لەدە پەرلەمانتاری بەغدادی سەرجەم حزبەکان بەدەسەڵات وئۆپۆزسیۆن نۆیان شایانی دەنگ پێدانەوە نین کەهەندێکیان دووبارە خۆیان کاندید کردۆتەوە چونکە ئەم چوار ساڵە هیچمان لێنە بینین وخەسڵەت ومەرجی ئەندامی پەرلەمانیان بەهیچ شێوەیەک تێدا نەبوو ونیە.
هەندێک لەو خەسڵەتانە:
١/زمانزانی وزمانپاراوی ولۆژیکی دەربڕین وقەناعەت پێکردنی بەرامبەر.
٢/ بوێری وئازایەتی.
٣/ئامادەبون لەکۆبونەوەکانی پەرلەمان ولیژنەکان وسەردانە مەیدانیەکان وکەمترین سەفەروگەشت وئیفادی هەبێت،(بەندە لەدووخولی پەرلەماندا تەنها چوار جار چومەتە دەرەوەی وڵات بۆکاری پەرلەمانی).
٤/خۆئامادەکردن وڕاوێژ کردن بەکەسانی تایبەتمەند وپسپۆڕ لەکاتی گفتوگۆی پڕۆژە یاسا وپێشنیازی بڕیارەکان
٥/پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ خەڵک وگەیاندنی داوا وکێشەکانیان بەشوێنی پەیوەندیدار ،پەرلەمانتار دەبێت پێی نەنگی نەبێت سکاڵاو عەرزوحاڵی هاوڵاتیان فەرمانگە بەفەرمانگە ووەزارەت بەووزارەت بگەڕێت وبیگەیەنێت چونکە هاوڵاتی دەنگ ودەستی لەم جەنگەڵستانە ناگاتە لای مدیر عامێک چ جای وەزیرێک ،وەنابێت بەرامبەر بەوکارەی دەیکات هیچ پارەو دیاریەک وەربگرێت.
٦/کۆنتاک وپەیوەندی لەگەڵ ڕاگەیاندن وڕاگەیاندنکاران وپێدانی زانیاری پێیان.
٧/دڵسۆزی وپاکی.
٨/نەبێتە کۆیلەی عەیارە بیست وچواری حزبەکەی وبەڵکو جار جار خۆی ڕاپسکێنێت لەکۆت وبەندی حزب.
٩/ماندوو نەبون وپشودرێژی.
١٠/لەخۆنەگۆڕان وخاکی بون.
١١/هەڵپەی دەوڵەمەندبون وهێنانی هاوسەری دوەمی نەبێت(هەرچەند کەس بەموچەی پەرلەمانتاری دەوڵەمەند نابێت بەڕەزیلی ودەست نوقاوی وبەرتیل وەرگرتن وداوای پشک وبەش دەوڵەمەند دەبیت).
١٢/شارەزایی تەواو لەمادەو بڕگەکانی دەستور وپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ویاساگرنگە بەرکارەکان.