لافاوی داعش تەنیا تخوبەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، گشتگیر لەشەنگال هەتا جەلەولا، نیو ملیۆن هێزی چەکداری بەژمارە و ناوی گەورە و تایبەتی روتکردەوە.
ئەودەم ئاشکرابوو کەهێزی پێشمەرگە و بەرگریکرنی نیشتیمانیی ئێمە، خاوەنی (عەقیدە، ئەزمون و چەکوچۆڵ) ی پێویست نیە، هانامان بۆ دەوڵەتانی دراوسێ، هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی برد، تائەوانیش بەفریامان کەوتن کارەساتی گەورەی وەک شەنگال رویدا، هەولێر و کەرکوک مەترسی کەوتنی هاتەسەر، دواتریش هاوپەیمانان ئێمەیان پاراست.
دوای دەساڵ و لافاوی خودایی هات، ئەمیان کۆی حکومەت و حوکمڕانی هەرێمی کوردستانی روتکردەوە، دەرکەوتنی عەیب و عاری ئەم جارە، هێندە شورەیی و ناچیزە! جگە لەخۆمان بەهیچ کەسێکیتر داناپۆشرێت.
ئەگەر لافاوی داعش و ئەنجامەکانی کەمتر خەتا لەحکومەت بوبێت! ئەمیتر گشت خەتاکانی لەمل و ئەستۆی وردی دەسەڵاتدارانی هەرێمەکەدایە، لەئاوێنەی ئەم لافاوەدا، ئەوەی لەم حکومەتی هەرێمی کوردستانەمان بینی :
- تەنیا حکومەتە لەدنیادا میزانیە و بودجەی ساڵانەی نیە و پارەی تەرخانکراوی بۆ کارەساتە سروشتییەکان نیە.
- زەوی کشتوکاڵی گرنگی کوردستان لەنزیک شارە گەورەکان بەش و دابەشی سەرمایەدار و کۆمپانیاکانی حیزب و موچەخۆرەکانی خۆی کردوە.
- هیچ چاودێری و لێپرسینەوەیەکی لەو کۆمپانیا و سەرمایەدارانە نەکردوە کەبەبیانوی شەقام و چاککردن و جوانکاری پرۆژەکانی نیشتەجێبونەوە (شاخ،گرد، درەخت، کانی، روبار و جۆگە، تەنانەت شوێنەواری دێرین) ی کوردستانیان تێکداوە.
- سێکتەرە جیاوازەکانی حکومەت لەتەندروستی، خزمەتگوزاری، پەروەردە ...هتد ژێرخانی پتەوی نیە، ئەوەی پێشتریش هەبوە، وێرانیان کردوە.
- خەڵکی کوردستان لەکۆمپانیاکانی غاز و نەوت بێزار و توڕەن، پارەی پترۆ دۆلارەکەش بۆ خزمەتی ئەوناوچانە دیاری نیە و دزراوە.
- کۆمەکی سەرمایەدارەکان بەژمارە حسابێکی بانکی چەرموو لەهەولێر وەردەگیرێت و لەسلێمانی بە ژمارە حسابێکی بانکی جیهان دەیقەبڵێنن.
- لەرێگەی میدیا و کەناڵەکانی حیزب و حکومەتەوە، بەپاڵەوانی فەیک، فوو لەپشکۆی کۆنە قین دەکەن و تەونی کۆمەڵایەتی شار و دێ دەسوتێنن.
- لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ و عەرەبی عێراقدا، برامان برایەتی نیە و کیسەشمان هەر نیە.
- هەزار ئەوەندە ملیم باران ببارێت یەک خانوی قوڕی لادێیەکی کوردستان لەو گەرمیان و کوێستانە ئاو نایبات چونکە بەمەعریفە و ئەقڵی زانستی کۆن لەجێگە و رێگەی مەحکەمدا، دروستکراون.
---------------------------------------------
⊕ پەرگال : جلوبەرگ