دەربارەی مەلای کورد

لەتیف فاتیح

ئێ من بڵێم چی سێ سەدو پەنجا ساڵ لەمەو بەر مەلای وەک ئەحمەدی خانی کورد پەروەرمان هەبووەو ئێستاش مەلای تیکتۆکچی، بڵێم چی نالی مەلابوەو ئێستاش مەلای لەبلەبان، خەتای کێیە مەلای جزیری لەگەڵ زۆرێک لەمەلای ئەمڕۆ ئەرزو ئاسمانیان بەینە، وەرە لەمەلای وەک مامۆستا قانعەوە بێیتە سەر مەلای بازرگان وبەهەشت فرۆش، خۆزگە مەلای کورد هەموو وەک سالم و مەحوی بونایە، وەک مەولەوی تاوەگۆزی، نیشتمان و گەل و ئازادیان بخستایەتە هەموو ڕستەیەکەوە، نەک وەک ئەمڕۆ هەریەکەو لەدۆڵێک پەلاماری میلەت دەدەن، مەلای بەرێ کوردبوونی پیرۆز دەکرد،هی ئەوڕۆجنێو، بوختان، تانەو تەشەر هەڵبەت ئەمە گشتاندنی بۆ ناکرێت، بەڵام دەمێکە نیوەی تێپەڕاندوە.

باکەمێک لەمەلا گەڕێین و ئاوڕێک لەدۆخی میدیای بێسەرو بەر بدەینەوە، پێمخۆشە نەقیبی ڕۆژنامەنووسان لە حوشتر قەڵسەو شوبهاندنی مرۆڤی کورد بەحوشتر دوو جار ستەمە، جارێک حوشتر لەژینگەی کوردستان نیەو جارێکیش ئاژەڵە، لێ مرۆڤ نرخ و بەهای خۆی هەیە،هاتنە دەنگی نەقیب هەواڵێکی خۆشە، ئێ هەقە لە دۆخی شێروان شێروانیش بێتە دەنگ، یاما لەتاریکیشدا جنێوی زۆر پیس دەدرێت و کەسیش هیچ ناڵێت، ئەم دۆخە شێواوە سەر لەبەری پێویستی بەچارەسەرە، لێ کێ ئەو کارە دەکات،  ئێ سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانیشی هەر بەناوە هەن.

پێویستمان بەمەلای ئازاو نیشتمان پەروەرە، نەک مەلای کاراتی و جماندەر، مەلایەکمان گەرەکەوێنەیەکی جوانی کوردنیشانی دنیا بدات، هەروەها لەبری ئەوەی شەڕ لەسەر خۆی بکات شەڕ لەسەر کوردو کورد بوون بکات وەک موفتی پێنجوێنی، مەلای کورد دەبێ کوردبێ ئەو دەم مەلاووتار بێژ، هەقیقەت ئەمەیە نەک شت و شمەکی تر.

23/06/2026




وتارەکانی تری نوسەر