مامۆ ستایانی بەڕێز ئە وانە ی دەرگای قوتابخانەتان کردۆتە وە، دڵنیام هەموتان نا ڕازین لەم بارودۆخەی مامۆستاو پڕۆسەی پەروە ردە.
بارودۆخی ئابوری و دەرونی و کۆمەڵایەتی هیچ یەکێکتان لەوانەی کە لە سەرجادەن کەمتر نیە، بەڵام ڕەنگە بەهەرجۆرێ لەجۆرەکان بیرتان لەڕۆشتنەوە بۆ دەوام کردبێتەوە، ئەوە ڕای خۆتانە و بەش بەحاڵی خۆم ڕێز لە ڕا کە تان دەگرم، بەڵام دڵنیام هه موتان بارودۆختان لە هەموو بوارەکانی ژیانەوە هەمان بارودۆخی ئێمە و ئەوانەی کەیە کە تا ئێستا لەسەرجادەو بە ردەوامبوو لە بایکۆت ماوینەتەوە.
بۆیە لێرەوە پێشنیارێک دەخەمە بەردەمی هەموان بە تایبەت بەڕێوەبەرە بەڕێزەکان، ئێمە لەسەرجادەین دیفاع لە ما فە کانتان دە کەین ئێوەش لەناو قوتابخانەکان دەستبکەن بە خەباتێکی نوێ کە دەبێتە تەواوکەری خەبا تی هەموان ئەویش دە کرێ لەمەودوا هەفتەی ڕۆژێک لەبەردە م خو ێندنگاکانتا ن بە خۆتان و مامۆستاو خو ێندکارە کانتانەوە مان بگرن و داوای مافەکانتان بکەن، چونکە ئەمە خەبا تێکە کاریگە ردەبێت و، ئێوە کە گەڕاونەتەوە مانای ئەوا نیە وازتان لە داوا کاری هێناوە، بۆیە ئەمە دەبێتە خەباتێکی نوێ بۆ بەدە ستهێنانی مافەکانمان ئەو کات فێرخوازانیش دەبنە هاوبە شی داواکاریەکانمان دڵنیام کاریگەردەبێت ئەو مامۆستایانەش تا دوێنی لە ماڵەوەبوون، ئەوانیش بەشدار دە بن لەم خەباتە، بەهیوام لێرەوە تواناکانمان یەکخەین بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمانم.