لە پەراوێزی دەستبەسەرکرانی کاک شاسوار عەبدولواحید

ئەبو بەکر هەڵەدنی
(لەکوردستان  نەیاسا سەروەرە ونەدادگا سەربەخۆیەو نەهاوڵاتیان بەرامبەر یاسا یەکسانن)
د رەفیق سابیر پەرلەمانتاری خولی سێ یەمی پەرلەمان.

ئەو سێ تایتڵە پێداویستی وڵاتێکن یاسا لەسەروی هەموانەوە بێت،لەپەراوێزی گرتنی کاک شاسوار عبدالواحد  ئەڵێین:
١/ئەسڵ ئەوەیە هەموو کەسێک بەدەم بانگهێشتی دادگاوە بڕوات ولەبەردەم دادگا ئامادەبێت،هیچ پاساوێک نیە بۆ خۆدزینەوە لەدادگا لەهەر پۆست وپێگەیەکی حکومی وحزبی وکۆمەڵایەتیدا بێت.

٢/ئەوە سەرکردەو کادیرانی دەسەڵاتن پێش خەڵکی تر لەهەردوو زۆن کەداواکراون ناچنە بەردەم دادگا وهەرلایەیان دادگای زۆنەکەی دی بەبێلایەن نازانن.

٣/ئایا سەدان داواکراو بەتایبەت ئەوانەی بەرپرسی سەربازی وئەمنی بون هەمان ڕێکاریان لەدژ گیراوەتە بەر،یاخود هەندێک داڵدە دراون یاخود سەنگەریان گواستۆتەوە.

٤/دەبێت وەڵامی ئەو پرسیارەش بدرێتەوە کە تاوانێک لەجۆری کەتن بۆشەش ساڵ دەخایەنێت ولەم کاتەدا دێتەوە پێش کەنزیک دەبینەوە لەهەڵبژاردن.

٥/لەڕابردودا چەندین سەرکردەی پارتە سیاسیەکان لەدادگاکان داوایان لەسەر تۆمارکرا وبگرە بڕیاڕی دادگاش دەرچوە  وەک کاک نەوشیروان وکاک کۆسرەت ومامۆستا سەڵاحەدین بەهائەدین  دەرکەوت کەپاڵنەری سیاسی لەپشتەوە بوە.

14/08/2025




وتارەکانی تری نوسەر