بڕیاری دادگای هه‌ولێر و پاشان ئه‌وه‌ی دادگای پێداچوونه‌ی هه‌رێم له‌باره‌ى ڕۆژنامه‌نووسان و چالاكوانانی بادینان بڕیارێكی تەواو سیاسییه، بڕیارێكه پێش دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسی ئیقرار و ئیعلانی كرد.
ئه‌م بڕیاره جارێكی تر خه‌وش و كه‌لێنه زۆره‌كانی ده‌سەڵاتی دادوه‌ری له هه‌رێم سه‌لماندنه‌وه. كه‌چه‌نده دادگایه‌كی ده‌سته‌مۆی ده‌ستی حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره، كه له‌بری یاسا كه‌سانی ده‌ستڕۆشتووی نێو ده‌سه‌ڵات مه‌رجه‌عین.
ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره بڕیاره‌كه‌ی كومیدی_تراژیدی كرد جۆری ئه‌و تۆمه‌تانه‌یه كه ئاراسته‌ی چالاكوانه‌كان كراوه كه دانیشتن و كۆبوونه‌وه بووه له‌گه‌ڵ كۆنسوڵی دوو وڵات، كه خودی حزبەکانی ده‌سه‌ڵات به دۆست ناویان ده‌برد و له كاتی شه‌ڕ و نه‌هامه‌تی چه‌ك و نانی بۆ ده‌ناردن، ناوچه‌ی دژه فڕین و پارێزراوی بۆ ده‌دامه‌زراندن، تێبینی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه و سیاسه‌ته‌كانیان هه‌رچییه‌ك بێت، ناكات ئه‌وه‌ی دانیشتن له‌گه‌ڵیان بێته تاوان!
تاوانباری ڕاسته‌قینه ئه‌وانه‌ن قوت و موچه‌ی خه‌ڵكیان به‌بارمه‌ته گرتووه، بازاڕیان قۆرغ كردووه، سه‌وداومامەڵه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئیقلیمی ده‌كه‌ن.
ده‌نگم ده‌خه‌مه پاڵ هه‌موو ئازادیخوازێكی ڕاسته‌قینه ئه‌م هه‌رێمه بۆ ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره سته‌مكار و نایاسایی و ناعادیلانه.