لە پاش کەوتنی سەرۆکی سوریاو هەڵهاتنی بۆ ڕووسیا وە گۆڕینی نەخشەی ناوچەکە بە پاڵپشتی تورکیا وەکو براوەی یەکەمی جەنگە کە، وە گوڕانکاری لە جیو سیاسی ناوچەکە بە هاوکاری کۆمەلی گرۆپی چەکداری ئیسلامی کە پێشتر ئەم گروپانە بەشێکی کاریگەری هەیکەلیەتی قاعیدەو جبهەی نوسرە و خەلافەتی داعشیان پێک دەهینا پاشان ناوکەیان گورا بۆجبهە تحریر شام بەهەمان منتاڵێتی و ئایدلۆژیای توندڕەوی ئیسلامی جاران.
پێناچێت خەونی تورکیا وەکو براوەی یەکەمی جەنگە کە بەردەوام بێت ، چونکە ئەو ووڵاتانەی کە پێشتر بەشێکی کاریگەرو دیزاینی نەخشەی شەڕەکانی سوریان ئامادە دەکرد وەکو ئێران ، ئیسرائیل ، حیزباللە ، عێراق ، ئەمریکا ، ڕوسیا لەم شێوازەی ئێستا کە جبهەی تەحریری شام دەیەوێ سوریا پێ بەڕێوەببات ناڕازین ، وە بەرژەوەندیەکانیان کەوتۆتە مەترسیەوە هەریەکێك لەو ووڵاتانەی کە لەماوەی چواردە ساڵی ڕابووردوو دا دەورێکی گرنگیان هەبوو لە پێکدادانی گروپە مەزهەبیەکانی سوریا ، بەتایبەتی بۆ دروستکردنی ئاشوبی مەزهەبی لەنێوان کۆمەڵگای سوریی دا بەتایبەتی لە نێوان سونەو شیعە وە کورد و عەرەب وە دوزیەکاندا لە ئێستادا ئەو ووڵاتانە وەکو روسیا و ئێران خۆیان بە دووڕاوی شەڕەکە دەبینن وە نەمانی بەشار ئەسەد و حیزباللە بە مەترسیەکی گەروە دەبینن بۆسەر ئاسایشی وولاتەکانیان .
نەخشەی داهاتووی ناوچەکە بەکۆمەڵی گورانکاری نوێدا تێ دەپەڕێ زۆربەی ڕاپۆرتەکانی ناوەندە ستراتیژیەکانی ئەوروپاو وە لێدوانی بەرپرسانی ووڵاتی فەرەنسا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ، هەوڵدان بۆ دروستکردنی دەوڵەوتیەکی ئیسلامی توند ئاژۆ لە سوریادا رێگەپێدراو نیە . بەردەوام ئەوروپا پێداگری لەسەر مافی کەمینەکانی سوریا دەکاتەوە لەناو دەستوری نوێ سوریادا کە نابێت مافەکانیان پێشێل بکرێن بەناوی ئایدولۆژیا دینەوە ، وە سەرۆکی بەرێوەبردنی سوریا احمد شەرع بەردەوام لە هە موو لێدوانەکانی دا دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە ناسنامەی سوریا دەولەتیەکی ئیسلامیە هیچ ئاماژەیەکی بۆ ئاینەکانی تری جگە لە ئیسلام ناکات وە بەردەوام پێداگری لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەستوری سوریا هەتا سێ سالێکی تر زەحمەتە بتوانن ئامادەی بکەن ، وە بخرێتە بەردەوم ڕای گشتی سوریەکان جگە لەم هەلوێستانە وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئەوە دووپات دەکاتەوە کە ئێران لە خۆکۆکردنەوەدایە بۆ ئەو گرۆپ و هێزچەکدارانەی کە پێشتر لە سوریا بوون ئێستا هەڵهاتوون وە ناتوانن پێگەی ناوچەیی و سەربازی خۆیان بپارێزن بەهۆی لاوازی نەمانی پشتگیری دارایی و سەربازی ئێران بۆیان وە گەڕانەوە سوپای پاسداران لە سوریادا .
بەتایبەتی چەکدارانی حیزباللە عیراقی و لوبنانی وە بەکارهێنانی حەشدی شەعبی و چەکدارانی پەکەکە لە سوریا هەموو ئاماژە و لێکەوتەکان دەڵێن پێ دەچێ لە داهاتوویەکی نزیکدا دیسان ناوچەکە بە دۆخێکی ترسناکی شەرو پێکدادان گۆزەربکات ، لەنێوان عەلەویەکان و جبهەی تەحریر و هەسەدە جەنگ دروست ببێتەوە جارێکی تر خەونی سوپەر پاوەری تورکیا بەتاڵ بکرێتەوە ، وە تورکیا وەکو براوەی یەکەمی ململانیەکان لە ناوچەکەدا تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی بێت ڕۆڵی میحوەری خۆی لە دەستبدا.