شه‌وی (10/11 شوباتی 2026) له توركیادا گۆڕانكاریه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو روویدا. به فه‌رمانی سه‌ركۆمار (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) هه‌ردوو وه‌زیری داد و ناوخۆ له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه. له جێگای (یڵماز تونچ) (ئاكین گورله‌ك) سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئیستانبۆڵ كرایه‌وه وه‌زیری داد. له جێگای (عه‌لی یه‌رلیقایا) ش (مسته‌فا چیفتچی) والی ئه‌رزڕوم كرایه وه‌زیری داد.
ئه‌م گۆڕانكاریه وه‌زاریه چاوه‌ڕواننه‌كراوه، چه‌ندین خوێندنه‌وه و راڤه هه‌ڵده‌گرێت. له‌مباره‌یه‌وه ده‌خوازم بۆچوون و تێڕوانینی خۆم بخه‌مه‌ڕوو:
یه‌كه‌م: ماوه‌یه‌كی درێژه له‌ناو رای گشتی توركیا به گشتی و ئیستانبۆڵ به تایبه‌تی له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی (ئاكن گورله‌ك) كه به وه‌زیری داد ده‌ستنیشانكراوه، مشت‌ومڕ قسه‌ڵۆك هه‌یه. له ئێستادا په‌لكێشكردنی بۆ ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی هه‌وڵی ره‌واییه‌تیدانه به‌و كه‌سه و بڕیاره‌كانی پێشتری. له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌كو وه‌زیر دوورنیه گورله‌ك ببێته ئاوێنه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن و دژبه‌رانی ده‌سه‌ڵات له‌ناوخۆی ئاكپارتیشدا. پێده‌چێت له‌مباره‌یه‌وه گورله‌ك له وه‌زیری له‌سه‌ر كارلابراو چاڵاكتر و به تواناتر بێت.
دووه‌م: دانانی گورله‌ك ئاماژه‌یه به پشتیوانی ده‌سه‌ڵات بۆ هه‌موو ئه‌م بڕیارانه‌ی پێشتر (ئاكین گورله‌ك) وه‌كو سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئیستانبۆڵ ده‌ریكردوون.
سێیه‌م: گورله‌ك، چاره‌نووسی ئۆپاراسیۆنه‌كانی دژ به پارتی گه‌لی كۆمار (جه‌هه‌په) یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، به تایبه‌تی له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل كه سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیستانبۆڵ (ئه‌كره‌م ئیمائۆغڵو) پێی تاوانبار كراوه. چونكه له مانگه‌كانی داهاتوو دۆسیه‌كه ده‌چێته دادگا و تاوانباران دادگایی ده‌كرێت، كه دۆسیه‌كان پێشتر به رێبه‌رایه‌تی ئاكن گوله‌ره‌ك ئاماده كراون و جۆری تاوان و سزاكان تیایدا به روونی ئاماژه پێكراوه. بێگومان لێره‌دا گوله‌ره‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه ده‌بێـت.
چواره‌م: ئایا ده‌كرێت (ئاكن گوله‌ره‌ك) ببێته ئه‌م فاكته‌ره كه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گفتوگۆی كێشه‌ی كورد (پڕۆسه‌ی ئیمڕالی) دروست بكات؟ یان به پشتیوانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ردۆغان بڕیارێك ده‌دات كه ببێته سوپریز بۆ هه‌موو لایه‌ك؟
پێنجه‌م: دیاریكردنی گوله‌ره‌ك چ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دادگاییكردنی دۆسیه‌ی كۆبانێ ده‌كات، كه (ده‌میرتاش) و سه‌دان سیاسی كورد پێی دادگایی ده‌كرێن؟ ئایا گوله‌ره‌ك ده‌بێته ئه‌و كه‌سه بڕیاری ئازادكردنی (ده‌میرتاش و هاوڕێیانی) بدات؟
شه‌شه‌م: دانانی كه‌سێك وه‌كو (ئاكن گوله‌ره‌ك) بۆ وه‌زاره‌تی داد، كه ته‌واو په‌یوه‌سته به كه‌سی سه‌ركۆماری توركیا، دووپاتی ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی بڕیاره‌كان به تایبه‌تی چاره‌نووسسازه‌كان له كۆشكی سه‌ركۆمار ده‌رده‌چن و به‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كاندا ده‌سه‌پێندرێت.
حه‌وته‌م: به رای من ئه‌وه‌ی له هه‌موو گرنگتره، پاشخانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م دوو وه‌زیره نوێیه‌یه. ئه‌م دوو فیگوره به ته‌واوه‌تی سه‌ر به (بیلال ئه‌ردۆغان) كوڕی سه‌ركۆمارن. ئه‌م گۆڕانكاریه راسته‌وخۆ به فه‌رمان و ویستی بیلال كوڕی سه‌ركۆمار كراوه. كه‌واته له‌مه‌ودوا كاریگه‌ری بیلال له‌سه‌ر ژیانی سیاسی توركیا سه‌رهه‌ڵده‌دات یان باشتره بڵێین زیاتر ده‌بێت.
هه‌شته‌م: به گوێره‌ی ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه بێت، ئه‌گه‌ر له ئاینده‌یه‌كی زۆر نزیكدا (هاكان فیدان) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له پۆسته‌كه‌ی دووربخرێته‌وه، مایه‌ی سه‌رسوڕمان نابێت بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌كو من بیر ده‌كه‌نه‌وه. به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی گورز وه‌شاندن له (ئێران) بێته گۆڕێ، دوورنیه دوورخستنه‌وه‌ی هاكان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه په‌له‌ی تێبكه‌وێت. ئامانج له‌مه‌شدا دروستكردنی زه‌مینه‌یه‌كه بۆ هاوته‌ریب بوون و خۆنزیكردنه‌وه له سیاسه‌تی ئه‌مریكا، وڵاتانی كه‌نداو و ئسرائیل كه ره‌نگه بیلال بتوانێ تیایدا سه‌ركه‌وتووبێت به‌هۆی په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌كانیه‌وه.