مەترسی لەسەر كیانی ھەرێم یان دەسەڵاتی پارتی و یەكێتی؟

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

گەلی كوردستان ، لە پێناوی گەیشتن بەمافە ڕەواكانی ، لە نێویاندا بەرجەستەکردنی دیموكراتی ،دەستەبەرکردنی یٔازادیەكان ، سەروەری یاسا ، مافی ھاڵاتیبوون، مافی مروڤ و تاد ،  ساڵانێکە خەبات و بەرخوردانی بۆ دەکات،  ساڵانێکە دژی داگیركەران تێکۆشاوە لەپێناو ڕزگار بوون لە داگیرکەران و سەربەخۆیی. 
لەدوای ڕاپەڕینی گەلی كورستان دژی ڕژێمی بەعس لە یٔازاری ١٩٩١ و دواتریش كۆڕەوی ملیونی خەڵكی كوردستان بۆ سەر سنوورو ڕەتكردنەوەی مانەوە لە ژێر دەسەڵاتی بەعس دا،یٔەوەبوو لەیٔاکامدا  یٔەنجومەنی یٔاسایشی سەربەنەتەوەیەكگرتوەكان بریاری ژمارە [٦٨٨ لە ١٩٩١٤/٥] دەركرد ،یٔەمەش بەمەبەستی پاراستنی خەڵكی كوردستان لە دڕەندەیی ڕ ژێمی بەعس  ، كەخۆی لەخۆیدا بووە ھوكاری یەكەمی دامەزراندنی قەوارەی سیاسی لە ھەرێمی کوردستان کە ھەڵبژاردنی پەرلەمان و دروستبوونی یەکەم کابینەی حكومەتی کوردستانی بەدواداهات. پارتی و یەكیتی ھەر لەسەرەتاوە بەساختەكاری دەستیان پێکرد.
یٔیدی لە هەڵبژاردنەکانەوە بگرە هەتا ساختەکردن لە کاری دامەزراوەکاندا و حوکمی فاشلی (فیفتی بە فیفتی).
جێگەی خۆیەتی یٔاماژە بەوە بدەم کە چۆن لەیەکەم هەڵبژاردندا ساختەیان کردو لەسیاقی سرووشتی خۆی دەریان کرد، دەبینین لەوکاتەوە تا یٔێستا ساختەکاری لە هەڵبژاردندا لەلایەن یٔەو دوو حیزبە بووەتە کەلتوورو بەردەوام پەیڕەوی دەکەن .

یٔەم دۆخە نا سرووشتیە درێژەی کێشا تا شەڕی ناوخۆ و كلكگریدان لەگەل بەعس و وڵاتانی دەورو بەرو ودوویٔیدارەیی و بەحزبیكردنی دەسەڵاتەكان و بەرتەستكردنەوەی یٔازادییەكانی بەدوودا هات . ھەر ھەموو یٔەوانە وایكرد كە قەوارەی سیاسی ھەریم و حکومداری و کیانەکەی ببیتە كیانی دوو حزبی فەرمانڕەوا، یا ڕوونتر بڵێین هەمووی لەلایەن یٔەو دووحیزبەوە  قۆرخ کران و شتێک یا کیانێک نەما بەناوی (کیانی دەسەڵاتی سەربەخۆی خاوەن هەیبەت و ڕێز) . ھەرلایەن وکەسێک  ڕەخنەی لەم شێوازە بەڕیوەبردنە بگرتایە ،یٔیدی بەشیوازی جۆراو جۆرو لەژیر پەردەی(شەرعیەتی دەسەڵاتداری) بە تووندی وەڵام دەدرایەوە.یا سەرکووتدەکرا .
 لەدوای پرۆسەی ڕووخانی ڕژێمی بە عس و ڕاكەڕاكەی  سەركردەی حزبەکان بۆ بەغدا بۆ بونیاتنانەوەی عیراقی نوێ و وەرگرتنی پلەو پوست و پارە ،یٔەوەبوو  لەدوای ڕیككەوتن لەسەر دەستوری عیراق و تۆماركردنی مافەڕەواكانی ھەریمی كوردستان وشەرعیەت دان بە دەزگا فەرمییەكانی ھەرێم لەچوار چیوەی دەستوردا ، قەوارەی ھەریم دانی پیانراو مامەڵەی لەگەلدا كرا وەک ھەرێمێکی فیدراڵ. 
لە كاتێكدا بەكردەیی دەسەڵاتدارانی ھەرێم پێشتریش فاشیل بوون لەیٔیدارەدان و بەڕیوەبردندا ، میللەتیان تۆشی نەھامەتی و بێزاری و بێكاری کرد ، سەدان نموونەی زۆڵم و ستەمی دەسەڵاتی سەپێنراو لەیادەوەری هاوڵاتیاندا بوونیان هەیە. لەم كاتدا بۆ بەردەوامی حوكمڕانییان و پەردەپۆشكردنی شكستەكانییان وە لەژیر ناوی مەترسی لە ناوچوونی قەوارەی ھەرێم ،یٔەم قەوانە سواوە لێدەدەنەوەو بەمەش دوو یٔامانجیان هەیە،یەکەم ترساندنی هاوڵاتیان، دووەم سەرکووتکردنی هەموو دەنگێکی ناڕازی .
یٔەوەی لای خەڵكی كوردستان ڕوونە یٔەوەیە کە دەسەڵاتی دووحیزب هیچ حسابێک بۆ هاوارو دڵسۆزی خەڵكی یٔازاد و  پێشكەوتنخواز ، سیاسەتمەداری پاک  و سەدان  ڕۆشنبیری دڵسوز ناکەن و بەهەند وەریان ناگرن ،بەڵکو تەنھا كویلەو گۆیڕایەڵە بەرژەوەندخوازەكان  و ڕابردوو ناپاک و  جاش و کۆنە بەعسی لایان گرنگەو جێگەی متمانەن. 
مەترسی لەناوچوونی قەوارەی سیاسی ویاسایی ھەرێمی کوردستان لە بەردەوامبوونی دەستیوردانی حزبی  لەكاروباری دادگاكان و سەربەخۆ نەبوونی دەسەڵاتی دادوەری  و گەندەڵی و بەرتەسكردنەوەی  یٔازدییەكان و تەشەنەکردنی بێكاریەوە سەرچاوە وەردەگرن نەک لە دەربڕینی ناڕەزایی دڵسۆزانەی خەڵک لێرەوە لەوێ. 
بەڕوونی و ڕاشکاوی دەڵێم تا یٔەمڕۆش سیاسەتی دەسەڵاتی هەرێم  لەبەرژەوەندی وەڵاتە زلھێزەكان و وڵاتانی یٔەقلیمییە و ھێچکام لەو دەوڵەتانە ھەڕەشەی لێنەكردووین و قبوڵی تێكدانی ناكەن و لەبەر خاتری بەرژەوەندییەکانییان دەیپارێزن . ڕاستییەكیش ھەیە دەبێ بگوترێ، سەرەڕای ناكۆكییەكانمان لە گەل بەغدا یٔەوانیش داوای گوڕینی دەستورو نەمانی یٔەم قەوارەیەیان نەكردوە ، یٔیتر یٔەم ھەڵایە بۆچی ؟گەر  دەسەڵات ڕاستدەکات با یٔەو هێزو لایەنانە یٔاشکرا بکات کە مەترسین بۆسەر هەرێمەکەمان ،چونکە مافی هاوڵاتیانە ڕاستیەکان بزانن، دەنا بەسە خۆڵکردنە چاوی خەڵک،بەسە یاریکردن بەهەست و سۆزی خەڵک، بەسە ترساندنی خەڵک لەژێر پاساو و ناونیشانی هیچ وپوچدا .لەوەش گرەنگتر یٔەوەیە ناكرێت و نابێت خەڵکی كوردستان ، حزب و لایەنە سیاسییەكان بە چەپ و ڕاستەوە ،لەژیر پاساوی بێ بنەمای داكۆكیكردن لە یٔەزموون و كیانەكە ،لەسەنگەری داكۆكیكردن بن لەم دەسەڵاتە ناشەرعیە ،چونکە بەو هەڵوێستە چەوتەیان  بمانەوێ ونەمانەوێ دەچنە سەنگەری دەسەڵاتەوە،  چونكی یٔەوان پێش دەسەڵات باش دەزانن کە كیانەكەمان لەمەترسیدانیە ،بەڵکو یٔەوانەی مەترسین بۆ یٔەم كیانە ،خۆدی دەسەڵاتداران و سەركردەكانیانن.

17/03/2021



وتارەکانی تری نوسەر