بێ دەنگی بەرانبەر تورکیا و ئەردۆگان تاوانە !

رێبوار حەسەن
ئەردۆگان و تورکیا هەر لەسەرەتای ئازادبونی کوردستانی باشور ، دژی کورد و دەسەڵاتی هەریم کاری زۆر نابەجێان دەکرد بۆ وەستانی هاریکاری ودزینی یارمەتی کە  لە دەرەوە بۆ کوردستان دەرۆیشت . ئێمەی کوردی تاراوگە بینومانە و بیستومانە کە چیان دەکرد لە سەر سنورەکان بە ئیمە ، کوردێکی تاراوگە نیە کە هەستی بە ئیهانەی فاشیانەی تورک لە ساڵاکانی سەرەتای ڕوخاندی سەدامەوە تاکو ئیستا  نەکردبێت .

هەروەها دەسەلاتی ئەردۆگان ئیستاو چەند ساڵە هەوڵی و رژێمە فاشیستە ئیسلامیەکی بۆ گەرانەوە وزیندوکردنەوەی ئیمپراتۆرێتی عوسمانی یە. ئەردۆگان ئیدیعای ئەوە دەکات کە نەوەی عوسمانیەکانن .بە ئاشکرا داوای گەرانەوەی هەرێمی کوردستان و شارەکانی دەکات .
دەوڵەتی تورك لە ماوەی زیاد لە ١٠٠ سالێشدا هەموو هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی كەسێتی كورد تێكبشكێنێت‌و كورد وناوچەکانی لەنێو تورك و تورکی بوندا بتوێنێتەوە و هەربۆیە زیاد لە ١٠٠ ساڵیشە کە كە ناسیونالیستی توركی فاشیانە یان لە بەرنامەی دەوڵەتی تورکیدا کوردیان بە توركی چیایی ناوناوە.

هەربۆیە کوردی باکور جۆرەها بزوتنەوە و ڕاپەرینیان کردوە پێش پکک ، بەدرخانیەكان‌و ......بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران‌و .... ئنجا پارتی كرێكارانی كوردستان لە خەباتیدا بۆبەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەكانی كوردا بەردەوام بوە.

بە ئاشکرا ئەردۆگان دەڵێت : کوردی باش کوردێکە کە مردووە. ئەمە بیرکردنەوەی ئەردۆگان و ئیسلامیەتی فاشیستیی تورکە بۆ کورد.
تورکیا و دەوڵەتێکی تیرۆریستی نوێیە هیچی لە داعش کەمتر تر نیە ئەگەر زیاتر نەبێت. داعشیش
بەرهەمی ئەردۆگان و پارتی دادو گەشەپێدانەو لە هەمان سەرچاوەوە ی فیکریەوە هاتون. ئیستاش تورکیا بۆمبارانی شارە کانمان دەکەن، هاونیشتمانیانی سفیل و مەدەنی لە خەڵکی لادێ و بێ چەکی کورد لە ژن و منداڵ و پیر شەهید دەکەن و دەغڵ و دان و باخ و رەزیان دەسووتێنن.

ئەم هەوڵانە ی سوپای داگیرکەری تورکیای فاشی بەشێکە لە هەنگاوی پرۆژەی دەوڵەتی عوسمانی نوێ کە تورکەکان باسی دەکەن. 
تێناگەم سەرای ئەمە کوردستانی باشور بێدەنگە ؟؟؟ . هەوڵبدریت فۆکس ئاگاداری  سیاسەتی پاوانخوازی تورکیا ونەخشەو کارە قیزەوەنەکانیان بین باشترە نەک بکەوینە هیرش بۆ سەر بزوتنەوەی باکور... 

28/06/2024



وتارەکانی تری نوسەر