پێشنیارێک بۆ هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی پەرلەمانی کوردستانەوە!؟

ئەبو بەکر هەڵەدنی

ساڵێک ودوومانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراوەو ساڵێک ومانگێکە پەرلەمانتارانی خولی نوێ سوێندی یاساییان خواردوە بەڵام پەرلەمان پەکخراوە لەلایەن دووهێزی سەرەکی پارتی ویەکێتیەوە،ئەمەش کاریگەری نەرێنی دروستکردوەو تەنانەت بۆتە نەنگیەک بۆحوکمڕانی هەرێم لەبەردەم ڕای ناوخۆی عێراق وهەرێمایەتی ونێودەوڵەتی،بۆیە پێشنیار دەکەم هێزەکانی دەرەوەی پارتی ویەکێتی(نەوەی نوێ،یەکگرتوو،کۆمەڵ(هەرنەچونە ناوپەرلەمان)،ڕەوتی هەڵوێست،بەرەی گەل،گۆڕان) کەخاوەنی ٣١کورسی پەرلەمانن لەپەرلەمانی کوردستان بێنە دەرەوە بۆپارتی ویەکێتی بەجێبهێڵن لەبەر ئەم پاساوانە:

١/تەمەنی خولی پەرلەمان ساڵێکی ڕۆیوە.
٢/ئاسۆکانی پێکهێنانی حکومەت دیارنیەلەئایندەیەکی نزیکدا وبەیانیش ڕێک بکەون پێکهێنانی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ولیژنەکانی وحکومەت چەند مانگی دەوێت کەواتە نزیک دەبینەوە لەدووساڵ.
٣/پەرلەمان کارابکرێتەوەو حکومەتیش پێک بێت دەبێت بەشوێن دووهێزەدەسەڵاتدارەکەدا بڕۆن.
٤/خولی حەوتەم کەمتر لەسێ ساڵی ماوەو دەبێتە هەڵوێست بۆئەوان.
٥/دەبێت ئەو هێزانە بیسەلمێنن توانای مانۆڕی سیاسی وهەڵوێست دەربڕینیان هەیە.

جگە لەم هەڵوێستە بەیاننامە دەرکردن ومینجەمینج وهەرئەوەندەمان پێدەکرێ وخەتای ئێمە نیە ئەوانە بیانوی زۆر لاوازن ،چونکە هیچ خولێکی هەڵبژاردن هێندەی خولی شەشەم وپەرلەمانی ئەمجارە نابوت نەکراوە.

ئەوە بەغداد هەڵبژاردنیان کرد وپەرلەمان دەستبەکاربو و لەوادەی خۆیدا حکومەتیش پێک دێنن ئێمەیش دەبێت چاوەڕوانی مەرحەمەتی ڕێکەوتنی ئەو دووهێزەزۆندارە زۆردارە بین،هیچ مەترسیەکیش لەسەر هەرێم دروست نابێت وشەڕی تیرۆرو مەترسی لەسەرقەوارەی هەرێم لەگۆڕێدا نیە تابەوپاساوانە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن لەخشتە ببرێن.

دووحزب کەباکیان بەئیرادەی خەڵکی کوردستان وخوێنی شەهیدەکان وسندوقی دەنگدان وئەو هەمو پێشهاتە نەبێت کەناوچەکەی گرتۆتەوە نەبێت نابێت چاوەڕوانی کاری گەورەو قوربانیدان بەپۆست و هێنانەکایەی کۆدەنگی کوردستانیان لێبکەین. 

30/12/2025




وتارەکانی تری نوسەر