چەکدانان یان خۆتەسلیمکردن

د. شێرکۆ کرمانج

واچاکە پ.ەک.ە.ک.ە وەک گۆڕانکارییەک لە جیهانبینی خۆی چەک دانێت نەک وەک بەشێک لە بەناو "پرۆسەی ئاشتی" لەبەر زۆر هۆکار، لەوانە:

یەکەم، شتێک لە ئارادا نییە بەناوی پڕۆسەی ئاشتی. 

دووەم، تورکیا ناوی لەم کردەیە ناوە تورکیای بێ تیرۆر، ئەگەر لەم پڕۆسەیە چەک دابنرێت ئەوە پە@کە@کە بەدەستی خۆی ناو و بەرگی تیرۆر بەسەرخۆیدا دەدروێت و دەسەپێنێت.

سێیەم، چەکدانان وەک بڕیاری پە:کە:کە بێت ئەوە مانای نیازپاکییە، بەڵام وەک بەشێک لە تورکیای بێتیرۆر بێت ئەوە وەک خۆ تەسلیمکردن دێتە پێش چاو و ئاواش لە قەڵەم دەدرێت. 

چوارەم، چەکدانان لە ژێر ناوی تورکیای بێتیرۆر پەیامی شکست و پەشیمانی بە نەوەکانی ئێستا و دواڕۆژی کورد دەگەیەنێت،  بەڵام لەدەرەوەی داواکەی باخچەلی و ئەردۆگان بێت، نیشانەی بەخۆداچوونەوە و ڕەخنە قەبووڵکردن و ڕەخنەلەخۆگرتنە.

بۆیە واچاکە ئۆ"جە"لا"ن و پە"کە"کە خۆیان ئاراستەی پڕۆسەکە بکەن و لەبەردەستی باخچەلی و ئەردۆگانی دەربێنن.


07/07/2025




وتارەکانی تری نوسەر