هه‌رچه‌نده ئێمه نازانین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد چی ده‌كات و چۆن بیر له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌كاته‌وه‌و ئایا به راستی خۆی هۆكاری به‌شێكه له قه‌یرانه‌كان یان نا، به‌ڵام له‌وه دڵنیاین كه عه‌ره‌بی عێراق به شیعه‌و سوونه‌وه كورد وه‌كو ئه‌ویتر سه‌یر ده‌كه‌ن واته ئه‌وی دوژمن، نه‌ك ئه‌و ئه‌ویتره‌ی كه له‌وان جیاوازه‌و پێویسته دان به‌وه‌دا بنێن كه ئه‌م پێكهاته جیاوازه مافی خۆیه‌تی جیا ببێـه‌وه، یان هه‌ر بڕیارێكی تر بدات.
هه‌ربۆیه بڕوابوونی كورد به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بی عێراقدا بژی بێجگه له خۆفریودانی كورد هیچی تر نییه ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌ی كورده‌وه سه‌یری بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی ئه‌و نوخبه‌یه‌وه سه‌یری بكه‌ین كه له‌سه‌ر حیسابی كورد له به‌غدا كاربه‌ده‌ستن هه‌ر له‌سه‌رۆك كۆماره‌وه تا ده‌گاته دوا ئه‌ندامی په‌رله‌مان و وه‌زیرو وه‌كیل وه‌زیره‌كان ئه‌وا راسته ئه‌و نوخبه‌یه خه‌ریكی چنینه‌وه‌ی به‌ری ره‌نج و خۆێنی رژاوی شه‌هیدانی كوردستانن به پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكه‌وه بۆ خودی خۆیان و بۆ گیرفانی خۆیان، پێده‌چێت هه‌ندێ له ئیسلامیه‌كان به‌شی حیزبه‌كانیشیانی تێدا بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وانی تر به‌غدا بازرگانییه‌كی موفته، كه‌واته له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌وانه‌ی له به‌غدان ناتوانن بڵێن نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین چونكه خه‌ڵكی كوردستان ئه‌وه ساڵێك زیاتره له به‌غداوه قوتی بڕاوه ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌وانه نوێنه‌ری كوردن چۆن ویژدانیان قبوڵ ده‌كات موچه‌و نه‌سریه‌ی مۆڵ و ته‌نانه‌ت پاره‌ی پاسه‌وانیش وه‌ربگرن.
بۆمان هه‌یه بپرسین ئێوه له به‌غدا چی ده‌كه‌ن ئه‌ی حیزبه‌كانتان كه لێره ناتوانن موچه‌ی خه‌ڵك بده‌ن و به‌غداش راست و ره‌وان موچه‌ی ئێره‌ی بڕیوه ئایا ئێوه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ناكه‌ن؟ ئایا له رووی رۆڵ و كاریگه‌ریتانه‌وه جیاوازیتان چیه له كاكه ته‌ها محێدینه‌كه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام حسێن؟ براده‌رینه ئه‌وسا كورد ته‌نیا كاكه ته‌هایه‌كی له به‌غدا هه‌بوو كه هیچ رۆڵ و كاریگه‌رییه‌كی نه‌بوو، ئێستا سه‌رۆك كۆمار كاكه ته‌هایه، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كه كورده كاكه ته‌هایه ، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاكه ته‌هایه، وه‌زیری دارایی كاكه ته‌هایه، زۆربه‌ی زۆرتان له رووی رۆڵ و كاریگه‌ریتانه‌وه له‌سه‌ر بڕیاری عێراقی كاكه ته‌هان، به‌ڵام هه‌موو كورد به كاكه ته‌های ده‌گوت ناپاك، خۆفرۆش، خواهه‌ڵناگرێت ئه‌ویش نه باسی كوردایه‌تی و نه‌باسی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی كوردستانی ده‌كرد، به‌ڵام كاكه ته‌هاكانی ئێستامان له به‌غدا باسی كوردایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی كورد‌و مافه ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع و له رووی رۆڵ و كاریگه‌رییان هه‌ر هه‌مان شێوه‌ی كاكه ته‌های مامه محێدین مه‌عروفه‌كه‌ی خۆمانن.
هه‌ر بژی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له كاتێكدا ده‌توانیت ئه‌و هه‌موو پێشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌سته به‌رهه‌م بهێنیت، له كاتێکدا ده‌توانیت ئه‌و جه‌ماوه‌ر دان به‌خۆدا گرتووه به‌رهه‌م بهێنیت، ده‌شتوانیت ئه‌و به‌رپرسه‌ی دزه‌ی ناوخۆ، ئه‌و هه‌موو به‌رپرسه‌ی كه رۆژانه له‌سه‌ر مایكرۆفۆنه‌كانه درۆ بۆ خه‌ڵك ده‌كه‌ن به‌رهه‌م بهێنیت، ئه‌و هه‌موو ته‌ها محێدین مه‌عروفانه به‌رهه‌م بهێنیت. له‌هه‌مووشی سه‌یرتر هه‌موو ئه‌و به‌رپرسه كوردانه‌ی له به‌غدان هه‌ر كه ده‌م ده‌كه‌نه‌وه باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن بوونی ئه‌وان له به‌غدا گرنگه، ئه‌رێ پێمان ناڵێن گرنگی به‌غدا و بوونی ئێوه له‌وێ چی بۆ كورد به‌رهه‌مهێناوه. براده‌رینه ئه‌گه‌ر فریای خۆتان نه‌كه‌ون ئه‌وا لای گه‌ل ئاشكرا ده‌بێت كه ئێوه ته‌نیا له‌به‌ر موچه‌ی مۆڵ له به‌غدان و به‌غداتان به‌لاوه گرنگه ئیتر با حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی و عه‌بادی هه‌ر موچه بۆ ره‌شورووته‌كه‌ی كوردستان نه‌نێرێت.
براده‌رینه من ده‌زانم ئێوه زۆرینه‌تان ئینسانی باشن و به‌شێكیشتان خه‌بات و تێكۆشانتان كردووه هه‌رچه‌ند به‌شێكیشتان بیتاقه‌تان بۆ ده‌رچووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر وریا نه‌بن و له كاتێكدا به‌غدا به‌وجۆره ره‌فتار له‌گه‌ڵ كورد بكات ئه‌وا ده‌شێ په‌نده كوردییه‌كه‌تان به‌سه‌ردا بچه‌سپێت كه ده‌ڵێت: ئه‌وی له‌پاره نزیك بێته‌وه.. . ره‌وشتی به‌رزی بیر ده‌چێته‌وه، هیوادارم نه‌ته‌وه‌و نیشتیمانتان له پێناوی پاره‌دا بیر نه‌چێـه‌وه به تایبه‌تی ئه‌وانه‌تان كه هێشتا جێگای ئومێدن نه‌ك ئه‌وانه‌ی له پێناوی پاره‌دا ده‌مێكه هه‌موو شتێكیان له ده‌ست داوه.