سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
راپۆرت
چاوپێکەوتن
وەرزش
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتە کوردیەکان
هەمەرەنگ
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
ئەردۆگان…ئاگاداربە ئەوە ئێمەبووین سەدام-مان لەسێدارەدا !!!
محەمەد خۆشناو
هەر لەگەڵ کوژرانی تونڕۆ و گەورە شۆڤینیستی فەڵەستینی « ئیسماعیل هەنیەئە» ی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ، ئەو هەنیئەیەی کە پیرۆزبایی و دەستخۆشی کردەوە تیرۆرستیەکەی « ١»ی شوباتی شاری هەولێر-ی کرد و ، پاشان پێشمەرگەی بە چەتە دانا کە ئەوکات مامجەلال-ی رەحمەتی وەڵامی دایەوە ، ئەو کابرایە و حزبەکەی تاکە سەرکەوتنییان ئەوەبوو کە لە ساڵی 2007 کۆدەتایان بەسەر دەسەڵاتی فەڵەستینی کرد و ماڵی فەڵەستنی-یان دابەشکرد و ئەو ماڵوێرانیەیان بەسەر غەززە و خەڵکەکەی هێنا کە ئێستا بەچاوی خۆمان دەیبینین….ئا لەسەروبەندی کوژرانی ئەو کابرایە شەڕە قسەیەکی تووند دەکەوێتە نێوان ئەردۆگان-ی سەرۆک کۆماری توکیا و ئیسرائیلیەکان ، لەو شەڕە قسەیەدا هیتلەر و سەدام-میش دێنە ناو ناوان و هەموو ئەمانە لەژێر یەک ناونیشاندا کۆدەبنەوە !! ئەردۆگان-ی سەرۆکی تورکیا لە دیداری حزبەکەیدا دەڵێت 😞 پێویستە لەسەر وڵاتەکەمان هێزەکانی پتەو بکات لەپێناو ڕێگرتن لە ئیسرائیل بەرانبەر ئەو کارانەی کە دژی فەڵەستینیەکان ئەنجامیدەدات ) هەروەها پێیدادەچێت و دەڵێت :(هەروەکچۆن چووینە هەرێمی ناگۆرنۆ کارابەخ و لیبیا ، دەتوانین هەمان شت لەگەڵ «ئەوانە» بکەین ) کە مەبەستی ئیسرائیل-ە ، لەبەرانبەردا «یسرائیل کاتس» وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل هەڕەشەیەکی ئاشکرا و ڕوونی ئەردۆگان دەکات بەوەی چارەنووسی وەکو سەدام حسین دەبێت کە لەجەژنی قوربانی 2006 لەسێدارەدرا ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە سەکۆی «X» گووتی 😞 ئەردۆگان لەسەر شوێنپێی سەدام دەڕوات و هەڕەشەی هێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات ، تەنها لەسەری پێویستە ئەوە بیرخۆی بێنیتەوە کە لەوێ چی ڕوویدا و کارەکە چۆن کۆتایی پێهات ) ، ئەم قسەیە ئەو ڕاستیە دەردەخات وەک ئەوەی بڵێت « ئەردۆگان چاک بزانە ئەوە ئێمەبووین لەپشت لەسێدارەدانی سەدام بووین » لێرەدا «کاتس» ئەردۆگان و سەدام وەک یەک دادەنێت ، دوای ئەوە هەر لە سەکۆی(X) وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامدەداتەوە و دەڵێت 😞 هەروەکچۆن ئەو کوشتنە بەکۆمەڵە کۆتایی هات کە هیتلەر ئەنجامیدا ، بەهەمان شێوە نتنیاهۆ-ش کۆتایی دێت کە کوشتنی بەکۆمەڵی ئەنجامداوە) و هەروەها دەڵێت ( هەروەکچۆن محاسەبەی نازیەکان کرا ئەوانەی کوشتنی بەکۆمەڵیان ئەنجامدا ، هەروا ئەوانەش لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت کە هەوڵی خاپوورکردنی فەڵەستین دەدەن) ، وەبیرهێنانەوەی هیتلەر و سەدام لەو شەڕە قسانەدا وتەی ئەو دووانەم بیرکەوتەوە ، هیتلەر سەرکردەی نازیەکان کە لە 30 ئەبریل-ی 1945 لەناو بینایەی ڕاوێژکارێتیی ئەڵمانیا گوولەیەکی لە سەری خۆیدا و خۆی کوشت و لاشەکەی لەناو باخچەی بیناکە سووتا و ، دەڵێت 😞 ڕۆژێک دوای ئەوە ناچار دەبن لەسەر کێلی گۆڕەکەم بنووسن کە من بوومە قوربانی ژەنەڕالەکانم ) و سەدام-یش لەکاتی لەسێدارەدانی بە پرسیارەوە گووتی ( ئایا ئەمەیە پیاوەتیتان ؟!
03/08/2024
وتارەکانی تری نوسەر
هەرێمی کوردستان لە پایزێکی درێژەوە…. بۆ زستانێکی مەترسیدار!!
لەئێستادا دیموکراسیەت گونجاو نیە بۆ هەرێمی کوردستان !!
پەیامی نیشتیمانیکی غەدرلێکراوی پێکەوەژیانی یەکسان بۆ فاتیگان.
کاتێک لە سەردەمی ڕەشبینیدا، گەشبین دەبیت؟!
ڕێوی و قەلەڕەش و کوندەبەبووەکانی ناو ماڵی کورد !!
سەلەفییەتی مێژوو و پیرۆزکردنی ڕابردوو و ترس لە نادیار !!
تاوانەکانی گەمژەیی لە زەمەنی شێتیدا
ئەو برینانەی کە نەدەبا لە یادگەدا کاڵببنەوە !!
کێبڕکێی هێزی باڵا و هەڵکشاو لەو جەنگەی ئێستا و فەنابوونی شارستانیی !!
مەترسیدارتر لە جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران !
کابوسی ڤیستیڤاڵی شەڕەکان
کاتێک شەڕی دوو لایەن دەبێتە دەسکەوت بۆ لایەنی تر
ونبوونی ڕاستی لەنێوان خۆبەسەکەووتوانی شەڕکەرەکان !!
خوا کوردستان بپارێزێت
جەنگ و بارگرانایی قورسی ژیان !!
ئەستێرەکان
دینە بەمشێوەیە یادی ٣٨ ساڵەی لەدایكبونی كردەوە
بانە ١٢٣٤ بڵاو دەکاتەوە
نوێترین دەرکەوتنی هونەرمەند لەیلا فەریقی
ماڵی هونەرمەند عەلی ئەحمەد سووتا
بۆکان هەورامی بەرهەمێکی نوێ بڵاو دەکاتەوە