زنجیرە دۆبلاژکراوەکان چیمان پی دەبەخشن؟

مەعروف مەجید
زۆربەی کەنالە کوردییەکان بەمەبەستی زیاتر بینەر پەیدا کردو پەیدا کردنی ریکلام بۆ کەنالەکانیان  ، سەرقالی نمایش کردنی فلمی دۆبلاژکراون بۆ زمانی کوردی ، لە رابردوودا زۆر نارەزایی هەبوو بەرامبەر فیلمە کۆرییەکان کە بۆتە هاندانی توندوتیژی و کوشت و لەگەل کۆمەلگای کوردەواری دا ناکۆکن ، بەلام بە داخەوە دۆبلاژکردن بەردەوامی هەیە ، لەم ماوەی رابردوودا لە کەنالی سپیدە تیمی خیرا نمایش کرا، گومانی تییدا نییە ئەمەش ئاسەواری خراپی دەبیت لە سەر کۆمەلگا، بگرە کەنالەکانی تریش کە ئەو کارە دەکەن ، من دوو شت دەلیم .
یەکەم: پیویستە بابەتیک دۆبلاژ بکریت کە کۆمەلگای کوردی پیویستی پییەتی بەتایبەتی بابەتی پیکەوە ژیان و یەکتر قبول کردن و لیبوردەیی، یان چەندین بابەتی تر .
دووەم: پیویستە لە دوای تەواو بونی هەموو زنجیرە دۆبلاژکراوەکان کەسانی پسپۆری تایبەت لە بواری دەرونی و کۆمەلایەتی بانگ بکرین و دەیان بەرنامەی لەسەر پیشکەش بکریت تا چەند خەلکی خۆیان لەو خووە ناشیرین و قیزەونانە بپاریزن بەلام بە داخەوە لە هیچ کەنالیک ئەو کارە نەکراوە ،گومانی تیدا نییە لەبەر ئەوەی لایەنە باش و خراپەکانی دیاری ناکرین ئەوا لە داهاتوودا دەیان گرفت و کیشەی کۆمەلایەتی لە ناو کۆمەلگادا دروست دەکات ، زۆر تیبینم هەیە لەسەر سەرجەم فلمە دۆبلاژکراوەکان بەلام ئیستا کاتی نییە بەلام بە داخەوە ئەوەی لە تیمی خیرا بینیم ، کاریکی زۆر نەشیاو بوو لەبەر ئەوەی هانی حەلکی دەدات بۆ ئەوەی کردەوەی خراپ بکەن و لە داهاتوشدا ئەو کەسە خراپە کردەوە پیسەکانی ئاشکرا نابیت ئەمە گرفتەکەیە ئەگەر نا دەبوو تاوانبارانی ئەو فلمە لە کۆتا ئالقە دا تاوانی ئەو کەسانە سەرجەمیان ئاشکرا بونایە . و لە پاداشتی ئەو تاوانانەدا قورسترین سزا بدرانایە ،

13/01/2015



وتارەکانی تری نوسەر