌می مرۆڤ له به‌جێهێشتنی سروشتدا ئه‌و سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌ی خۆیی له ده‌ست داوه، تاكه ڕێگاش بۆ گه‌یشتنه‌وه به ئازادی و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئامێزی سروشت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه نیشان ده‌دات كه مرۆڤ چه‌ندێ په‌ره‌ی سه‌ندبێت له چاو ڕه‌گه‌زه‌كانی تری سروشتدا، ئه‌وا به‌و ئه‌ندازه‌یه سه‌ربه‌ستی خۆیی دۆڕاندووه، مه‌به‌ست له‌و سه‌ربه‌ستیه‌ش سه‌ربه‌ستیه به مانا ڕه‌هاكه‌ی واته سه‌ربه‌ستی له‌ودیوی هه‌ر سنوور و سانسۆرێكه‌وه. گۆران به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌وه به سه‌ربه‌ستی ڕه‌ها ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزی سروشت، به‌ڵام ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی گۆران گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی تاكه كه‌سییه، هه‌رچۆن گۆران له ئه‌زموونی خۆیدا موماره‌سه‌ی تاكڕه‌وێتی خۆیی كردووه و هه‌تا ئه‌و كاته‌یشی كه په‌یڕه‌وی تاكڕه‌وێتی خۆیی كردووه شاعیرێكی داهێنه‌ر و خاوه‌ن جیهانبینی بووه، به‌ڵام كاتێ ده‌كه‌وێته سنووری عه‌قڵی باو و ده‌چێته ژێر سایه‌ی عه‌قڵی ده‌سته‌جه‌می بوونی حیزبایه‌تی و ئایدیۆلۆژیاوه باری تاكێتی و تاكڕه‌وییه‌كه‌ی هه‌ره‌س ده‌هێنێت و به‌و پێیه‌شڕوانینی بۆ ئازادی تاكه كه‌س ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئاستێكی تر كه له ڕوانگه‌ی ئایدیۆلۆژیاوه بۆی ده‌ڕوانێت، له‌وێشدا گۆران توانای داهێنانی پێوه دیار نامێنێت، بۆیه قۆناغی شاعیرێتی و داهێنانی گۆران له‌گه‌ڵا په‌یوه‌ندیكردنی به مه‌سه‌له‌ی حیزبایه‌تی و ئایدیۆلۆژیاوه دوایی دێت، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه ئیفلیجه‌وه‌كه گه‌وره‌یی گۆران له‌وه‌دا ده‌بینێت كه په‌یوه‌ستبووه به ئایدیۆلۆژیای چه‌په‌وه، بێگومان ئه‌م ڕوانینه نادروسته‌ش به‌رهه‌می ئه‌و عه‌قڵانه‌یه كه له بنه‌ڕه‌تدا نازانن شیعر و چه‌مكی شیعر چییه و هیچڕوانینێكیان بۆ شیعریه‌ت نییه.
گۆران كۆیله‌ی ته‌نیا ده‌ستی ناعه‌داله‌تی و نایه‌كسانی نییه، به‌ڵكو كۆیله‌ی ده‌ستی نه‌بوونی ئازادی ڕه‌هایه، ئه‌و ئازادییه‌ی كه به ڕوانینی ئه‌و ته‌نیا له ئامێزی سروشتدا ده‌سته‌به‌ر ده‌بێت نه‌ك له سایه‌ی ئایدیۆلۆژیا‌و حیزبایه‌تی ته‌سك و بكوژی هه‌موو ئازادییه‌كانی تاكه كه‌س دا. هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ستكردنه‌دایه گۆران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئامێزی سروشت و پێی وایه باڵنده‌كان به‌رزترین مه‌یلی سه‌ربه‌ستیان هه‌یه بۆیه به ئاسانی ڕام ناكرێن و سه‌ربه‌ستیان لێ زه‌وت ناكرێت مه‌گه‌ر مرۆڤ، ئه‌و مرۆڤه‌ی كه دوای ئه‌وه‌ی سروشتی به‌جێهێشت و ئازادییه‌كانی خۆیی دۆڕاند، هه‌وڵبدات ئه‌وانیش بخاته نێو قه‌فه‌زه‌وه. گۆران خۆی ده‌شوبهێنێت به باڵنده‌كان له‌وه‌دا كه هه‌مان مه‌یلی ئازادی ئه‌وانی هه‌یه.
به‌ڵام وه‌ك ئێوه له دڵما ئه‌گڕێت مه‌یلی سه‌ربه‌ستی
ئه‌مه‌ش ئایینم وه‌ك ئایینتانه: هه‌رده په‌رستی!
ڕاسته ئه‌م ئێستا سه‌ربه‌ستی خۆیی له ده‌ستداوه، به‌ڵام له ناخه‌وه هه‌میشه په‌رۆشی سه‌ربه‌ستییه و ده‌یه‌وێت بگاته‌وه ئاستی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌وه‌ی له ده‌ستیداوه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه چۆن ده‌گاته ئه‌نجام؟
گۆران گه‌ڕانه‌وه بۆ سروشت هه‌ر له سنووری گواستنه‌وه‌یه‌كی ساده‌ی شوێندا نابینێت، به‌ڵكو ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه مه‌ودایه‌كی قوڵتری هه‌یه و ئه‌م وای ده‌بینێت كاتێ باڵنده‌كان له سروشتدا ماونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌مان په‌یڕه‌وی ئاینێك ده‌كه‌ن كه ئایینی سروشت په‌رستییه. واته سروشت به‌لای ئه‌وانه‌وه له جێگای ئایین و خواوه‌نده، له‌م ڕوانگه‌یه‌شه‌وه په‌یوه‌ستبوونی باڵنده‌كان و ڕه‌گه‌زه‌كانی تری سروشت به خودی سروشته‌وه وه‌كو جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی ئایینی سه‌یر ده‌كات. ئه‌میش خۆی له ڕیزی ئه‌واندا داده‌نێت و ئایینی ئه‌میش هه‌مان ئایینی ئه‌وانه كه ئه‌ویش سروشت په‌رستییه. كه له پشتی ئه‌م ڕوانینه‌وه سه‌ربه‌ستی ڕه‌هاڕاوه‌ستاوه، به مانایه‌كی تر گۆران ده‌یه‌وێت بڵێت هه‌رچۆن ئایینی ئێوه سه‌ربه‌ستی په‌رستییه، منیشهه‌مان ئایینم هه‌یه. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌دركێنێت كه هاوشێوه‌یی خۆی له‌گه‌ڵا باڵنده و هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌كانی تری سروشتدا نیشان بدات. هه‌م بۆ په‌رۆشبوونی سه‌ربه‌ستی ڕه‌ها، هه‌م به مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ی سیمای دڕنده‌یی له خۆی به‌و هیوایه‌ی هه‌م ڕه‌گه‌زه‌كانی تری سروشت قبوڵی بكه‌نه‌وه و هه‌م سروشت خۆیشی ئامێزی بۆ بكاته‌وه.
هه‌ڵوێستی گۆران له گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ سروشت بۆ لێكدانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتكردن به‌سه‌ر سروشتدا نییه، به‌ڵكو به مه‌به‌ستی گه‌یشتنه‌وه‌یه به سه‌ربه‌ستی و ئازادی ڕه‌های ئامێزی سروشت و هه‌م گه‌یشتنه‌وه‌یه به‌و ئاسته‌ی كه تیایدا هه‌ست به هارمۆنیای سروشت و ئێستاتیكای سروشت ده‌كات.. چونكه پێی وایه ژیانی نێو كۆمه‌ڵ و فشار و په‌ستانه‌كانی ژیانی ناو كۆمه‌ڵگا نه ڕێگای ده‌سته‌به‌ر كردنی ئه‌و ئازادییه ده‌دات، نه له‌نێو شار و له كۆمه‌ڵ دا هه‌ست به چێژی ئێستاتیكای سروشت و هارمۆنیای سروشت ده‌كرێت.
گۆران له كۆتایی شیعره‌كه‌یدا ناسنامه‌ی خۆی له هه‌موو گومانێكڕووت ده‌كاته‌وه و تاكه سیمایه‌كی دیاری خۆی ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌ویش په‌یوه‌ستبوونیه‌تی به سروشته‌وه به جۆرێك كه هه‌موو بوونێك له ئامێزی سروشتدا ده‌بینێت، به جۆرێك سروشت ده‌كات به ئایین و به خواوه‌ند و ئه‌میش په‌رستیاری ئه‌و ئایینه‌و ئه‌و خواوه‌نده‌یه چونكه ئازادی و جوانی گه‌وهه‌ری بوون و ماهیه‌تی ئه‌و خواوه‌نده‌یه‌و ته‌نیا له سایه‌ی ئه‌ودا ئازادی هه‌یه.
تێبینی/ ئەم لێکۆڵینەوەیە پێشکەشە بە گۆرانناسان و بە تایبەتی بە هونەرمەند ئەسعەد قەرداخی کە ئەم دەقە شیعرییەی بە میلۆدیەکی کوردانەو بە دەنگە بەسۆزەکەی گوتووە.