سەرەتا دەرکەوت دوای ٢٦ ساڵ ئۆجەلان چەند کاریگەرە و ئەوە ئەو بوو لەجەنگ وئاشتیدا دوا قسەی لابوو، پاشان چەک وجەنگ بژاردەیەکی ناچاری بوو بەرامبەر سیاسەتی سەدساڵەی نکولیکردنی کەمالیەکان کەهیچ ڕێگەیەک نەما تاقینەکەنەوە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد و دۆزە ڕەواکەی.
بەڕای متەوازیعی بەندەپەکەکە داواکەی ئۆجەلان جێبەجێ دەکات کە پەیوەندیدارە بەکۆمەڵێک هەلومەرج وگۆڕانکاریە نوێیەکانی دونیاو ناوچەکە،بەڵام لەگەڵ ئامادەیی بۆ وەڵامدانەوەی ڕێبەر ئۆجەلان دەبێت کۆمەڵێک مەرج دابنێت:
١/هەڵگرتنی گۆشەگیری وئازادکردنی ئۆجەلان.
٢/تورکیا کۆتایی بەئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان لەباشورو ڕۆژئاوای کوردستان بهێنێت.
٣/تورکیا دەستبەجێ گیراوانی سیاسی کورد لەناویاندا دەمیرتاش وتەواوی پەرلەمانتاران وسەرۆک شارەوانیەکان و گیراوانی سیاسی ئازاد بکات.
٤/تورکیا کۆتایی بهێنیت بەدانانی قەیوم بۆشارەوانیەکان.
٥/لایەنی سێیەم بەنمونە نەتەوە یەکگرتوەکان ویەکێتی ئەوروپا بەشداری گفتوگۆکانی نێوان تورکیا وپەکەکەوئۆجەلان بکرێن.
٦/پێویستە پرۆسەی ئاشتی ببێتە گفتوگۆی ڕۆژەڤی ناوپەرلەمانی تورکیا واتە زەمینەی سیاسی ویاسایی بۆدروستبکرێت.
٧/بۆزامنکردنی هەتاهەتایی ئاشتی دەبێت داننان بەگەلی کورد وکێشەکەی لەدەستوری تورکیا جێی بۆبکرێتەوە ،کەئەمەش هەموارکردنەوەی دەستوری تورکیای دەوێ کەسەد ساڵە بۆیەک نەتەوەو زمان کەتورکە دانراوە.
واتە ئەوەی پێویستە دوای ئامادەیی پەکەکە بۆ چەکدانان تورکیا لەسەرزەمینی واقع هەنگاوی کردارەکی بۆ چەسپاندنی ئاشتی هەڵبگرێت،دەنا یەکلایەنە دانانی چەک جۆرێکە لە حەماقەتی سیاسی.
جارێ ئەمەندە بەسە و قسەی زیاتر هەڵدەگرێت،بەڵام ئەوەی گوێبیست بوین لەقەندیل لەماوەی ڕابردوو پێداچونەوەی زۆریان بەفکر وسیاسەت وهەڵوێستەکانیاندا کردوەو ژیرانە هەڵسەنگاندن بۆدۆخی نوێی دونیاو ناوچەکە دەکەن.
بەو ئومێدەی دوای سەد ساڵ لە پەیمانی شومی لۆزان خۆری گەلە بەشمەینەتەکەمان هەڵبێت وئاشتی بگەرێتەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوینی سەرزەمینی سەرجەم پێغەمبەرانی خودا وهەرچوارگەلی کوردوفارس وعەرەب وتورک لەسەر بنەمای ڕێزوماف وکەرامەت وبەرژەوەندی هاوبەش پێکەوەبژین وسنورێک بۆ خوێن ڕشتن دابنێن.