کوشتن لە دوورەوە بە تەکنۆلۆژیا

محەمەد خۆشناو
          

مێژووی ئامرازەکانی کوشتن کۆنە و ، قۆناخ بە قۆناخ گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و پێشکەوتووە ، لە هەموو ئەو قۆناخانەدا کام لایەن ئامرازی پێشکەوتووی لە لایەنەکەی تر لەبەردەستدابێت شەڕەکە لەبەرژەوەندی ئەو یەکلابۆتەوە ، ئێستا کوشتن بە ئامرازێک دەکرێت کە لەدوەرەوە تەحەکومی پێدەکەیت وەک فڕۆکەی بێفرۆکەوان«درۆن» و هێرشی سایبەری و ئەلکتڕۆنی و ، بەکارهێنانی تلیشە«رقائق»ی ئەلکترۆنی کە بە(نەفتی سەدەی بیستویەک ) دادەنرێت بۆ کەلوپەلە کارەبایی و تەکنۆلۆژیەکان کە لەبەر بایەخە ستراتیژیەکەی خواستی زۆر لەسەرە کە «تایوان» گەرەترین بازاڕی ئەو تلیشانەیە ، تەقینەوەی  ئامێرە لاسرکیەکانی پەیوەندی  «پیجەر»ی «حزب اللە» کە لەلایەن ئیسرائیل-وە ئیختراق کرابوون ، دیمەنێکی وا سوریالی بوو هەموو جیهانی تۆقاند ، چونکە ڕێسای گەمەکەی لە جیهاندا گۆڕی ، ئەو تەقینەوانە ئاسۆیەکی گەورەی بۆ بیرکردنەوە لە سیناریۆکانی کارەساتاوی دەکاتەوە ، لەوانەیە هەموو ئەو شتانەی کە لەژیانماندا پشت بە تەکنۆلۆژیا دەبەستێت ببنە چەک ، مۆبایل و کاتژمێری زیرەک هەموو ببنە چەکی بۆمبڕێژکراو و ، هەروەها ئەوسەیارانەی پشت بە کارەبا دەبەستن دەبنە سەیارەی بۆمبڕێژکراو دەشێت بۆ پڕۆسەی کوشتن یان هێرشی تیرۆرستی بە ڕێگای نوێ بەکاربهێنرێت و ،  ئەوڕۆ یان سبەی هەموو کلوپەلی کارەبایی و تەکنۆلۆژی ماڵەکەت سیبرانی دەبێت ، ئەمەی لە لوبنان و سوریا ڕوویدا «زریانێک» بوو بەخەیاڵی کەسدا نەدەهات و گەمەکە گۆڕا و ، دەتوانیت بەتەوای گەلێک لە ڕێگەی مۆبایلێکی هەرزانی کۆن بۆمبڕێژبکەیت و ، دتوانیت سیخوڕی بەسەر گەلێک بەتەواوی بە مۆبایلێکی هەڵمەتی بەبازاڕکردنی وەک ئایفۆن 16 کە بەڕێگاوەیە بکەیت !! ئێستا مۆبایلەکانمان لەخودی خۆیدا بۆمبڕێژکراوە و ، سیخوڕێکی هاوڕێیە و هەناسەت دەمژێت و بیرکردنەوەت دەخوێنێتەوە و ، ئاستی شەکرە لە خوێنتدا دەپێوێت ، ئێستا شانۆی سەربازی بەتەواوی بۆتە گۆڕەپانی دیگیتاڵی و ململانێی ئاییندە بە  تەکنۆلۆژیا لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنیکاری زیرەکی دەستکرد یەکلادەکرێتەوە ، زۆربەی جەنگەکانی ئەوڕۆ بە سوپای گەورەی پڕ چەکی تەقلیدی یەکلاناکرێتەوە بەڵکو بە هەندێک تلیشەی ووردبین کە کۆنتڕۆل دەکاتە سەر ئاراستەی موشەکەکان و جەنگەکە یەکلادەکاتەوە ، لە زەمەنی جەنگی نوێدا تەکنۆلۆژیا توخمێکی یەکلاکەرەوەیە کە چارەنوسی ململانێکان دیاری دەکات ، پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا هەرتەنها شێوازی شەڕی نەگۆڕیوە بەڵکو شۆڕشێکی داهێنا کە لەدوورەوە ئاراستەی پێبکەیت و ، توانای دەزگا تەکنۆلۆژیە موخابەراتیەکان بۆ کوشتنی خەڵک کە لەماڵی خۆی بە ئارامی دانیشتووە بۆتە ڕاستی و خەیاڵ نیە ، لەمەودوا هەموو شتێکمان ئیختراق دەکرێت کە بەڕاستی دۆخێکی مەترسیدارە پێدا دەڕۆین ، دۆخێک  ئەخلاق و وێژدان و بەزەیی  بەتەواوی لە لایەن وڵاتە زلهێزە خاوەن تەکنۆلۆژیا و ئەلکترۆنیکە زەبەلاحەکان بە ئامێرەکانی زیرەکی دەستکرد و ڕۆبۆت کە وەزیفە ناهێڵێت گەمارۆ دەدرێت و ، نووزە لە هەستوخستی مرۆیی ناهێڵێت

21/09/2024



وتارەکانی تری نوسەر