د. شێرکۆ کرمانج
قسەکانی وەزیری شەڕی ئەمریکی، دوو لێکدانەوە هەڵدەگرێت:
یەکەم، ئەمریکا وەک شەڕی ١٢ ڕۆژە، گورزێکی دیکەی گەورە لە ئێران دەوەشێنێت و ترەمپ دێتە سەر تەلەفزیۆن و هاوار دەکات هیچمان نەهێشت، هەموومان خاپوور کرد، وەستانی شەڕ ڕادەگەیەنێت.
دووەم، ئەمریکا گورزێکی کوشندە لە ئێران دەدات بەمەبەستی دروستکردنی گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئاراستەی شەڕەکە کە دەکرێت لەجیاتی کۆتایی شەڕ وەک سەرەتای شەڕەکە تەماشا بکرێت، بەجۆرێک کە ئاکامەکانی دیار نابن و وەڵامی ئێران نەزانراوە. جا ئەوە لێدانی "دوورگەی خەرەک"ـە یان دووبارە لێدانەوەی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران.
ئەگەر ئەوەی یەکەم بێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە بواری سەربازی لە شەڕەکەدا براوەن، بەڵام لە ڕووی سیاسییەوە وەک دۆڕا و لە شەڕەکە دەردەچن چونکە ئامانجی ئێران مانەوە بوو، مادام ڕژێمی ئێران بمێنێتەوە، چەندە لاوازیش کرابێت ئەوە هەر ئێران براوەیە، لانی کەم لە کورتمەودادا.