( پێداچوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی دكتۆر عیزه‌دین)
له نێوه‌ندیڕۆشنبیری ئێمه‌دا له‌به‌ر لاوازی عه‌قڵیڕه‌خنه‌یی و نه‌بوونی ڕه‌خنه‌گری خاوه‌ن ئامڕازیڕه‌خنه‌یی و ڕۆشنبیریڕه‌خنه‌یی به‌رفراوان و له هه‌مان كاتدا نه‌وێران بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر زۆرڕاو بۆچوون له ڕابردوودا چه‌ندین به‌رهه‌م و نووسینی ئێمه كه شایانی قسه له‌سه‌ر كردن بوون به‌بێئه‌وه‌ی شتێكی ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر گوترابێت تێپه‌ڕبوون،یان ئه‌گه‌ر قسه‌شیان له‌سه‌ر كرابێت له دوو بۆچوونی ساده زیاتر نه‌بووه، ئه‌ویشیان په‌سه‌ند كردن و پیاهه‌ڵدانێكی ته‌واو بووه یانڕه‌تكردنه‌وه‌یه‌كی بێ بنه‌ما. هه‌ردوو هه‌ڵوێسته‌كه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماكانی ڕه‌خنه بوون، به‌ڵكویان له‌سه‌ر بنه‌مای هاو ئایدیۆلۆژیایی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گر بووه كه ئه‌مه‌یان په‌سه‌ندكردنی لێكه‌وتۆته‌وه،یان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ئایدیۆلۆژی نووسه‌ر و ڕه‌خنه‌گره‌كه بووه كه ئه‌مه‌شیانڕه‌تكردنه‌وه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه.
هه‌ندێ پایه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیش وایان كردووه كه هه‌ندێ نووسه‌ر له سه‌رووی ڕه‌خنه‌وه دابنرێن و كه‌س بۆی نه‌بێت لێیان بدوێت ئه‌مه‌ش جۆرێك له (ته‌وته‌میه‌تی) له ڕۆشنبیری كوردیدا دروستكردووه، كه بێگومان ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له ڕووه لاوازه‌كانی ڕۆشنبیری كوردی و هاوشێوه‌ی عه‌قڵی خێڵایه‌تیه كه چۆن له پێكهاته‌ی خێڵدا سه‌رخێڵیان ئاغا‌و به‌گ و شێخ پیرۆزن و كه‌س بۆی نیه‌ڕه‌خنه‌یان لێبگرێت، به هه‌مان شێوه هه‌ندێ له نووسه‌رانی كوردیش له ڕابردوودا ئه‌و پله‌وپایه‌یان وه‌رگرتووه و قسه‌كردن له‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه به قه‌ده‌غه و حه‌رام دانراوه. دیاره ئه‌م حاڵه‌ته‌ش به قازانجی ڕۆشنبیری كوردی نیه چونكه له لایه‌ك كوشتنی عه‌قڵیڕه‌خنه‌ییه، له لایه‌كی تر سه‌پاندنی چه‌ندینڕاوبۆچوونه كه ده‌شێ بنه‌مای زانستیان لاوازبێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌كو تێكستی پیرۆز وه‌ربگیرێن.
لێره‌دا من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئاخاوتن كردن له‌سه‌ر دوو بۆچوون له كتێبی (ئه‌حمه‌دی خانی.. شاعیر و بیریار و فه‌یله‌سوف و مته‌سه‌وف) له نووسینی به‌ڕێز دكتۆر عیزه‌دین مسته‌فا كه له ساڵی 1979دا له چاپخانه‌ی الحوادپ له به‌غدا چاپكراوه. دیاره هیچ كام له ئێمه نكوڵی شوێنی دكتۆر عیزه‌دین ناكات له ڕۆشنبیری كوردیدا، به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نیه كه سه‌رجه‌م بۆچوونه‌كانی سه‌د ده‌رسه‌د دروستن و شایانی هیچ پێداچوونه‌وه‌یه‌ك نین، به تایبه‌تی ئه‌و بۆچوونانه‌ی له‌م كتێبه‌و له كتێبی "ڕیالیزم له ئه‌ده‌بی كوردی"دا خستونیه‌تیه‌ڕوو. ئامانجی من لێره‌دا دروستكردنی جۆرێك له ئاخاوتنه به مه‌به‌ستی دروستكردنی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ده‌شێ كورد له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا خاوه‌نی فیكر و فه‌لسه‌فه بووبێت؟ ئایا نه‌ك له‌و مێژووه‌دا به‌ڵكو تاكو ئێستاش ئێمه بیریار‌و فه‌یله‌سوفمان هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌مانه كوانێ فیكر و فه‌لسه‌فه‌كه‌مان؟ كوانێ به‌رهه‌می فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و بیریار و فه‌یله‌سوفانه؟ ئایا كاتێ نووسه‌رێكی ئێمه كۆمه‌ڵێ شتی پێشتر گوتراو له شیعریان چیرۆكیان وتاره‌كانیدا دووباره بكاته‌وه ده‌بێت به بیریاریان فه‌یله‌سوف؟
ئه‌و دوو بۆچوونه‌ی ده‌مه‌وێت لێره‌دا لێی بدوێم ئه‌وه‌یه: ئایا ئه‌حمه‌دی خانی بیریار بووه؟ ئایا ئه‌حمه‌دی خانی فه‌یله‌سوف بووه؟ له په‌راوێزی گه‌ڕان له دوای وه‌ڵامی ئه‌م دوو پرسیاره هه‌وڵده‌ده‌م قسه له‌سه‌ر شوێنی ئه‌حمه‌د خانی له مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیشدا بكه‌م، به‌ڵام له وتارێكی تردا.
بیریار به كه‌سێك ده‌وترێت كه فیكری به‌رهه‌م هێنابێت،یان به‌شدارییه‌كی ئاشكرای هه‌بێت له به‌رهه‌م هێنانی فیكردا. گرنگ نیه ئه‌و فیكره چییه و تا چه‌ندێ له خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیدایه. هه‌ریه‌كه له ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ وه‌كو دوو بیریار و دوو فه‌یله‌سوف شوێنی دیاریان هه‌یه له به‌رهه‌م هێنانی فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانیدا كه ئه‌و فیكره‌یه به پایه‌یه‌كی به‌هێزی فیكریڕۆژئاوا داده‌نرێت نه‌ك ته‌نیا له مێژووی كۆندا به‌ڵكو بۆ ئێستاش. هه‌ریه‌كه له بیریاران و فه‌یله‌سوفانی دنیاڕوانینی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه بۆ گه‌ردوون و بوون و ژیان و په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و سروشت و پێداویستییه‌كانیژیانی مرۆڤ له غه‌ریزه و حه‌ز و ئاره‌زوو، ویسته مادی و مه‌عنه‌وییه‌كان.. هه‌روه‌ك ڕوانین بۆ كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی مرۆڤ و پێكهاته‌ی خێزان و به‌رهه‌م هێنانی ده‌سه‌ڵات و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێداویستی ئازادی و دیموكراتی و دیوالیزمه‌كان له گه‌ردوونداو هێزه جوڵێنه‌ره‌كانی ژیانی تاك و كۆمه‌ڵ و.. جێگای دیاریان گرتووه له پانتایی فیكر و فه‌لسه‌فه‌دا. هه‌ر فه‌یله‌سوف و بیریارێكیش له ڕوانگه‌ی تایبه‌ت به خۆیه‌وه سه‌رنجی ئه‌و لایه‌نانه‌ی داوه‌و به‌شداری كردووه له به‌رهه‌م هێنانی فیكردا سه‌باره‌ت به بوار یان دیارده‌یه‌كی تایبه‌تی و ڕسته‌ی فیكری خۆیی ناساندووه كه به ناوی ئه‌وه‌وه جێگیر بووه.
گرفتی توێژه‌ری كورد تا ئاستێكی دیار ئه‌وه‌یه كه پێش ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی هه‌بێت بۆ دیارده‌یه‌كیان ته‌نانه‌ت زاراوه‌یه‌ك قسه‌ی له باره‌وه ده‌كات. ئه‌وه‌ش به‌ره‌و كاری سه‌رپێیی و هه‌ڵه‌ی ده‌بات. دكتۆر عیزه‌دین له ئه‌حمه‌دی خانی‌دا تووشی هه‌مان حاڵه‌ت بووه. به‌بێ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی زاراوه‌كانی كردبێت خانی كردووه به بیریار و فه‌یله‌سوف. ئه‌مه‌ش ئه‌و پرسیاره‌مان لادروست ده‌كات ده‌بێ دكتۆر چ پێناسه‌یه‌كی بۆ بیریاریان فه‌یله‌سوف هه‌بێت؟ بێگومان ده‌شێ داڕشتنی جیاواز هه‌بێت له ناساندنی ئه‌و دوو زاراوه‌یه‌دا. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌و ڕاستییه بزانین كه به‌بێ بوونی هه‌ندێ بنه‌مای تایبه‌ت ناكرێت كه‌سێ به بیریاریان فه‌یله‌سوف دابنرێت.
له فه‌رهه‌نگی زاراوه‌كانی فه‌لسه‌فه‌و فه‌رهه‌نگی (Longman)دا وشه‌ی فه‌یله‌سوف به‌م جۆره پێناسه‌كراوه: فه‌یله‌سوف ئه‌و كه‌سه‌یه كه توێژینه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕێك ده‌كات و په‌ره‌ی پێده‌دات كه ئه‌و بیروڕایه ده‌رباره‌ی سروشت و مانای بوون و حه‌قیقه‌ته بۆ نموونه باش و خراپ و.. تاد. هه‌روه‌ها فه‌یله‌سوف كه‌سێكه به قوڵی بیر له دنیا و ژیان و شته‌كانی تر ده‌كاته‌وه(1) له هه‌مان شوێندا هاتووه: بیریار كه‌سێكه كه به ناوبانگه بۆ كاری گرنگی له‌سه‌ر بابه‌تی زانست یان فه‌لسه‌فه(2) فه‌لسه‌فه‌ش بریتییه له توێژینه‌وه‌ی سروشت و مانای بوون و حه‌قیقه‌ت و یه‌كێكه له سیسته‌مه‌كانی فیكر(3).
ئه‌فلاتۆنیش ده‌ڵێت: فه‌لسه‌فه بریتیە له زانینی حه‌قیقه‌ت به شێوه‌یه‌كیڕه‌ها(4). فه‌لسه‌فه مه‌عریفه‌یه‌كی وردی تایبه‌ته له باره‌ی شتێكی دیاریكراوه‌وه(5). ده‌توانین چه‌ندین وته‌ی تر بهێنینه‌وه كه به جۆرێك له جۆره‌كان پێناسه‌ی فیكر و فه‌لسه‌فه ده‌كه‌ن. به گوێره‌ی مرۆڤ بۆچوونی له‌و جۆره هه‌یه كه مرۆڤ به خۆڕسكی ئه‌فریده‌یه‌كی بیركه‌ره‌وه‌یه. به‌ڵام سنووری ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه دیاریكراوه‌و ته‌نیا تاكه كه‌سه ده‌گمه‌نه‌كان له‌و سنووره ئاساییه‌ی بیركردنه‌وه ده‌رچوون و توانیویانه به‌شدارییان هه‌بێت له به‌رهه‌م هێنانی فیكر و فه‌لسه‌فه‌دا.
له مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانیدا له‌سه‌ر بنه‌مای جیهانبینی فیكری و فه‌لسه‌فی له ده‌قه ئه‌ده‌بیه‌كانیاندا هیچ كه‌س نه‌بووه به بیریار و فه‌یله‌سوف بۆ نموونه هیچ كه‌س به شكسپیر ناڵێت بیریاریان فه‌یله‌سوف له كاتێكدا ده‌یانڕوانینی فه‌لسه‌فی كردۆته جیهانبینی ده‌قه‌كانی بۆ نموونه له ده‌قی هاملێت دا ڕسته‌ی ( ببیتیان نه‌بیت ئه‌وه‌یه پرسیاره‌كه(6)). ئه‌م ڕسته‌یه‌ڕوانینێكی قوڵی فه‌لسه‌فی له پشتییه‌وه وه‌ستاوه، به‌ڵام نه‌بۆته‌ڕسته‌یه‌كی فه‌لسه‌فی بۆ شكسپیر،یان له پای ئه‌م ڕسته‌یه شكسپیر به فه‌یله‌سوفیان بیریار ناونابرێت، هه‌ر لێره‌وه ده‌توانین ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه ده‌شێ هه‌ندێڕسته‌ی ئه‌وتۆ له مه‌م و زینی ئه‌حمه‌د خانی‌دا بدۆزینه‌وه كه جۆرێك له فیكریان تێڕامانی فیكرییان فه‌لسه‌فی هه‌ڵبگرن به‌ڵام ئه‌و جۆره‌ڕستانه هه‌رچۆن شكسپیر و دانتی و موته‌نه‌بی.. یان نه‌كردووه به بیریار‌و فه‌یله‌سوف. به هه‌مان شێوه ئه‌حمه‌دی خان‌یش ناكه‌ن به بیریار و فه‌یله‌سوف.
بیریاران و فه‌یله‌سوفانڕسته‌ی دیاریكراوی خۆیان هه‌یه كه ئه‌و ڕستانه‌ش له شێوه‌یه‌كی سیستاماتیكانه‌دا و له ئه‌نجامی گه‌ڕان به دوای حه‌قیقه‌تیڕه‌هاو ماناكانی بوون دا به‌رجه‌سته كراون. كاتێ ده‌ربڕینی "من بیرده‌كه‌مه‌وه كه‌واته هه‌م" ده‌بیسین. تێده‌گه‌ین چ مانایه‌كی قوڵ سه‌باره‌ت به كه‌ینوونه‌ی منی بیركه‌ره‌وه پێویسته هه‌تا بیگه‌یه‌نێته ئاستی بوون. فه‌لسه‌فه‌ی نیتشه له‌سه‌ر چه‌مكی هێز و سوپه‌رمان بنیادنراوه كه ئه‌وه‌ش چه‌مكێكی هێنده مه‌ودا فراوان و قوڵه ده‌یان گفتوگۆی جدی له فیكری هاوچه‌رخدا دروستكردووه و هه‌ندێ پێیان وایه ئه‌م چه‌مكه فه‌لسه‌فیه به‌رهه‌م هێنانی فاشیزمی ئه‌ڵمانی و سیسته‌می پیاوی باڵایان سه‌ركرده‌ی ته‌نیایه. گه‌وهه‌ری فیكری ماركس بریتییه له ڕۆڵی ئابووری و ململانێی چینایه‌تی وه‌كو بزوێنه‌ری مێژوو. ئه‌بیقۆر وه‌كو یه‌كه‌مبیریاری وجودیه‌تڕسته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت: باشتر وابوو هه‌ر نه‌بووینایه. ئیبنڕوشدی بیریاری عه‌ره‌ب ده‌ڵێت: گه‌ردوون نه‌مره و خواوه‌ند په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنییاساكانی گه‌ردوونه‌وه هه‌یه، ده‌توانین بۆ هه‌ر بیریار و فه‌یله‌سوفێكی ئه‌م دنیایه به ڕسته‌یه‌كیان چه‌ند ڕسته‌یه‌ك فیكریئه‌و یان به‌شداری ئه‌و له به‌رهه‌مهێنانی فیكردا باس بكه‌ین. به‌ڵام ئایا ئه‌و ڕسته فیكرییه‌ی كه ئه‌حمه‌دی خانی به‌رهه‌می هێناوه چییه‌و كامه‌یه؟
مه‌به‌ستمان له‌م پرسیاره كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی دیاری خانی نیه له مێژووی ئه‌ده‌بی كوردیدا، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت بڵێین كارێكی دروست نیه به‌بێ بنه‌مای زانستی و به‌بێ به‌ڵگه و لێكدانه‌وه‌ی ورد‌و سه‌لمێنه‌ر شاعیران و نووسه‌ران و كه‌سانی دیاری نه‌ته‌وه‌كه‌مان باربكه‌ین له كۆمه‌ڵه شتێكی ئه‌وتۆ كه ئه‌و كه‌سانه خۆیان په‌یوه‌ندییان به‌و شتانه‌وه نه‌بووه و نیه. دكتۆر عیزه‌دین خانی ده‌كات به فه‌یله‌سوف و بیریار. یه‌كێكی تر ده‌یكات به ڕابه‌ری فیكری نه‌ته‌وه‌یی كوردی، یه‌كێ دێت مه‌ولانا خالید ده‌كات به ڕابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی،یه‌كێكی تر دێت مه‌وله‌وی ده‌كات به داهێنه‌ریڕۆمانسیه‌ت و ده‌یخاته پێش قۆناغیڕۆمانسیه‌تی ئه‌ده‌بی ئینگلیزییه‌وه.. ئه‌م به زۆر داتاشین و دروستكردنانه نه‌ك هیچ خزمه‌تێكی كه‌لتووری كوردی ناكات به‌ڵكو له بارێكی تردا زیانێكی گه‌وره‌شی لێده‌دات، چونكه چه‌ندین نه‌وه ئه‌و ڕاوبۆچوونه بێ بنه‌مایانه كوێرانه وه‌رده‌گرن و ده‌یڵێنه‌وه كه له ڕاستیدا بوونیان نیه.
ئه‌گه‌ر خانی فه‌یله‌سوف و بیریار بووایه، ده‌بوا ئێستا ده‌قه فه‌لسه‌فی و فیكرییه‌كانی ئه‌ومان له‌به‌رده‌ستدا بووایه و به‌ناوی فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی خانییه‌وه‌یان كوردییه‌وه ناو ببرایه، هه‌رچۆن ده‌گوترێت فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵیان فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ڵمانی،یان فیكری فه‌ڕه‌نسییان فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی فۆكۆ، دوره‌یدا، هابرماس، گادامێر و.. تاد.
دكتۆر عیزه‌دین جه‌خت له‌سه‌ر فه‌یله‌سوفی و بیریاری ئه‌حمه‌دی خانی ده‌كات و به ڕسته‌یه‌كیش له‌وه نادوێت كه فیكری ئه‌حمه‌دی خانی یان فه‌لسه‌فه‌كه‌ی چییه؟ له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا ناكرێت به‌بێ به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر ناو یان خاسێت بدرێته پاڵ كه‌سێكیان دیارده‌یه‌ك. دكتۆر ده‌ڵێت: خانی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ته‌واو پێشكه‌ش ده‌كات كه ده‌شێ به ته‌سه‌وری فه‌لسه‌فی لای خانی ناوببرێت(7). با بپرسین ئه‌و فه‌لسه‌فه ته‌واوه چیه؟ ئه‌نجا ناكۆكیه‌ك هه‌یه له نێوان ته‌سه‌وری فه‌لسه‌فی و فه‌لسه‌فه‌ی ته‌واودا. ته‌سه‌وری فه‌لسه‌فی به واتا هێشتا له سنووری ته‌سه‌وردا ماوه‌ته‌وه و نه‌گه‌یشتۆته حاڵه‌تی ئه‌بستراكت یان ته‌واو یانڕه‌ها، كه‌واته ئه‌گه‌ر خانی فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ته‌واو پێشكه‌ش بكات ئیتر ته‌سه‌وری فه‌لسه‌فی هیچ مانایه‌كی نیه، ئه‌گه‌ر خانی ته‌سه‌وری فه‌لسه‌فی هه‌بێت مه‌رج نیه بتوانێت فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ته‌واو پێشكه‌ش بكات و به فه‌یله‌سوف ناوببرێت.
ئه‌گه‌ر دكتۆر له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ململانێیه‌ی كه له گرێچنی مه‌م و زیندا هه‌یه پێی وابێت ئه‌وه ململانێی نێوان دژه‌كانه‌و بزوێنه‌ر و دروستكه‌ری جوڵه‌یه‌و ئه‌وه‌ش به گه‌وهه‌ری فیكر و فه‌لسه‌فه‌ی خانی بزانێت، ئه‌وا ئه‌و بۆچوونه زۆر كۆنتره له‌وه‌ی كه له داهێنانی خانی بێت. ئه‌فلاتۆن پێی وایه په‌یوه‌ندی و ناكۆكی نێوان دژه‌كان هۆكاری جوڵه‌ن له گه‌ردوون دا، ئه‌رستۆ كاردانه‌وه به دژی كار داده‌نێت و په‌یوه‌ندی و ناكۆكی نێوانیشیان ئه‌و جوڵه‌یه به‌رهه‌م دێنێت كه بنه‌مای بنیادنانی گرێچنی ئه‌رستۆیییه كه هه‌مان ڕوانین لای ئه‌رستۆ گواستراوه‌ته‌وه نێو جوڵه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌ركه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندنی شارستانێته‌كان و گه‌یشتنیان به لوتكه و له ئه‌نجامی ناكۆكی نێوانڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی خودی ئه‌و شارستانێتانه‌دا، قۆناغی به‌ره‌و پیربوون و داڕمان ده‌ست پێده‌كات و له ئاكامدا ئه‌و شارستانێته‌ی له قۆناغێكدا له به‌رزترین لوتكه‌ی په‌ره‌سه‌ندندایه، له قۆناغێكی تردا دیار نامێنێت، ئه‌رستۆ ئه‌مه له‌گه‌ل سووڕی ژیانی زینده‌وه‌ران دا هاوشێوه‌ده‌كات و سه‌رجه‌م هۆیه‌كانی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌یشتن به لوتكه و پاشان به‌ره‌و پیری چوون و له‌ناوچوونیشی ده‌گێڕێته‌وه بۆ ناكۆكی و په‌یوه‌ندی ناوكۆیی توخمه پێكهێنه‌ره‌كانی ئه‌و پێكهاتانه خۆیان.
شانۆگه‌رییه تراژیدییه‌كانی شكسپیر له‌سه‌ر بنه‌مای جۆرێك له گرێچن بنیادنراون كه دژایه‌تی و ناكۆكی نێوان كه‌سێته‌كان ده‌یانبات به‌ڕێوه‌و جوڵه‌یان پێده‌دات. به چه‌ندین نموونه‌ی تر ده‌توانین باسی ململانێ و دژایه‌تی و په‌یوه‌ندی نێوانڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك بكه‌ین له‌م گه‌ردوونه‌دا كه ئه‌و دژایه‌تی و په‌یوه‌ندییه دروستكه‌ری جوڵه‌ن و له پێش ئه‌حمه‌دی خان‌یش دا باسكراون. هارمۆنیای گه‌ردوون له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ناكۆكی و په‌یوه‌ندیڕه‌گه‌زه پێكهێنه‌ره‌كانی دروستبووه. لە رەخنەی هاوچەرخدا پەیوەندی نێوان دژەکان کە بە دووانەی دژ یان دووانەی بەرامبەر دادەنرێت مانا بەرهەم دەهێنێت، واتە مانای ژیان لە بوونی مردن‌دا پێکدێت و ئەگەر مردن نەبێت، ژیان مانایەکی نابێت.
دكتۆر ده‌ڵێت: خانی وه‌كو بیریارێك گرنگترین شتێ كه ده‌یبینێ بوونی دژه‌كان و یه‌كێتی ئه‌م دژانه‌یه(8). ئێمه له‌وه دواین كه ئه‌م بۆچوونه له داهێنانی خانی نیه، دكتۆرڕاسته‌وخۆ ویستوویه‌تی ئه‌وه‌ی له ماركسیزم و لینینیزمه‌وه وه‌ریگرتووه به‌سه‌ر ئه‌حمه‌دی خانی‌دا بیسه‌پێنێت و ئه‌مه زیاتر دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و قسه‌یه‌ی لینینه كه ده‌ڵێت: گه‌شه‌كردن بریتییه له ململانێی دژه‌كان. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه دكتۆر پێوه‌رێكی ئاماده‌ی هێناوه و ده‌یه‌وێت ده‌قێكی كوردی پێبپێوێت كه مه‌رج نیه ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له پێوه‌ره ئاماده‌كه‌دا هه‌ن له‌ناو ده‌قه‌كه‌دا بوونیان هه‌بێت، ئه‌م كاره‌ش به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیه‌وه‌یه، چونكه كاری ڕه‌خنه‌گر ئیشكردنه له‌ناو ده‌قدا، نه‌ك هێنانی پێوانه ئاماده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ق بۆ ئه‌وه‌ی ده‌قه‌كه به وان بپێورێت. بێگومان ئه‌م بۆچوونه‌ی دكتۆر عیزه‌دین و زۆرێك له ئه‌كادیمیه‌كانی كورد كه خه‌ریكی ئه‌ده‌بن ده‌بێ پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بكرێت و ئه‌و ڕاستییه جێگیر بكرێت كه خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق له‌ناو خودی ده‌قه‌كه‌وه ده‌ست پێده‌كات، نه‌ك ده‌قێكی نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده به پێوه‌رێكی ئایدیۆلۆژی نیوه‌ییه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیست بخوێندرێته‌وه. ئه‌و پێوه‌ره‌ی دكتۆر بۆ خوێندنه‌وه‌ی مه‌م و زینی خانی به‌كاری هێناوه له پشتیه‌وه ستراتیژیڕازیكردنی هه‌ڵگرانی ئایدیۆلۆژیای ماركسیزم- لینینیزم وه‌ستاوه، كه به داخه‌وه ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه هه‌رچۆن له ئه‌نجامی به هه‌ڵه وه‌رگرتنی و كارپێكردنی زیانی گه‌وره‌ی له بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی كوردی داوه، چه‌ندینڕای بێ بنه‌مای به زۆر به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی كوردیدا سه‌پاندووه و زۆربه‌ی كات ڕۆڵی پۆلیسیڕۆشنبیریی بینووه بۆڕێگاگرتن له بیركردنه‌وه‌ی ئازاد لای ئه‌دیب و ڕۆشنبیری كورد و هه‌ركه‌س به‌پێی ئه‌و پێوه‌ره نه‌ینووسیبێت و به‌و ئاڕاسته‌یه بیری نه‌كردبێته‌وه به كۆنه‌په‌رست و دژی پێشكه‌وتن دراوه‌ته قه‌ڵه‌م. هەڵبەت مەبەست ئەوە نیە نووسەرانی چەپ داهێنانی گەورەیان نەکردووە، نەخێر مەبەستمان پێوانی باڵای داهێنانە بە پێوەری ئایدیۆلۆجیا. ئەم قسەیە بۆ ئەوانەشی خۆیان بە هەڵگری بیری کوردایەتی زانیووەو داهێنانیان بەو پێیە پێواوە هەمان بۆچوون راستە. ئاشکرایشە ئایدیۆلۆجیا دەستی بە باڵای بەرزی داهێنانی گۆرانی چەپ نەگەیشتووە، کەواتە داهێنەرو داهێنان لە سەروی ئایدیۆلۆجیاوەن.
دووركه‌وتنه‌وه له كێشه‌ڕاسته‌قینه‌كانی مرۆڤی كورد چ وه‌كو تاك و چ وه‌كو كۆمه‌ڵ، چ كێشه تایبه‌تیه‌كان بووبێت چ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.. به‌رپرسی یه‌كه‌میش له‌م شێواندنه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كوردی ئه‌و كه‌سانه‌ن كه بانگه‌شه‌ی سه‌پاندنیهەر میتۆد‌و پێوانەیەکی ئامادەیان به‌سه‌ر ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كوردیدا كردووه و هەوڵیانداوە لە رێگای بەوانی تر چواندنەوە ئەدەبی کوردی بخوێننەوە، زیانیان لە رووی راستی ئەدەبی کوردی داوە. به‌هه‌رحاڵ ئه‌گه‌ر ئێستاش خۆیان هه‌وڵیڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كارانه‌یان بده‌ن ئه‌وه كارێكی په‌سه‌ند ده‌كه‌ن.
له ئه‌نجامی سه‌پاندنی هه‌ندێ له‌و چه‌مكانه‌ی له ماركسیزم‌دا هاتوون به تایبه‌تی دیالكتیك، دكتۆر عیزه‌دین پێی وایه خانی فه‌یله‌سوفی دیالكتیكه، كه دكتۆر ئه‌و چه‌مكانه‌ی وه‌كو پێوانه‌یه‌كی ئاماده هێناوه‌و هه‌وڵیداوه له‌لای خانی ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌كی له‌و جۆره هه‌بێت ئه‌وا بیكات به داهێنه‌ری ئه‌و چه‌مكه. به‌ڵام ئه‌وه ئاشكرایه كه دیالكتیك وه‌كو زاراوه‌یه‌كی پێناسه‌كراو له سه‌رده‌می هیراقلیتس دا ئاخاوتنی له‌سه‌ر كراوه و لە سەردەمی ئەفلاتون و ئەرستۆدا وه‌كو چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی به‌كاربراوه و له سه‌رده‌می هیگڵ دا چه‌مكه‌كانی دیالكتیكی سروشت و دیالكتیكی مێژوو ئاخاوتن كراون و ماركس و ئه‌نجلسیش به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌و چه‌مكانه دوواون و ماتریالیزمی دیالكتیك له سه‌رده‌می ئه‌واندا وه‌كو چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی جێگای گرت.
دیالكتیك له‌لای هیراقلیتس گوزارشت له بوونی شته‌كان و له هه‌مان كاتدا نه‌بوونیان ده‌كات، چونكه هه‌موو شتێ به به‌رده‌وامی ده‌جوڵێ و ده‌گۆڕێ، واته له حاڵه‌تی په‌ره‌سه‌ندن و له‌ناوچوونی هه‌میشه‌یدایه(9). ئه‌فلاتۆنڕای وایه كه دیالكتیك جوڵه‌ی فیكره له چه‌مكه ساده‌كانه‌وه بۆ چه‌مكه ئاڵۆزه‌كان(10). له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا دیالكتیك هه‌ندێ مانای جۆراوجۆری وه‌رگرت وه‌كو لۆژیك و هونه‌ری جیاكاری نێوانڕاست و درۆ.. (11). فه‌لسه‌فه‌ی دیكارت و سپینۆزاو دیدرۆ پایه‌ی خۆیان له ڕه‌گه‌زه‌كانی چه‌مكی دیالكتیكبه‌هێزكردووه. كانت له تیۆره‌كه‌ی خۆیداو لۆمانوسوف له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ییاسای پاراستنی وزه‌و جوڵه‌وه پایه‌كانی دیالكتیكیان به‌هێزكرد. هیگڵ ته‌سه‌وری گه‌ردوونی كرد به‌وه‌ی له جوڵه‌یه‌كی به‌رده‌وامدایه‌و له حاڵه‌تی گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندندایه‌و(12) سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گۆڕان و په‌ره‌سه‌ندنه‌ش ناكۆكی ناوخۆییه به‌ڵام ماركس و ئه‌نجلس دیالكتیكیان كرد به زانستی یاسا گشتییه‌كانی په‌ره‌سه‌ندنی سروشت و كۆمه‌ڵگاو فیكر. ئه‌مان دیالكتیكیان له‌سه‌ر بنه‌مای دۆزینه‌وه‌ی خانه‌ی زیندوو و یاسای پاراستن و گۆڕانی وزه و تیۆری په‌ره‌سه‌ندنی داریون بنیادنا.
جگه له هیگڵ و ماركس و ئه‌نجلس ئه‌وانه‌ی تر كه باسی دیالكتیكیان كردووه له پێش ئه‌حمه‌دی خانی‌دا ژیاون. كه‌واته ئه‌گه‌ر ئه‌حمه‌دی خانی له مه‌م و زیندا به‌رجه‌سته‌ی حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ی كردبێت كه لێكدانه‌وه‌ی دیالكتیكانه‌ی بۆ بكرێت ئه‌وا به‌وه ئه‌حمه‌دی خانی نابێت به فه‌یله‌سوفی دیالكتیك، بێگومان ئه‌وه‌ی ماركس و ئه‌نجلس سه‌باره‌ت به دیالكتیك كردوویانه گۆڕانكاری گه‌وهه‌رییه له‌به‌رئه‌وه ده‌شێ ماركس و ئه‌نجلس وه‌كو دوو بیریاری ئه‌و بواره دابنرێن چونكه دیالكتیكیان له شێوه‌یه‌كی تر و له فۆرمێكی فه‌لسه‌فی تردا و به بنه‌مای جیاوازه‌وه له‌چاو پێشتردا داڕشته‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی خانی ئه‌گه‌ر له‌ناو شیعره‌كانیشیدا له ئه‌نجامی شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كاندا ده‌لاله‌تێكی له‌و جۆره بدۆزرێته‌وه، ئه‌وا گومانی تێدانیه كه خانی هیچڕوانینیان جیهانبینییه‌كیله‌وجۆره‌ی نه‌بووه كه دیالكتیك چییه‌و مانای چییه، به‌ڵكو هه‌ر قسه‌كردنێكی له‌وجۆره سه‌باره‌ت به خانی باركردنیه‌تی به چه‌مكێك به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگای له‌و چه‌مكه بووبێت. هەڵبەت ئەوەش ئاشکرایە کە خانی پیاوێکی ئایینی شارەزا بووەو لە خوێندنی زانستە ئایینیەکانیشدا بێگومان مەنتیق- لۆجیک-ی خوێندووە، بۆیە ئاساییە کە لە رێگای خوێندنی مەنتیقەوە هەندێ لەو بۆجوونانە لە ئاستی نەستدا گواسترابنەوە بۆ ناو شاکاری مەم و زین.
دیاره خانی مه‌می ئالانی هێناوه‌و به شیعر دایڕشتۆته‌وه، وه‌كو ئاشكرایه مه‌می ئالان به‌سه‌رهاتێكی فۆلكلۆرییان ئه‌فسانه‌یه‌كه كه پێشتر له‌ناو كورددا و ڕه‌نگه له‌ناو میلله‌تانی دراوسێی كوردیشدا ده‌ماوده‌م گێڕدرابێته‌وه‌و كه‌سێت و ململانێ و ناكۆكی و په‌یوه‌ندی و یه‌كێتی و جوڵه‌ی به‌رده‌وام له‌نێو به‌سه‌رهاته‌كه‌دا هه‌بووه‌و به‌وپێیه‌ش ئه‌حمه‌دی خانی گۆڕانكاری ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ی له گه‌وهه‌ری ئه‌فسانه‌كه‌دا نه‌كردووه، به واتایه‌كی تر ده‌توانین بڵێین له ده‌قه فۆلكلۆرییه‌كه‌دا هه‌مان ئه‌و ململانێ و ناكۆكی و په‌یوه‌ندی و یه‌كێتییه‌ی نێوان كه‌سێته‌كان هه‌بووه، ئه‌وه‌ی خانی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هێنابێت شتی بچوكه، نه‌ك هێڵی سه‌ره‌كی ئه‌فسانه‌كه. دیاره ئه‌فسانه‌و فۆلكلۆریش به‌رهه‌می ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی قۆناغی دوور‌و درێژ‌و هه‌ندێ جار نه‌زانراوی میلله‌تن، هه‌ر به‌وپێیه‌ش ده‌شێ به جۆرێك شاهیدی ئه‌و سه‌رده‌مه بن كه تیایدا ده‌ركه‌وتوون. گرێچنی سه‌رجه‌م ئه‌فسانه‌و چیرۆك و به‌سه‌رهاته فۆلكلۆرییه‌كان بریتین له ململانێ و خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی و ناپاكی، واته دابه‌شبوون له نێوان هێزی ئیرۆس و تاناتۆس دا. به مانایه‌كی تر وێنه‌یه‌كی ئاشكرای ژیانن. ژیانیش به سروشتی بنه‌مایه‌كی دیالكتیكیانه‌ی هه‌یه‌و دووانه به‌رامبه‌ره‌كان پێكیان هێناوه.
ئه‌وه‌ی خانی كردوویه‌تی له مه‌م زین دا زیاتر نیه له‌و بنه‌ما دیالكتیكانه‌ی كه له خودی گه‌ردووندا ئاماده‌بوونیان هه‌یه. دكتۆر ده‌ڵێت: ڕوانینه‌كانی خانی بۆ گه‌ردوون وه‌ك فه‌یله‌سوف و بیریار ده‌ست پێده‌كات(13). وشه‌ی وه‌كو ده‌مانخاته به‌رده‌م جۆرێك له گومانه‌وه له‌وه‌ی كه دكتۆر له لایه‌ك خانی ده‌كات به فه‌یله‌سوف و بیریار، جارێكی تر لای وایه‌ڕوانینه‌كانی خانی وه‌كو ڕوانینی فه‌یله‌سوف و بیریار وایه بۆ گه‌ردوون ئێمه پێشتر له‌وه دواین كه فه‌یله‌سوف و بیریار كێن و به‌وپێیه‌ش خانی نابێته هیچ كامیان، بۆیه لێره‌وه ئه‌و ناونیشانه‌ی دكتۆر بۆ خانی هه‌ڵبژاردووه له ده‌ره‌وه‌ی كه‌سێتی خانییه‌و خانی شاعیرێكی دیاری قۆناغێكی مێژووی گه‌لی كورده‌و ده‌شێ توێژینه‌وه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی بكرێت و جیهانبینی شیعری و ئاستی هونه‌ری و شوێنی له جوگرافیای شیعری كوردیدا ده‌ست نیشان بكرێت به‌ڵام ناشێت هه‌روا به ئاسانی بكرێت به فه‌یله‌سوف و بیریار.
دكتۆر عیزه‌دین باسی دووانه‌ی هۆو ئه‌نجام ده‌كات لای خانی و پێی وایه ئه‌م دووانه‌یه‌یه‌كێكه له‌و بنه‌مایانه‌ی كه خانی ده‌كاته بیریار‌و فه‌یله‌سوف ئه‌وه‌تا ده‌ڵێت: خانی بڕوای وایه بۆ هه‌ر ئه‌نجامێ هۆیه‌ك هه‌یه(14). دووانه‌ی هۆو ئه‌نجام له مێژووی فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌دا شتێكی نوێ نیه. دیموقریت ده‌ڵێت: هه‌موو شتێك به شێوه‌یه‌كی سیستاماتیكی ده‌رده‌كه‌وێ و له ئه‌نجامی كاری هۆیه‌كی دیاریكراودا له‌ناوده‌چێت. ئه‌رستۆ دروستبوونی شارستانێت ده‌گێڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆیه‌ك و. داڕمانیشی ده‌به‌ستێته‌وه به كاریگه‌ریی و جوڵه‌ی چه‌ند هۆكارێكی ناوخۆییه‌وه. له ئه‌ده‌بیشدا به تایبه‌تی له تراژیدیاداو دواتریش له چیرۆكدا كه گرێچن هه‌یه، جوڵه‌یڕووداوه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی هۆو ئه‌نجام ڕێكده‌خرێن و هه‌میشه هۆ ده‌كه‌وێته پێش ئه‌نجامه‌وه. له شانۆگه‌ری ئۆتێلۆدا هۆكاری غیره‌و دڵڕه‌قی ئیاگۆ ده‌بێته هۆی دڵ پیسكردنی ئۆتێلۆ له دێزده‌موناو له ئه‌نجامدا ڕووداوه تراژیدییه‌كان ده‌ست پێده‌كات. له شانۆگه‌ری هاملێت دا ناپاكی دایك و مام ده‌بن به هۆی كوشتنی باوكی هاملێت و هاملێتیش له ئه‌نجامی ئه‌وه‌دا دووچاری ئه‌و باره ده‌روونی و ئازاره ڕۆحیه ده‌بێت كه بگاته ئاستی تێڕامانی قوڵ و به‌رزكردنه‌وه‌ی پرسیاری "ببیتیان نه‌بیت ئه‌مه پرسیاره‌كه‌یه" شكسپیر داهێنه‌ری ئه‌م ڕسته گرنگه‌یه كه‌چی هیچڕه‌خنه‌گر و توێژه‌رێكی ئینگلیز به شكسپیر ناڵێت فه‌یله‌سوفیان بیریار. كه‌واته ئه‌وه ئاشكرا دووانه‌ی هۆو ئه‌نجام نابن به بنه‌ما بۆ سه‌لماندنی بیریاری و فه‌یله‌سوفی خانی.
دكتۆر عیزه‌دین ده‌ڵێت: خانی وای ده‌بینێڕووكه‌ش په‌یوه‌سته به گه‌وهه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر گه‌وهه‌ر نه‌بێتڕووكه‌ش پوچ ده‌بێته‌وه(15). ئه‌م بۆچوونه‌ش گه‌لێك كۆنه، ئه‌فلاتۆن پێی وابوو له كۆماره خه‌یاڵیه‌كه‌ی ئه‌ودا ده‌بێ هه‌موو شتێ گه‌وهه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیی هه‌بێت و گونجاندن له نێوان گه‌وهه‌ر و ڕووكه‌شدا هه‌بێت، ئه‌و هه‌موو دروستكردنێكی به‌لاسایی كردنه‌وه ده‌دایه قه‌ڵه‌م، له لاسایی كردنه‌وه‌دا ده‌شێڕووكه‌ش وه‌كو خۆی بگوازرێته‌وه به‌ڵام گه‌وهه‌ر هه‌رگیز وه‌كو بوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ناگوازرێته‌وه، له‌مڕوانگه‌یه‌وه ئه‌فلاتۆن لاسایی كردنه‌وه‌ی پێ كارێكی نادروست و بێبه‌ها بوو. دیسان جگه له شیعری ته‌علیمی، ئه‌فلاتۆن جۆره‌كانی تری شیعری پێ خراپ بوو چونكه ده‌یگوت ئاودێری سۆز و هه‌ڵچوون ده‌كه‌ن(16) سۆز‌و هه‌ڵچوونیش به‌شێك نین له گه‌وهه‌ری مرۆڤ به‌لای ئه‌فلاتۆنه‌وه، به‌ڵكو به‌شێكن له ڕووكه‌ش، كه‌واته ئه‌فلاتۆن نه‌ك هه‌ر دووانه‌ی گه‌وهه‌ر و ڕووكه‌شیان ماهیه‌ت و ڕوخساری ناسیووه به‌ڵكو لایه‌نگری گه‌وهه‌ر یان ماهیه‌تیشی كردووه.. ئیتر دۆزینه‌وه‌ی ده‌لاله‌تی گه‌وهه‌ر و ڕووكه‌ش لای خانی گرنگییه‌كی ئه‌وتۆینیه كه خانی بكات به فه‌یله‌سوف و بیریار، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه‌سانی تریش له پێش خانی‌دا له‌و باسه دوواون. ئایدیالیزم لێكدانه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ی بۆ كه‌ون هه‌یه، نه‌زانراو كه هێزی نادیاری خواوه‌نده گه‌وهه‌ره.. هه‌موو جوڵه‌وڕووداوێكی گه‌ردوون كه به‌رهه‌می ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ن، ڕووكه‌شن.
یه‌كێك له چه‌مكه‌كانی دیالكتیك بریتییه له گه‌وهه‌ر و ڕووكه‌ش، كه دواتر دووانه‌ی ناوه‌ڕۆك و شێوه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌و پاشان له میتۆدی ماركسیزم‌دا بۆ لێكدانه‌وه‌ی دیارده‌كان كاری پێكراوه‌و له‌ژێر ناوی چۆنێتی و چه‌ندێتیدا وه‌كو چه‌مكێكی فه‌لسه‌فی به‌كارهاتووه. ئه‌و میتۆده ته‌قلیدییه‌یڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كه تاكو ئێستا ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی نێوان شێوه و ناوه‌ڕۆك بكات به بنه‌مای سه‌ركه‌وتنی ده‌قه ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌كان له‌و چه‌مكه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
دكتۆر عیزه‌دین له‌و كتێبه‌یدا هه‌وڵیداوه سه‌رجه‌م زانیاری خۆی له بواره جۆراو جۆره‌كاندا له ڕێگای به ئامڕازكردنی خانییه‌وه بخاته ڕوو، هه‌رچۆن خانی مه‌م و زینی كردووه به ئامڕاز بۆ ده‌ربڕینی ده‌ردی دڵی خۆی، بێگومان بۆ ده‌قێكی شیعری ئه‌وه‌ی خانی كارێكی په‌سه‌ندو گونجاوه.. به‌ڵام ئه‌وه‌ی دكتۆر عیزه‌دین كه هه‌موو ڕوانینه‌كانی خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ده‌قێكی وه‌كو مه‌م و زین دا له هیچ میتۆدێكیڕه‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیدا جێگای نابێته‌وه، ته‌نانه‌ت میتۆدیڕه‌خنه‌ی ماركسیزمیش.. بۆیه جێگای خۆیه‌تی ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌م جۆره كاركردنه له‌سه‌ر ده‌قه‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی ناتوانێت مافی ده‌قه‌كان و نووسه‌ره‌كانیشیان بدات، هه‌روه‌كو ده‌بێته هۆی شێواندنیڕوویڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری ئێمه، چونكه ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه شته‌كان وه‌كو ئه‌وه‌ی هه‌ن باس بكه‌ین نه‌ك وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێتیان پێویست ده‌كات.
كه‌س ناتوانێ نكوڵی ئه‌وه بكات كه ئه‌حمه‌دی خانی شاعیرێكی دیاری نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی ئێمه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش شێواندنی نه‌خشه‌ی جوگرافیای ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كوردییه تۆ بێیت ئه‌م شاعیره بكه‌یت به فه‌یله‌سوف و بیریار و ڕابه‌ری فیكری نه‌ته‌وه‌یی، كه له‌ڕاستیدا ده‌بێ بزانین ئێمه‌ی كورد تاكو ئێستاش نه‌ك بیریار و فه‌یله‌سوف و ڕابه‌ری فیكریمان نیه، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت خوێنه‌ری باشی ئه‌و بوارانه‌شمان زۆر کەمە.
سەرچاوەکان/
1-LONGMAN Dictionary of Contemporary English 1995- P. 1057
2-هه‌مان سه‌رچاوه ل 1502.
3-هه‌مان سه‌رچاوه ل 1507.
4-صدام الزیادی- المدخل الی الفلسفه- ص5.
5-نفس المصدر ص 6.
6-William Shakespear. The Complete works London- 1968. P. 995.
7-الدكتور عزالدین مصگفی رسول- احمدی خانی. شاعراً و مفكراً، فیلسوفاً و متصوفاً. بغداد- 1979، ص 251.
8-نفس المصدرـ ص 332.
9-الدكتور عبدالرزاق مسلم- مژاهب و مفاهیم فی الفلسفه الاجتماع- ص 49.
10-هه‌مان سه‌رچاوه ل 49.
11-هه‌مان سه‌رچاوه ل 49.
12-هیغل – مختارات- الجز‌و الاول - ترجمه الیاس مرقص- دار الگلیعه- 1978، ص 7.
13-الدكتور عزالدین مصگفی رسول- احمدی خانی- ص 257.
14-هه‌مان سه‌رچاوه، ل 349.
15-هه‌مان سه‌رچاوه، ل 346.
16-David Datchis- Approach to Literary Criticism- P.17.