۱
دەسەڵاتی کوردی هیچ شتێکیان نیە شانازی پێوە بکەن، بەڵام هەزاران کێماسی و شورەیی هەیە مرۆڤ باسی بکات، جادەو بان و کارەبا نەجێی شانازیە نەمنەت کردن بەسەرخەڵکا بڕۆن جادەو بان و کارەبای دنیاببینن وشەرم بتانگرێ، ئێوە تەنها داهێنانتان لەشکۆ شکێنی خەڵکا کردوەو هیچی تر.
۲
لەو هەموو ساڵەی حوکمڕانی ئەم دەسەڵاتە شاهیدی هەزاران شکۆ شکێنی و لەمرۆڤخستنی کەسێتی کوردم، بۆ خۆیشم لەهەڕەشە و ڕاگرتن و گێڕانەوە لە خاڵی پشکنین و جنێوی چەتەی دەسەڵات بێبەش نەبوومە،، چیتان هەیە بۆ شانازی لەکاتێکا لەسەر کۆمێنت خەڵک دەگرن و دەیکوژن، کادیرو سەرکردەی خۆتان مار هەنجن دەکەن و پێشی دەڵێن بۆت نیە لەل بکەی.
۳
کوردستان لەبواری هەناسە دانی ئازادیدا دەیان ساڵ گەڕاوەتە دواوە، هیچ کات وێنەی ئێستا کوردستان تاریک نەبووە، زۆر ئاساییە بتگرن و بتکوژن، یان ناچاری خۆ کوشتنت بکەن، ئەم چیرۆکە لە سلێمانی و هەولێرو دهۆکیش دەکرێت هەمیشە ڕوبدات، یان ڕەنگە بڵێن بەراز کوشتویەتی، یان بڵێن ئیڕهابی بردویەتی و کوشتویەتی، ژن و مناڵیش لەم کوشتنە بەدەر نەبوە، بۆیە لەبری سڵاو دەبێ بڵێین نەفرەت لەئازادی کوردی.
٤
ئەم دەسەڵاتە هێشتا لەگام و ماستاو چی هەیە بەرگری لێدەکات، لەکاتێکا، ئەو کەسەش ڕەنگە لەسرەی کوشتن و سوکایەتی پێکردنا بێت، لەسایەی ئەم دەسەڵاتەدا هیچ مانایەک بۆ مرۆڤ بوونی کورد نەماوەتەوە، ئەوەی نەکوژراوە، سوکایەتی پێنەکراوە، نەگیراوەو کەرامەتی نەشکێنراوەو هەڕەشەی بێدەنگ بونی لێنەکراوە، یان نۆرەی نەهاتوە، یان هۆیەکی دیکەی هەیە، چەند شەرمە بانگەشەی ئەوە بکەی شەڕت بۆ ئازادی کردوەو هەموو ڕۆژێکیش ئازادی هەلا هەلابکەیت.