فووی خۆ بە گەورەزان

عەبدوڵا کەریم مەحمود

فووی غرووری  مرۆڤی خۆ بە گەورەزان و خۆبە شت زان ،نەخۆشییەکی سایکۆلۆجی  ئاڵۆزی لە خۆبایی بوونی کۆمەڵگەیە،  بووبەکلتووری کورد .

 ئەو مرۆڤە خۆپەرستە نەرجسیانەن ،فوو دەکەنە خۆیان,  بریتین لە زۆر لە (دەسەڵات داران وسەرکردەو فەرماندەو سەرۆک خێڵ وسەرۆک عەشرەت و سەرۆک شێخی تەکیە ودەوڵەمەند و نووسەران  ) ، فوو دەکەنە خۆیان و بە بای خەیاڵ ،وا دەزان لە هەموو کەس زیاترن ، ئەمانە لە هەموو سەردەمەکان دا ، سێبەرو پاشکۆی دەسەڵاتن ، شانازی بە هەموو کارو کردەوە و یادەوەرییەکانی خۆیانەوە دەکەن.
 
ئەو دۆنکیشۆتانە،  لە بەر هەست بە کەمی خۆیان ، فوو دەکەنە خۆیان ، رۆژانە لە هەموو کۆڕو کۆبوونەوە ودانیشتنە کۆمەڵایەتیەکان دا ، وا خۆیان نیشان دەدەن ،ئەوان کەسێکی ئاسایی نین، هیچ کەم کوڕی و هەڵەیەکیان نی یە، هەموو هەڵەو کەم کوڕیییەکانی خۆیان بە نهێنی حەشار دەدەن  ، بەداوای کەم و کوڕی کەسانی  دەوروبەریان دا  دەگەڕێن و دەیقۆزنەوە و وەک خاڵی لاواز ، بۆ چەسپاندنی دەروونی خۆبەگەورەزانی  خۆپەرستی خۆیان  ، بۆ کۆنترۆڵی کەسانی دەوروبەری خۆیان بەکاری دەهێنن.

ئەو  کەلە پوتە خۆ بە زل زانانە، دۆنکیشۆت  ئاسا، خۆیان دەکەن بە قارەمان ، شەڕی رۆح زلی و  کەلە رەقی و عینادی کۆمەڵگەی پێوە دەکەن ، بە خەیاڵی دۆنکیشۆتانەی خۆیان  ،هیچ کەس ناگاتە ئازایەتی و قارەمانێتی و سەر چڵی لوت بەرزی سەرۆک خێڵی ئەوان.

لە روخساری ئەو  کەسە خۆ بە گەورە زانانەدا ، هەمان  سایکۆلۆجی دەروونی کەسێتی دۆنکیشۆت دەخوێنرێتەوە ، بە سنگ دەرپەڕاندن  و دەم چاوی  تاڵ وگرژو مۆن و لە خۆبایی بوونەوە ، شەڕی فوی دەروون و جەستەی خۆیان و بای خەیاڵە دۆنکیشۆتەکانیان دەکەن، 

ئەم غرورانەلە عەقڵێکی چەق بەستووی گرێ ی سایکۆلۆجی یەوە، خۆیان لە سەرووی هەورەکانەوە دەبینن ،هەموو  هەق و مافێکی رەوا  بە خۆیان دەدەن ،لە هەڵسوکەوت و رەفتارو ناخیان دا ، وای خۆیان نیشان دەدەن ، هەموو کەسانی دەورووبەریان لە خواری. ئەوانەوەن و لە بەردەم گەورەیی ئەون دا بچوکن.

ئەم رۆح زلانە ، بە کەلەی. پوچەڵیانەوە، تا مردن هەست  بە خەیاڵی پاڵەوانانەی دۆنکیشۆتانەی خۆیان ناکەن .

تا بینەقاقایان نوقمی لە خۆبایی بوون و لە خۆڕازی بوون و خەون و خەیاڵی خۆ بە گەورەزانین و فوو کردنە رۆحیانە،زۆر جار لە مێشکی  کەلە رەقی و عینادی بە تاڵیانەوە،  بڕیارەکانیان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی کارەسات و تراژیدیای  جەرگبڕ .

ئەم کەسایەتی یە خۆپەرستە، کەلە رەق و پەڕ پوتانە ، پرۆسەی سیاسیی وڵات بۆ خزمەتی بەرژەوەندی دەسەڵاتی تاکە کەسی و رۆحی تۆتالیتاریی خۆیان بەکار دەهێنن.

بە کەللەی رۆح  گەوروییان، خۆیان لە  خەیاڵێکی  زۆر باڵادا دەبینن ، تا ئاستی کردگار . 

گوێ لە هیچ کەس ناگرن، دڵیان  مەدح و سەنا و بە درۆو فیشاڵی ماستاو چی ولەب لەبانەکانی دەوروبەریان دەکرێتەوە.

بە رەخنەو قسەی هەق ی رەخنەگرەکان ،توشی هێستریا دەبن. 
ئەوەی مایەی تێڕامانە ، ئەم کەسە رۆح زل وغرورانە ، کەسیان یەکتریان خۆش ناوێ وبێ ی یەکتریی هەڵناکەن .

خۆیان بە نهێنی کێشە بۆ کۆمەڵگەکەیان دروست دەکەن و خۆیان وەک کەسێتیەکی نمونەیی ، کێشەکان چارەسەر دەکەن.
کلتوری فووکردنە خۆو خۆ بەگەورەزانین ، وەک نەخۆشی وەرەم وایە ، تا ئێستا پسپۆرانی دەروونی بە دوای چارەسەری دا دەگەڕێن ، هیچ چارەسەرێکی نی یە.
رۆژانە دەیان سەدان دۆنکیشۆتی کورد دەبینین ، بە فووەکانی دەروونی یان ، دۆنکیشۆت ئاسا،شەڕ لە گەڵ رەشەبای خەیاڵی  خاڵی  خۆی دا دەکات.

عەبدوڵلا کەریم مەحمود

‎٠گرێی خۆ بە گەورە زانین زاراوەیەکی داهێنراوە لەلایەن ئەلفرێد ئەدلەر لە سەرەتای ١٩٠٠ەکان، وەک بەشێک لە قوتابخانەی دەروونناسی تاکەکەسی.
‎گرێی خۆ بە گەورە زانین میکانیزمێکی بەرگرییە کە بە تێپەڕبوونی کات گەشە دەکات بۆ یارمەتیدانی کەسێک لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی خۆ بە کەم زانینەوە ، ئەم گرێیەیان هەیە بە شێوەیەکی نموونەیی وەک خۆ بە گەورە دانان، لووتبەرزی، و ڕق و کینە لە کەسانی تر دەردەکەون. ئەوان لەوانەیە مامەڵە لەگەڵ کەسانی تردا بکەن بە شێوەیەکی سەرکوتکەر، سەرکوتکار، و تەنانەت توندوتیژ.لە بەکارھێنانی ڕۆژانە، زاراوەی " گرێی خۆ بە گەورە زانین" بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە بۆچوونێکی زۆر بەرز لەخۆ.، ئەلفرێد ئەدلەر یەکەم کەس بوو کە زاراوەی گرێی خۆ بە گەورە زانین بەکارهێنا.  کە گرێی خۆ بە گەورە زانین لە بنەڕەتدا لە پێویستی زاڵبوون بەسەر هەستەکانی شاردراوەی خۆ بە کەمزانینەوە هاتووە: گرێی خۆ بە کەمزانین.بە درێژایی کارەکانی، ئەدلەر ڕوودانی گرێی خۆ بە کەمزانین و خۆ بە گەورە زانین وەک ھۆکار و کاریگەری پێکەوە دەبەستێتەوە/ ویکیپیدیا.

12/06/2026




وتارەکانی تری نوسەر