سوود وزیانەکانی بایکۆت

رەووف محەمەد ئالانی


بایکۆتکردن بریتیە لە هەڵوێستێکی کرداری یان دەکرێ بڵێین شێوازێکی مەدەنیانە و ناتوندوتیژیە بۆ فشار خستنەسەر لایەنێک یان دەسەڵات بۆ بەدەستهێنانی ماف و داواکارییەکان.
ئەم هەڵوێستە کاتێک ئەنجام ئەدرێت لایەنی خاوەن دەسەڵات، دەست بگرێت بەسەر مافی ئەوانەی ئەرکەکانیان ئەنجامداوە، واتە مافەکانیان زەوت کراوە و دوور لەیاسا مامەڵەیەیان لەگەڵ کراوە، ئەوانیش بۆ سەندنەوەی مافەکانیان، هەڵوێست وەرئەگرن، بایکۆتیش یەکێکە لەو هەڵوێستانەی کە بە هێمنی و دوور لە توندوتیژی ئەنجام دەدرێت.

لە کۆمەڵگە شارستانیەکان بایکۆت هێمایە بۆ گەشەی کۆمەڵگە و خەباتی مەدەنی، پێشکەوتنی گەل، هەر بۆیە (ماهاتماگاندی)وتوێتی: (بایکۆت بەهێزترین چەکیناتوندوتیژییە کە گەل دەتوانێت بەکاری بهێنێت).

هیچ گومان هەڵناگرێ کە بایکۆت ڕەنگدانەوە و کاریگەری زۆری هەیە بۆ بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکان و هەڵوێستەکردن لەسەر ستەم و پێشێلکاری وڕێگرتن لێی، وەک نیلسۆن ماندێلاوتوێتی:(بایکۆت یەکێکە لە کاریگەرترین ڕێگاکان بۆگۆڕانکاری بەبێ توندوتیژی). بایکۆت چەند جۆرێکیسەرەکی لەناو کۆمەڵگەدا هەیە، بەشێکیان ئەمانە دەگرێتەوە:

١-بایکۆتی ئابوری:
بایکۆتی ئابوری دەکرێ لەم خاڵانەدا کورت بکرێنەوە:
‌أ- نەکڕینی کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی لایەنی بەرامبەر
ب- پاشەکشەکردن لە هەموو مامەڵە بازرگانییەکان
ج- هاندانی خەڵکانی تر بۆ بەشداری لە بایکۆت کردن
٢. بایکۆتی کۆمەڵایەتی:
دەکرێ بایکۆتی کۆمەڵایەتی لەم خاڵانەدا کورت بکەینەوە:
أ- بەشداری نەکردن لە چالاکی و بۆنەکان
ب- خۆبواردن و دوورەپەرێزی لە پەیوەندیکۆمەڵایەتیەکان
ج- ڕەتکردنەوەی هاوکاری نەکردنی ئەوانی تر و دوورەپەرێزی
٣. بایکۆتی دامەزراوەیی:
ئەم جۆرەش لەمانەدا، دەبینرێتەوە:
أ-ئەنجام نەدانی کارە خزمەتگوزارییە فەرمییەکان
ب- بەشداری نەکردن لە پڕۆسە حکومییەکان و کارگێڕییەکانو دامودەزگا فەرمییەکان
٤. بایکۆتی میدیایی و ڕاگەیاندن:
ئەم بایکۆتە دوو لایەنی هەیە:
١-میدیا ولایەنی کەسی 
أ-بایکۆت کردنی کەس و لایەنەکان بۆ میدیایەک
ب-بایکۆت کردنی میدیا بۆ کەس و لایەنەکان 
واتە میدیا چەند کەس و لایەنێک ئەخاتە لیستی ڕەش و بایکۆتی لێدوان ودەرکەوتنیان ئەکات
٢-میدیا ڕۆڵی لە بایکۆت کردندا
أ- بڵاوکردنەوەی زانیاری دەربارەی بایکۆتەکە
ب- هۆشیارکردنەوەی خەڵک سەبارەت بە هۆکارەکانیبایکۆت کردنەکە
ج-دروستکردنی ڕای گشتی و پشتیوانیکردن
لەهەرێمی کوردستاندا لەماوەی دە ساڵدا زیاد لە حە فتا خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کراوە، بەهۆی هەڵەیدەسەڵاتدارانی حکومەتی هەرێم، بەبیانوی ئابوریسەربەخۆ، ئابوریان داڕمان و هەموو  سێکتەرەکانی کۆمەڵگەیان  بەرەو ئاقارێکی خراپ و وێرانە ئاراستەکرد،بەتایبەت موچەخۆران، بەهۆکاری  نەدانی موچەکانیان و پاشەکەوت و لێبڕین، بە هەموو ئەمانە زیاد لە(٥١) موچەی فەرمانبەران و مامۆستایان لەلایەن حکومەتیهەرێمی کوردستانەوە،نەدراوە یان کراوە بەنیوە موچە یانپاشەکەوت کراوە. ئەمەش ناڕەزایەتی لێکەوتەوەبەتایبەت مامۆستایان خۆپیشاندان و بایکۆتی هۆڵەکانیخوێندنیان کرد،  ئەم خەباتە هەموو شارەکانی هەرێمینەگرتەوە، بەڵکو بەهۆکاری دابەشبوونی جوگرافیسیاسی و حیزبی و زۆنەکان، زیاتر زۆنی سەوزیقەڵەمڕەوی یەکێتی گرتەوە، بەمەبەستی  ئیدارەدان و بەکارهێنانی  ناڕەزایەتیەکان و قۆستنەوەی بۆ ئامانجی  سیاسی و ململانێ و فشار بۆ سەر لایەنی  بەرامبەر،بۆیە دەنگی داواکاریەکان کزبوون و نەگەیشتنە هەمووهەرێم، سەرەڕای جیاوازی  بەرقەرار بوونی  دیدگایخەڵکی شارەکان  بۆ ئازادی و چۆنێتی  مامەڵەیدەسەڵاتی زۆنەکان  بۆ ماف و ئازادییەکان، وایکردووە جۆریناڕەزایەتیەکان جیاواز بێت. هۆکارەکان  زۆرن  بەشێکلەوانە:

١-جیاوازی ئاستی مامەڵەی سیاسی و کارگێڕی زۆنەکان و گەشەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی 
٢- ململانێی دەسڵاتدارانی ناوحکومەت و زۆنەکان و بەکارهێنانی ناڕەزایەتیەکان دژ بەیەکتر زۆرجار لایەنێکپشتگیری ناڕەزایەتی کردووە وەک فشار بۆ لایەنەکەی تر، کەی ویستبێتی یان بە فشار یان بەفرمانی حیزبیکۆتایی بەو ناڕەزایەتیانە هێناوە. لە پرۆسەی بایکۆتیپەروەردەدا، چەندین لایەن زەرەرمەند دەبن و هەندێکلایەنیش سوودمەندن.

زەرەرمەندەکانی بایکۆت: 
١. قوتابیان وخوێندکاران: لەم ڕووانەوە زەرەرمەند دەبن:
١- دواکەوتن لە خوێندن و بابەتی وانەکان
٢-کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاستی زانستییان جێدە‌ێڵێت
٣-دروستبوونی بۆشایی لە زانیارییەکانیاندا
٤-کاریگەری و نیگەرانی دەروونی لیدەکەوێتەوە
٢. دایک و باوکان، لەم ڕووانەوە زەرەرمەند دەبن:
١-زۆر بوونی ئەرکی ماڵەوە
٢- زیانی ئابوری بەهۆی تێچووی زیاتر بۆ وانەی تایبەت
3-نیگەران و بیری ئاڵۆز لەسەر داهاتووی منداڵەکانیاندروست دەکات
٤- کێشە بۆ ڕێکخستنی کاتی منداڵەکانیان دروست دەکات
٣. کۆمەڵگە:
١-دواکەوتنی کۆمەڵگە لە پێشکەوتنی زانستیدا
٢-کاریگەری لەسەر داهاتووی وڵات جێدەهێڵێت
٣- زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان

سوودمەندەکانی بایکۆت: ئەوەی لە بایکۆت سود دەبینێت:
١. خوێندنگە ئەهلی و تایبەتیەکان
١-زیادبوونی داواکاری خواست  لەسەر وانەی تایبەت و خوێندنی ئەهلی
٢-بەرزبوونەوەی نرخی وانەکانی خوێندن 
٣-زیادبوونی داهاتی ئەو خوێندنگە ئەهلییانە لەسەرگیرفانی خەڵک بەناچاری
بەڵام گرنگە بزانین کە لەم زیان گەیاندنەدا، ئەمانە پێویستە ڕەچاو  بکرێن:
١- زیانەکانی درێژخایەنن و قەرەبووکردنەوەیان ئاسان نییە
٢-کاریگەری لەسەر چەندین نەوە دەبێت
٣- دەبێتە هۆی لاوازبوونی سیستمی پەروەردە
٤-دواکەوتنی گەشەی ئاسایی کۆمەڵگا
هەربۆیە پێویستە ئەم هەنگاوانە بگیرێنەبەر:
١- دۆزینەوەی ڕێگاچارەی خێرا
٢- گفتوگۆی بەردەوام لەنێوان لایەنەکان
٣-پاراستنی بەرژەوەندی قوتابیان وخووخوێندکاران
٤- دانانی پلانی جێگرەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی کاتەلەدەستچووەکان
گرنگە بایکۆت کردن بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەردەوامبێت بۆ ئەوەی کاریگەری هەبێت، هەروەها پێویستەئامانجەکان ڕوون بن و داواکارییەکان دیاریکراو بن.

لە مێژووی خەباتی مەدەنیدا چەند نموونەیەکی نزیک لەو ووڵاتانەی بایکۆتیان کردووە و ئەو شێوازە ناڕەزایەتیە ئەنجامی هەبووە، دەخەمەڕوو :
ا- مەغریب: ساڵی ٢٠١٩ مامۆستایانی گرێبەست بایکۆتیفەرمانگەکانیان کرد
ب- لوبنان: ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١ کارمەندانی کەرتی گشتیبایکۆتیان کرد، بەهۆی قەیرانی دارایی و دابەزینیبەهای دراو 
ج- یۆنان: لە ساڵانی ٢٠١٠-٢٠١٢ بایکۆتی فراوانیفەرمانگەکان کرا بەهۆی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران
بەڵام هیچ لەم وڵاتانە هێندەی هەرێمی کوردستانا،دەسەڵاتەکەی خەمسارد و بێباک و بێمنەت نەبووە،ئەمەش گومان دەخاتە سەر دڵسۆزی و خەمی گشتی لایدەسەڵاتداران بۆ نیشتمان و گەل.

پێموایە بایکۆت ئەگەر بە پلان و بەرنامەی زانستی بێتکاریگەر و پڕبایەخە، هۆکارێکی گرنگە بۆ زیندوویی گەل،بۆیە(مارتن لوپەر) وتوێتی:
(بایکۆت تەنها ئامرازێک نییە، بەڵکو دەربڕینی ئیرادەیگەلە بۆ دادپەروەری).
ئەم شێوازە خەباتە سەلماندوویەتی کە یەکێکە لەکاریگەرترین ڕێگاکانی فشار خستنە سەر دەسەڵات بۆوەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵک. 
سەرکەوتنی بایکۆت پەیوەستە بە:
١- یەکڕیزی و بەردەوامی کە ئەمەمان لە بایکۆتی هەرێمی کوردستان نەبینی
٢-ڕوونی ئامانجەکان، زیاتر خۆی لە داواکاری موچەدادەبینیەوە کە داوایەکی ڕەوایە، بەڵام شێوازی مامەڵەکردن و فشارەکان کاریگەر نەبوون، بەهۆی دەستوەردانی حیزبەکان لە ناڕەزایەتیەکان
٣- پشتیوانی جەماوەری و توێژەکانی تر وەک پێویستهاوکارنەبوو لە بایکۆت و نارەزایەتیەکاندا
٤-ڕێکخستنی باش، زۆر بەشێوازی پەرش و بڵاوی و ناڕێکی ئاراستە دەکرا، بەهۆی بێپلانی و دوور لە گوتاری ڕێکخرو و هەندێ دروشمی توندی ناپەروەردەیی کە من پێموایە وەک پەرچەکرداری بێدەنگی و ووڵام نەدانەوەی دەسەڵاتداران بەکاردەهێنران، شێوازە مەدەنیەکەی گۆڕی بۆ ناوزڕاندن.
سەرەکی ترین فاکتەری ناڕەزایی و بایکۆت، پێنەدان و بڕین و پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران  بوو، لەدەساڵی رابردوودا بەم شێوەیە موچە دابەشکرا:
لە 2015 چوار موچە نەدرا
لە 2016 موچە بە پاشەکەوتەوە درا
لە 2017 موچەیەک نەدراو 11ی دیکە بە پاشەکەوتەوە درا
له 2018 به هەمان شێوە موچەیەک نەدراو 11ی دیکە بەپاشەکەوتەوە درا
لە 2020 حەوت موچە نەدراو 4موچە ش بە لێبڕینەوە
لە 2021 هەشت موچە بە لێبڕینەوە
لە 2023سێ موچە نەدراوە
لەساڵی ٢٠٢٤ موچەی مانگی دوانزە نەدراوە، زۆربەیمانگەکانیش موچە دواکەوتوە
مافی مامۆستایان بۆ داواکردنی موچەی شایستە و دادپەروەرانە مافێکی سروشتییە. بەڵام دەبێت چەندلایەنێکی ئەرێنی و نەرێنی لەبەرچاو بگرین سەبارەت بەبایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن:
١-کاریگەرییە نەرێنییەکان، ئەمانە دەگرێتەوە:
١-زیان گەیاندن بە پرۆسەی خوێندنی قوتابیان و کاریگەری لەسەر داهاتوویان
٢-دواکەوتنی پرۆگرامی خوێندن و پلانی وانە وتنەوە
٣-کاریگەری دەروونی لەسەر قوتابیان و خێزانەکانیانجێدەهێڵێت
٢-کاریگەرییە ئەرێنییەکان، لەم خاڵانەدا کورت دەکەمەوە:
١- فشار خستنە سەر بەرپرسان بۆ چارەسەرکردنی کێشەیموچە
٢-دەرخستنی گرنگی و پێگەی مامۆستایان لە کۆمەڵگادا
٣-هاندانی کۆمەڵگا بۆ پشتیوانی کردن لە مافەکانیمامۆستایان
چەند ڕێگەچارەیەکی پێشنیارکراو دەخەمە ڕوو:
١- گفتوگۆی بەردەوام لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە پەیوەنیدارەکان
٢- بەکارهێنانی ڕێگای یاسایی و مەدەنی، دوور لە توندوتیژی
٣-داواکردنی پشتیوانی لە ڕێکخراوە پیشەیی و دیموکراتی و جەماوەریەکان
٤- بەکارهێنانی میدیا بۆ گەیاندنی دەنگی ناڕەزایەتی 
٥- داواکاری و سکاڵا بگەیەنرێتە لایەنە جیهانیەکانییونسێف و یونسکۆ
بایکۆت دەکرێت وەک دوا ڕێگەچارە بەکاربهێنرێت، بەڵامپێویستە بە شێوەیەکی ڕێکخراو و بەرنامە بۆ داڕێژراوبێت، بۆ ئەوەی کەمترین زیان بە پرۆسەی پەروەردەبگەیەنێت.
چەندین ڕێگەی تر هەن کە دەکرێت پێش بایکۆت کردن تاقی بکرێنەوە:
١. ڕێکخراوەیی و نوێنەرایەتی:
أ-دروستکردنی لیژنەی نوێنەرایەتی مامۆستایان

ب-هەماهەنگی لەگەڵ سەندیکاوڕێکخراوی مامۆستایان
ج- کۆکردنەوەی واژۆی مامۆستایان بۆ پشتگیریداواکارییەکان
٢. ڕێگای دیپلۆماسی:
أ- داوای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیدار
ب-نووسینی نامەی فەرمی بۆ وەزارەتی پەروەردە
ج- پێشکەشکردنی پلانی چارەسەری واقیعی
٣. بەکارهێنانی میدیا:
أ-بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت وبەدواداچوون وبەرنامە لە سەر بایکۆت لە میدیاکان
ب- بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
ج- ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە ڕەوشی مامۆستایان و فەرمانبەران
٤. هەنگاوی یاسایی:
أ-پێشکەشکردنی سکاڵای یاسایی
ب- وەرگرتنی ڕاوێژی یاسایی
ج-بەدواداچوون لە ڕێگای دادگاوە
٥. هاوکاری و پشتیوانی:
ا-داوای پشتیوانی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
ب-هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمانتاران
ج- وەرگرتنی پشتیوانی خێزانی قوتابیان
ئەمانە هەموو ڕێگەی ئاشتیانە و یاسایین کە دەکرێتپێش بایکۆت کردن تاقی بکرێنەوە. گرنگە هەنگاوەکان بەشێوەیەکی پلانداڕێژراو و بەدواداچوونی بەردەوام بن.
 

29/01/2025




وتارەکانی تری نوسەر