هەندێک ئامۆژگاری لەسەر ژینگەی سلیمانی و پاراستنی گۆیژە و ئەزمر

بەختیار زوهدی
بە رزاییەکانی گۆیژە لەلای هەندێک کەس وایە کە گردێکی رەق و تەق بێ دارو درەخت بێ ئاو و ژیان، بەڵام لای خەڵکی کوردستان و لەلای خەڵکی شار وانییە.

هەرهەمان بەرزاییەکانی گۆیژەو ئەزمرو قەیوان و وێڵەیەر بووشەو لەدوای شەو داموودەزگا سەرکوتکەرەکانی رژێمە فاشیەکانی عیراقی دە هێنایە لەرزین. لەگەڵ ئەوەشدا هیچ کام لە و رژیمانە جەسارەتی ئەوەیان نەکرد رۆژێک لە رۆژان ئەم شاخانەی بناری گۆیژەو ئە زمر داببرن یان برینداریکەن بۆ مەرامی شەری ئە نفال و کۆنترۆڵی عەسکەری ناوچەکە، بەڵام ئێستا کەکۆمەڵێک مرۆڤی وەبەرهێنەر کەوتوونەتە گیانی سروشتی جوانی ئەم ژینگە تایبەتیە وەک بەرزاییەکانی شار بە تەلارە بەرزەکانی شاری دایک و گوندی ئەڵمانیی دروست کراو، بناری گۆیژە و بە رزاییە کانی قەیوان و شاری مەیۆرکا.

ئە م تە لارانە ی کە کراون وە خەریکە دەکرێن بەبێ رەچاوکردنی جوانی زنجیرە چییای گۆیژە و ئەزمر بەبێ گوێ دانە سروشت و ژینگە ی شاری سلیمانی، بەبێ لێکۆڵینە وەی ژینگەیی و ئە ندازیاری یان پشکنینی جیۆلۆجی، بە بێ ئەوەی پابە ندبن بەماستە ر پلانە کۆنەکەی شار کەهەتا ئەوکاتەی وە بە رهێنەرناوی نەبووهەندێک شوێنی شار زۆر تایبەتمەندی خۆی هەبوو وەک جادەیشەستیەکەو بەرەو گۆیژە بە ناوچە ی سەوز ناسراو بوووە، دانرابوو بۆ باخچە و پارکو شوێنی حەواندنەوەی خە لکی شار. ئە و جادەیە لە هەر وڵاتیکی کە بوایە بە جادە ی جوانی Scenic Route دا دە نرا وە دروست کردنی تە لاری بە رز سنووردار دەکرا یان هە ر قەدە غە دە کرا.

لێکە وتە کانی ژینگە شێواندن: ١- لە رووی کۆمە ڵایەتیەوە:

شاری سلیمانی کە ناسراوە بە شاری ڕۆشنبیری، نێوەندی شار تە لاری بە رزی لێ بە دی ناکریت ، ئە مە رەنگە تایبە ت مەندیەکی ئەم شارە بێت، بەڵام لە ناو جەرگە ی شار دا گرنک ترین میژووی کۆنی شاری سلیمانی و ژیانی مرۆڤی پیش پێنچ هە زار ساڵی تێدا کرا بە قوربانی نە شارەزایی و یاسای وە بەرهێنانی بەپەلە. ئە مە لە لا یەک، لە لایە کی کە وە هیچ پرۆژە یە کی پارک و شۆێنی دانیشتنی هاوڵاتیان یان تێیدا دروست نە کرد کە رووکارێکی پێش کە وتووی هەبێت پێی بڵین ناوەندی شارDowntown. لە دوای یاسای وە بە رهە م هێنان زە ویو زاریکی زۆر لە بناری گۆیژە دەستی بە سە رداگیرا لە سە وز ترین وە جوان ترین وە بە نرخ ترین ناوچە ی شار کە بناری گۆیژە و ئەزمر دەگرێتە وە و درابە وەبەرهێنەر بە خۆررایی بە هیوای چاک کردنی کێشە ی نیشتە جێ بوون بو بۆ گە نجانی شار وەبۆ کە م دە رامە تە کان. بە ڵام وەبەرهێنەر لە گە ڵ شەریکە بێ ناوەکان یان تە نها بەوەوە نەوەستان وە کە وتنە درووست کردنی شار لە دوای شار لە دامێنی چیا کانی گۆیژە و ئەزمر بۆ سپی کردنەوەی پارەی نا یاسایی.

٢- لە رروی تۆکمە یی باڵە خانەکانەوە:

هە روەک هە نگاوی سە رە تایی بۆ دروست کردنی هە رپرۆژە یە کی گەورەی لەم چەشنانە ئە م پرسیارانە دێتە بە رچاو : ئایا وە بە رهێنە ڕاپۆرتی Environmental Impact Report یان درووست کردوە بۆ پرۆژە کانیان بە ر لە وەرگرتنی مۆلەت کە لە ناو رراپۆرتەکە داEIR دە بێت جیولۆجی ناوچە کە بە وردی پشکنیینی بۆ کرابێت وە خە تی بوومە لەرزە کان Rupture Line یان دەست نیشان کردبێت تا شوێنی بیناکان دوور بن لە و خە تە کوشندە یەوە یان لە سە ر لووتکە ی گردوو شاخە کان کە پێی دە ڵێن Ridge Line هێزی رراوەشاندنی زە مین لە رزی زیاترە و ئامادە کاری تایبە تی تری پێویست دە بێت. ئایا کام دە زگای ئیستیشاری خۆماڵی یان
بیانی پێداچوونە وە یان کردوە لە دیزاینی ئە م پرۆژانە دا؟ ئایا شارەوانی یان وەزارتی ئاوەدان کردنەوە لێ بە پرسیارن وە چاودێرن لە سە ر ئە م هە موو باڵە خانە تازە بە رزانە کە کراون؟ ئایا ئە م هە موو وە بەر هێنەرانە ئاگاداری رراپۆرتی جیۆلۆجی دانیشگای سلیمانی بوون بە ر لە چە ند ساڵێک لە مە و بە ر تۆمار کراوە لە سە ر بناری گۆیژەو ئەزمر، ئایا بیمە ی Insurance یان هە یە بۆ قە رەبووی زەرەرو زیانی خە لکی ئە گە ر خوانە خواستە خە لکی تووشی زیان بن لە بە ر شۆێنی نیشتە جێ بوونیان. کارە ساتی بوومە لە رزە کە ی تورکیا نمونە یە کی کوشندەی زیندوە لە ئە نجامی درووست کردنی بینای ئەستونی لە سە ر هێڵی Rupture Line ی بومە لەرزە .

٣- لە رووی ئاوی شار :

دوای درووست کردنی هە موو ئەم پرۆژانە شار لە دوای شار لە بناری گۆیژە و ئە زمر کە زۆرترین رێژە ی باران دەگرێتە خۆ کاتێک کە رووی زە وی دادە پۆشرێت بە جادە ی قیرتاو وبنای کۆنکریتی وە ئە ساسی قووڵ، ئیتر رێچکە ی ئاوی ژێر زەوی تێک دە چێت وە زۆربە ی زۆری لە بە ین دە چیت . بە هۆی گۆررینی رووی زە وی بە قییرتاو و کۆنکریت ئاوی باران بە لێژمە بە رە و خوارووی شار دە روات بە بێ سوود .

٤- لە رووی هە وای شار:

بێگومان بە زۆر بوونی باڵە خانە ی بە رز وە ریزکردنیان وە ک دیواری دروست کراو وێنەی تەلارەکانی گوندی ئە ڵمانی یان گوندی دەروازە و شاری دایک دانیاستی هە. ت.د. دە بنە هۆی ررێ گری لە جوولاندنە وەی هە واو فێنک کردنە وەی شار) بینای کۆنکریتی و جادە ی قیرتاو گە رما هە ڵ دەمژێتوەگەرمادەداتەوەبەشاروەکمەنجەلێکیداخراو(،ئەمەجگەلەوەی هەوایقورسی پیسی سەرشارلەئاسمانیشاردا دەمێنێتەوەودەبێتەهۆینەخۆشیسنگ وررەبوو.

چی بکرێت بۆ رراگرتن و کە م کردنەوەی کێشە کان؟

١- پێداچوونەوە ی بە پە لە لە یاسای وە بە رهینان وە ریسایەک بۆ ررێگرتنی گۆررینی دیموگرافیای شارەکانمان وە هە روەها رێک خستنەوەی ماستر پلانی شارە کان بە تایبە تی بۆ پرۆژە کان کە هییشتا دەستی پێ نە کردوە یان ئە وانە ی لە دروست کردن دان کە م بکرێنەوە تا دەست کاری چیاکان و شۆێنە گرنگە کانی لێ بە دوور بێت. شار دابە ش بکرێت بە سە ر چە ند زۆنێک دا. هە ر زۆنە ش یاساو ریسای خۆی بۆ دەست نیشان بکرێت وە بچە سپێنرێت.

٢ - لە ناوچە ی خواروی شاری سلیمانی لە جادەی شە ستیە کە وە بە رەو تانجەرۆ زەوی و زاریکی زۆر لە بار هە یە بۆ نیشتە جێ بوون و باڵە خاانە ی بە رز وە جادە ی پانو ژینگە ی پاکو زۆنی سەوز. ئە م ناوچە یە لە رووی جوانی و پاکی هە وای ناوچە کە وە گونجاو ترە وە بێ شک لە رووی جیۆلوجیەوە چە ند کیلۆ مەترەیەک دوور ترە لە خە تی پچرراندنی زە وی لە یە ک . ئە وکات وە بە رهێنەر دە کرێت قەرەبوو بکرێتەوە بە زە وی تازە بە مە رجێک دە ست لە بناری گۆیژە هە ڵبگرێت بۆ ناوچە ی سە وز وە چاک کردنەوەی گردوو شاخە هە لکۆڵراوەکان بۆ سروشتی پێشووی.

ئە م کورتە پێش نیارانە بە مە بە ستی درووست کردنی پاشە رۆژیکی باشترو رراگرتنی گۆررینی دیموگرافی ناوچە کە و کە م کردنەوەی گۆررینی ژینگە و خۆ پاراستنە لە کارەساتیکی نە خواز راوی سروشتی.

نوسەر:

بەختیار زوهدی ئە ندازیاری ئیستیشاری لە کالیفۆرنیا لە ساڵی ١٩٧٦وە دەست بە کارە تائە م کاتە، وەک خۆبە خش بە شێوەی کاتی ساڵانە لە دوای ساڵی ١٩٩١ وە سە ر قاڵی پاراستنی ئاو و ژینگە ی کوردستان بووم بۆ دروست کردنی بەنداو و پاراستنی ژینگە بە هاوکاری لە گە ڵ حکومە تی ئیقلیم وە ئۆفیسی فاو) لە یازدە جیگای گونجاو بۆ پۆندی گەورەو بە نداوی ژێر ٣٠ مەتر بە رزی وە رراپۆرتی سەرەتایی کورت مان پێش کە ش کرد( لە گە ل هاوکاری لە بواریجوانکاریو ترافیک بۆ شارەوانی. - لە کالیفۆرنیا دوو پرۆژەم وەرگیرا بە خە ڵاتی باشترین پرۆژە ی سال ، یە کە میان لە سانفرانسیسکۆ لە 39 Pier بو بۆ بەر بەستی دیواری ئاو وە بۆ شوێنی بە لە م راگرتن ، ئە م خەڵاتە لە لایە ن.1986 American Society Of Geotechnical Engineering درا پرۆژە ی دوو هە م بە خە ڵاتی باشترین پرۆژەی سال دانرا لە سە رتاسە ری ئە مریکا لە بە شی ژینگە دابۆ شارەوانی ماونتن ڤیو Mountain View لە لایەن 1988 .American Public Work -APWA - زیاد لەپێنج پرۆژە ی پارک و جوان کاریم لە شارە کانی نزیک سانفران سیسکۆ بە خە ڵاتی سەرۆکی شارەوانیەکانیان دانراوە. - هە ڵگری بروا نامە ی ماستەر لە بواری خاک و ئاو.-نامە ی ئە تروحەکە م ساڵی ١٩٧٩ بە ناو نیشانی:

Transport of Sand-Sized Sediment Along Crop-Row Furrows کە نەشر کرا لە لایە ن 1983 TRANSACTION of the ASAE

لە ساڵی ٢٠١٢ دا کورتە باسیکم بڵاو کردەوە لە سە ر ژینگە ی کوردستان لە 2012 ,31 A message for the caretakers of Kurdistan - The Kurdistan Tribune Oct. 

07/07/2024



وتارەکانی تری نوسەر