ماشێنێكی گه‌وه‌ره‌ی میدیا خراوه‌ته خزمه‌تی بیری شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وایه‌تی، یٔه‌و بیره‌ی كه كورد خۆی گه‌وره‌ترین قوربانی ده‌ستێتی، هه‌نوكه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ندێ نوخبه‌ی تری ده‌سه‌ڵات كه‌توونه تێژكردنی، بازاڕێكیان بۆ گه‌رم كردووه كه له‌ڕووی شكڵهوه پیشاندانی دڵسۆزییه بۆ نه‌ته‌وه و هه‌ستكردنه به ههڕەشه و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتیه له له لابردنی فۆكس بۆ سه‌ر داوای ڕه‌وای خه‌ڵكی له‌ناوخۆی كوردستان، هه‌نارده‌كردنی هۆكاری قه‌یران و دهردهسهریهكان بۆ ده‌ره‌وه، بۆ خسته‌نه یٔه‌ستۆی یٔهوانیتر.
یٔه‌م ماشێنه یٔیعلامیه بێ كاریگه‌ر نابێ، یٔاسه‌واری خۆی له نێو خه‌ڵكێكی به‌رچاو به‌جێهێشووه، دواینیان ڕووداوه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی فاملی مۆڵ بوو.
شەوی سەری ساڵی لەبەردەم ( فامیلی مۆڵ)ی ھەولیری پایتەخت، ھێرش کرایە سەر پاسی گەشتیارانی بەغدا و شارەکانی تری باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، ھاواری گەنجانی کورد لە ژێر ناو و دروشمی (یٔەوە عەرەبەو تێی ھەڵدە)، شەرمەزارییەکی تری تۆمار کرد بۆ دەسەڵاتداران، چونکی داوای لێبوردن و ھەوڵدانی زیندانیکردن و سزادانییان ڕووی دەسەڵات و بەرپرسانی سپی ناکاتەوە، لەبەریٔەوەی یٔاراستەی بیری شوڤینیەت دەمێکە کاری لە سەر دەکرێت و بڵاوکردنەوەی لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن و لەچاوپێکەوتن و نووسینەکاندا ھاندەرن بۆ یٔەوەی یٔەو ڕەفتاروو کردارانە دووبارەو دەبارە بێتەوە، یٔەو شیوازە لەلایەن بەر پرس و سەرکردەکانەوە بڵاودەکرێتەوە بە چەپ و ڕاستەوە ، پێچەوانەی ساڵانی تیکۆشانی حزبە سیاسییەکان و خەباتی گەلی کوردستانەوەیە ، دوورە لە ھەموو داب و نەریتێکی کۆمەڵگای کوردستان ، دوورە لە ڕەوشت و کلتووری لێبورەدیی و برایەتی گەلان و بەیەکەوە ژیانی یٔاشتییانە و مروڤ دۆستانەی خەڵکی کوردستان و حزب و لایەنەکانێتی لە ڕابوردودا، گەڕانەوەییە لەدروشمی (دیمکراتیەت بۆ عیراق و حوکمی زاتی یان حوکمی زاتی حقیقی یان فیدرالیەت بۆ کوردستان).
گرێمان خەباتمان بەردەوامە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و دامەزراندنی دەوڵەت، یٔەوا دیمکراتیەت و برایەتی گەلان و یٔاشتی و یٔازادییەکان و مافی مرۆڤ، دروشمی سەرەکی دەوڵەتی کوردستان بێت نەک شەڕی کورد‌و عەرەب و نەتەوەکانی تر.
لەوەتەی گەلی کوردستان ھەیە، بەشوڕش و بەرخودانی حزب و لایەنە سیاسییەکانییەوە بۆ جاریکیش نەمان بیستووە کێشەی گەلی کوردستانییان کردبێتە شەڕی کورد‌و عەرەب ، بەڵکو بەردەوام ووتراوە کیشەی یٔێمە ، کێشەی گەلی کوردستان ، لەگەل حوکمڕانانی بەغدایە نەک نەتەوەی عەرەب.
دیسان دەڵێم لێدانی گەشتیاران لەنەتەوەی عەرەب پەیوەندی بە یٔارستەی بڵاوکردنەوەی بیری شوڤێنییەتەوەیە کە لەم ساڵانەی دوایدا بە دوو کەڵی ڕەش قاندەدرێت و تا کار بگاتە یٔەوەی کادریکی بیرێ چەپ بڵێت لەکاتی شەڕی داعش، دەبوو ھێزی پێشمەرگە (سد مۆسڵ) ی بتەقاندایەتەوە بۆ یٔەوەی دوو ملیون عەرەب بە یٔاو بخنکایە.
وریا بن و قەیرانەکان زیاتر مەکەن، کێشەکان زۆرتر مەکەن، شەڕێ عەرەب و کورد بەرپامەکەن ، یٔەی لایەنگرانی دەسەڵات.