له هه‌ركوێ دانیشی باسی ژنه. باسی هه‌رچ شتێك ده‌كه‌ن، وشه‌ی ژن دانیشتنه‌كه ده‌ورووژێنێت. كۆبوونه‌وه‌ی پیاوی كورد نیه، ژن یه‌كێك نه‌بێت له تۆپیكهكانی. هیچ بابه‌تێك هێنده‌ی وتنی "ژن" گه‌رم و گوڕ نیه.
له كۆمه‌ڵگای كوردیدا، هێنده‌ی ڕووت بوونی قاچی ژن كێشه‌یه، نیو هێنده مه‌له‌فی نه‌وت گرنگ بووایه، ئێستا كه‌س سه‌رما و بێ مه‌عاش نه‌ده‌بوو. كۆمه‌ڵگای كوردی به‌سه‌رله‌به‌ری، به ژن و پیاوه‌وه جۆره نه‌خۆشیه‌كی هه‌یه كه له نێوان ڕانی ژن تێناپه‌ڕێت. بڕوانه هونه‌ری شیعر و گۆرانی، سه‌یرێكی سینه‌ماو فیلم و پرۆگرامه تیڤیه‌كان بكه! ئاستی باڵای هه‌ره زۆری، له ناوكی ژن نایه‌ته سه‌ره‌وه. له ڕاستیدا كه‌م كۆمه‌ڵگای دونیا هه‌یه هێنده‌ی كورد، ژن به كه‌م بزانێت و هێنده‌ی كورد بێ ڕێزی كردن به ژن ئاسایی بێت به‌لایه‌وه. ئه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان نیه.
به ڕای من ژن هێنده‌ی باسی له‌ش و لاری ده‌كرێت، چاره‌ك به‌وه گوێ له عه‌قڵ و حه‌ز و ویسته‌كانی بگیردرایه، ئه‌مڕۆ ژیانی خه‌ڵك جۆرێكی دیكه ده‌بوو.
باس و جۆری تێڕوانینی كورد، بۆ جه‌سته‌ی ژن هێنده شه‌رم هێنه‌ره، دڵ و جورئه‌تێكی زۆری ده‌وێت له گه‌ڵ كه‌سێكی غه‌یری كورد باسی بكه‌ی. له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردوو، له گه‌ڵ دوو هاوڕێی كهنهدیم قه‌رار بوو، ئهسایمهنتێكی به گروپ بنووسین، پێش من بچمه كڵاس هاوڕێكانم تۆپیكی "خوێندنی سێكس" یان هه‌ڵبژرادبوو، كه چوومه كڵاس و پڕوفیسۆرهكهم لێی پرسیم كه پێم خۆشه له كامه گروپ به‌شدار بم، یه‌كسه‌ر وتم "خوێندنی سێكس". منیش هه‌ر ئه‌و تۆپیكهم هه‌ڵبژارد كه هه‌موو كورد شه‌یدایه‌تی، وه‌لێ ڕازی بوونی من بۆ ئه‌وه بوو باشتر تێبگه‌م له‌وه‌ی، سێكس لای ئێمه چیه‌و لای خه‌لكی تر چۆنیه. بۆ ئه‌وه‌م بوو بزانم هاوڕێكانی ترم ڕایان چۆنیه له سه‌ر سیسته‌می خوێندنی نوێی ئۆنتاریو كه سێكس ناسی ده‌چێته بواری خوێندنه‌وه له ئه‌مسالدا و له پۆلی سێی سه‌ره‌تایه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. هه‌ر له یه‌كه‌م گفت و گۆماندا خه‌جاڵه‌ت بووم كاتێك وتم: لای ئێمه كاتێك دوو منداڵێ كچ و كوڕ شهر ده‌كه‌ن، ئاسان ترین جنێوی كوڕ به كچ ئه‌م شته‌م به‌و شتهته! هاوڕێكانم چاویان ئه‌بڵه‌ق بوو، پرۆفیسۆرهكهم كه زۆر زۆر قسه‌و باس له گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام بۆی گرنگه ڕای من بزانێت، خێرا كورسیه‌كی هێناو به‌شداری گفتوگۆكه‌مان بوو. خۆی له ڕاستیدا بابه‌تی سێكس بۆ زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌كان هه‌ستیاره، به‌ڵام كه‌میان وه‌ك ئێمه ئه‌ندامه سێكسیه‌كانی پیاو به شه‌هامه‌ت و جوان ڕوو له ده‌ره‌وه بوون و ده‌ستكاری كردنی به حاڵه‌تێكی ئاسایی ده‌زانرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش بۆ ژن، یه‌كسانه به به‌ڕه‌ڵایی و عه‌یبه‌و حه‌یا چوون! كه‌م نه‌ته‌وه هه‌یه یه‌ك له نوكته زۆر خۆشه‌كانی ئه‌وه بێت، ژنێك چه‌ند شووی كردووه، یاخود بێوه‌ژن ئاگرداره، یاخود و یاخود و یاخود، وه‌ك لای ئێمه‌ی كورد ده‌بینرێت. جه‌سته‌ی ژن و به سێكس كردنی جه‌سته‌ی ژن به شێوه‌یه‌كی ئه‌پستراكت، ئاستی پیاو گه‌رایی كۆمه‌ڵگای كوردیمان نیشان ده‌دات، به ژن و پیاوه‌وه‌و، به ڕۆشنبیر و نا ڕۆشنبیره‌وه. هیچ شاراوه نیه كه خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن، یه‌ك سانیه تووڕه‌بوونیان به‌شی چل جنێوی ناوچه‌ی شۆرت ده‌كات، وه‌لێ ڕه‌نگه ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی من و ئه‌م كورته باسه‌ی من، به لێ قه‌ومانێكی گه‌وره بزانن.
بڕوانه گفتوگۆ و وه‌سفه‌كانی پیاوانی كورد بۆ ژنێك: جوانه، خان و مانه، ئه‌ڵێی گوڵه، سهلاره، سه‌نگینه! جارێك نابینین پیاوێك بڵێت ژنێكی به توانایه، ژنێكی وشیار و زیره‌كه!
خۆ ئه‌گه‌ر وه‌سفی باشی ژنیش نه‌كرێت، هه‌ر شوكرین، به‌ڵام بهدبهختیهكه ئه‌وه‌یه بن و سه‌ری زمانی كوردی، له حاڵه‌تی ئه‌وپه‌ڕی تووڕه‌بوون و له حاڵه‌تی زۆر خۆش و شادیشدا، هه‌ر له نێوان ڕانه‌كانی ژن، نایه‌ته ده‌ره‌وه.
٨-١٢-٢٠١٥