ئەو هێرشە چەکدارییانەی سێ شەوی ڕابردوو، کە گروپە چەکدارەکانی، سەر بە میحوەری تورکیا، ئەنجامیانداوە، کە سپۆنسەرەکەی دەوڵەتی تورکیایە، بەشێکن لەململانێی جەمسەرە جیهانییەکان، بەمشێوەیە ؛
یەک؛
دوابەدوای ئاگربەست لەلوبنان، کەڕەنگە لەغەزەش بکرێت، تورکیا بۆ دوورخستنەوەی دەرهاویشتەی گۆڕانکاریی لەناوچەکەو بەڵانس و هاوکێشەی هێز، لەخاک وسسیستمی سیاسی خۆی، پلانی بۆ داڕشتوە.
دوو؛
ئەو گروپە چەکدارانە، پاشماوەو باڵە ڕزگار بووەکانی داعش و قاعیدە بوون لەعیراق و سووریا "جبهەالنصرە، کە ئێستە ناوی جبهە تحریر الشام" ە، کەتورکیا گرتوونییەتیە خۆی و پڕ چەک و جبەخانەو پارە ئۆتۆمۆبێل ودرۆنی کردوون.
سێ؛
ئۆردۆغان لەئەنجامی پێکنەهاتنی لەگەڵ بەشار ئەسەدو پێشمەرجەکەی بە کشانەوەی تورکیا لەخاکی سووریا، وەک کارتی فشاری بەکاریان دێنێ، ڕەشمەکەیان لەدەستی خۆیدایە.
چوار؛
ئاوارە عەرەبەکان و هەڵهاتووەکان لەغەززەو لوبنان نیشتەجێ ئەکات بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای دانیشتوان.
پێنج؛
ئیسرائیلی و ئەمریکاییەکان بێدەنگییان بژاردەیە بەشێوەیەکی کاتیی، وای ئەبینن کە ناوچەی نفوزی ئێران لەو سنوورە تەسک ئەبێتەوە، ڕێگەی نیودەوڵەتی دیمەشق ئەبڕدرێت، کە ئێستە هاتوو چۆی لێ وەستاوە، ئەوەش هێڵی زەمینی عیراق بۆ دیمەشق تا لوبنان ئەبچڕێت ، کە ئێران بەقورسی بەکاری ئەهێنا بۆ گواستنەوەی چەک وئەفراد بۆ هاوکاری حزبوڵای لوبنان، لەم قۆناغە بەقازانجیانە.
شەش؛
پێشبینینیم ئەوەیە لەقۆناغی داهاتوو، ئیسرائیل و ئەمریکا و هێزەکانی هەسەدە، هێرش ئەکەن بۆ ئەو ناوچانە، بۆ لێدانی ئەو گروپە تیرۆریستیانە، کە هاوپەیمانی تورکیان، بەو هەنگاوەش پاشماوەکانیان بەرەو سنورەکانی سووریاو تورکیا پاشەکشە ئەکەن، کە گرفتی گەورە بۆ تورکەکان دروست ئەکەن.
حەوت؛
فراوانبوونی ناوچەی نفوزی ئەو گروپانە، کە تورک پشتگیرییان لێ ئەکات، ئەبنە مەترسی بۆ سەر ناوچەکانی نفوزی ئەمریکاو هاوپەیمانەکەی کە هەسەدەیە ، کەسەرچاوەی ووزەو نەوتی تێدایە، تورکیاش چاوی لەسەریەتی، بۆیە ئەگەری بەریەککەوتنی ناڕاستەوخۆی ئەو دوو وڵاتەو ڕاستەوخۆی هەسەدە و جەبهەی نوسرە هەیە، بەدڵنیاییەوە ئەنجامەکەی بەدڵی تورکیا نابێت، بەو مەرجەی ترەمپ بڕیاری کشانەوە نەدات، وە بەجەنگی ئیستنزافی دانەنێت لەدژی.
هەشت؛
هەموو ئەوانەی لەڕۆژی داگیرکردنی عەفرینەوە ڕوو ئەدەن تا ئەمڕۆ، ئەنجامی سیاسەتی گەمژانەی سەرۆکەکانی ئەمریکایە، بەجۆرێک؛
* باڕاک ئۆباما لەسەردەمی خۆی بڕیاری کشانەوەی لەعیراق داو، ئێران شوێنی گرتەوە.
* دۆناڵد ترەمپ بڕیاری کشانەوەی لە سووریا داو، ڕووسیاو تورکیا شوێنیان گرتەوە.
نۆ؛
تاکە بنکە سەربازی وئاسمانییەکەی ڕووسیاو هێزەکەی لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەخاکی سووریادایە، دەستی بەهاوکاریی هێزەکانی ئەسەدو میلیشیاکانی ئێران کردوەو پاڵپشتیی ئاسمانیی و هەواڵگرییان ئەکەن.
ئێستە؛
ئەو گروپانە، لەئیدلب و حەلەب دەستیان بە سەربڕین و کوشتوبڕ کردووە بەهەمان شێوەی سەردەمی قاعیدەو داعش لەعیراق، هەندێک ڤدیۆی ئەو تاوانانەش لەبەر دەستمە، بەڵام لەبەر یاساکانی بڵاوکردنەوەو قێزەونی و وەحشییەتی تاوانکارییەکان بڵاوی ناکەمەوە و هەست و دەروونی ئێوەم لا گرنگە.