یٔایا بەیەکگرتنەوەی هێزەکانی یەکەی(٧٠)و (٨٠) دەبنە ھێزێکی نیشتیمانی؟

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)

کاتێک باسی بەنیشتیمانیکردنی ھێزی پێشمەرگە دەکەین، مانای یٔەوەیە یٔەو ھێزە لەدامەزراوەیەکی فەرمی حکومەتی ھەرێمدا یەک بخرێتەوە و دووربێت  لە یٔینتیمای حیزبایەتی و دەستێوەردانی حیزب لە بەڕێوبردن و کارەکانیاندا، هاوکات یٔەرکیان پاراستنی یٔەمن و یٔاسایشی ھەرێمی کوردستان بێت .   
لە یٔەگەری ڕوودانی کێشە ناوخۆیەکاندا  یٔەو هێزە یەکگرتوە پێویستە بێلایەنبێت و یٔینتیمایان تەنها بۆ گەل و نیشتمان بێت و چیتر موڵکی حیزبێکی دیاریکراو نەبن.
سەرەڕای تێکۆشان و خەبات و قوربانیدانی ھێزی پێشمەرگەی سەرجەم حیزب و لایەنەکان، کە شایانی ڕێز و تەقدیرن، بەڵام  بەداخەوە یٔەو ھێزە یەکێک بووە لە فاکتەرە سەرەکییەکانی تووندکردنەوەی ململانێی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و بەردەوامبوونی شەڕو گەرمکردنی.
یٔەگەر لە ڕابوردوودا و لە خەباتی شاخدا یٔەو ھێزە گرنگ بووە بۆ حیزبەکان و دژی دەسەڵاتداران تێکۆشاوە ، یٔەوا لە دوای ڕاپەڕین و دروستبوونی پەرلەمان و  حکومەتی ھەرێم ، مانەوەی یٔەو ھێزە  لەژێر بڕیار و چەتری حیزبدا قبوڵنەکراو و جێی مەترسی بووە.
پرسی یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە ساڵانێکە جێی گفتووگۆی حیزب و لایەنە سیاسییەکان بووە، ھەر لە ساڵی ١٩٨٧ و دوای یٔاشتبونەوەی پارتی و یەکێتی ، لە دوای یٔەنفال و دروستبوونی بەرەی کوردستانی ، لە دوای ڕاپەڕین و ھەڵبژاردنی پەرلەمان و حکومەتە یەک لەدوای یەکەکان  چەندین یاساو بڕیار پەیوەست بەو مەسەلەیە هاتنە یٔاراوە ،بەڵام هیچیان لێ سەوزنەبوو.
لە ھەموو یٔەو قۆناغانەدا یەکخستنەوەی هێزی  پێشمەرگە جێی باس بوو ، تەنانەت بەم دواییانەش هێزی هاوپەیمانی بە گەرمی  هاتنە سەر خەت و فشاری خۆیان کرد ،بەڵام سەرەڕای گرنگی یٔەو بابەتە بۆ ھەرێم و حوکمڕانانی و خەڵکی کوردستان ،کەچی یەکگرتن نەھاتەدی ،جا لێرەدا  پرسیارێک دێتە مەیدان کە دەڵێ  ( بۆچی ھێزی پێشمەرگە یەکناگرن )؟  ، بەتایبەتی هێزەکانی  پارتی و یەکێتی کە دوو لایەنی سەرەکی حوکمڕانن؟
لە وەڵامدا دەڵێم:- 
١- یٔەم ھێزانە لەژێر فەرمانی ھەردوو حیزبدان و یارمەتیدەری سەرەکین بۆ چەسپاندنی دەسەڵاتەکانیان .
٢- لە ڕێگای یٔەم ھێزانەوە دەستکەوتی ماددی  و جۆرەها دەسکەوتی تایبەتی بەدەست دێن ،چونکە یەکەکانی حەفتاو ھەشتا گرێدراون بە عەقیدەی حیزبی و بنەماڵەیی و شەخسی یەوە.
٣ـ بەکارھێنانییان لە کاتی ھەڵبژاردنەکان و کاریگەریان لە سەر گۆڕینی یٔەنجامی ھەڵبژاردنەکان لە خزمەتی ھەردوو حیزبی فەرمانڕەوادا.
٤- بەکارھێنانییان بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیە جەماوەریەکان ،لە دەرەوەی بڕیارو ڕەزامەندی دەزگاو دامەزراوە حکومیەکان. 
یٔەمانە و چەندین ھۆکاری تر ڕێگرن لە بەردەم یەکخستنی سەرجەم ھێزەکانی پێشمەرگەو  ھێزە چەکدارەکانی تر.
بە پشتبەستن بە تەجروبەی ڕابردومان و پێش ڕاپەڕین و دوای پێکھێنانی حکومەت و پەرلەمان ،هاوکات بە هۆی  سەرقاڵبوونی فەرماندەکانی پێشمەرگەی ھەردوو لایەن بەکاری حیزبییەوە و یٔینتیما بوونییان بەحیزبەوە و بەشدار بوونیان لەشەڕی ناوخۆ و کارکردنیان بۆ خزمەتی حیزبەکانیان نەک بۆ نیشتمان ، یٔەوەمان بۆ دەسەلمێنی کە یٔەم ھێزانەی یٔێستای ھەردوو حیزب هەرگیز نابنە ھێزێکی دامەزراوەیی و نیشتیمانی ،وە مەترسی بەکارھێنانییان بۆ شەڕی ناوخۆ یٔەگەرێکی گەورەیە.
بانگەشەی یەکخستن و یەکگرتنی یٔەم  دوو ھێزە سەرەکیە { ھەشتاو حەفتا }و ھێزەکانی پشتیوانانی یەک و دوو بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە، تەنھا دروشمەو بەمەبەستی شەرعییەت دان و سوود وەرگرتنی زیاتریانە لە بوودجەی گشتی و بوودجەی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بەتایبەتی.
شەڕی ناوخۆوی ساڵی ١٩٩٤ــ١٩٩٨ و شازدەی یٔۆکتوبەرو کۆکردنەوەی ھێز لەزێنی وەرتێ و بەکارھێنانی ھیزە چەکدارەکان بۆ چاوو سوورکردنەوە و سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران ،باشترین بەڵگەن کە یٔەو شێوازە یەکگرتنەوەیە بێسوودەو لە بەرژەوەندی گەلی کوردستان نیە .جا  باشترین چارەسەر ھەڵوەشاندنەوەی یٔەو ھێزانەیە ،یٔەویش قۆناغ بە قۆناغ و پاشان خانەنشینکردنیان .
وەک یٔەڵتەرناتیڤێکیش  بۆ یٔەو هێزە تەقلیدیەی یٔێستای ھەردوو حیزب ،کردنەوەی دەرگایە بەڕووی دامەزراندنی خۆبەخش دوور لە دەستێوردانی حێزب و کەسانی بەر پرسی ھەردوو لایەن ، ھەروەھا دامەزراندن لەسەر بنەمای تەمەن ، یٔەم دوو شێوازی دامەزراندنە باشترین ڕێگایە  بۆ یٔەوەی  لە یٔایندەدا یٔەم ھێزە چەکدارانە ببنە ھێزی نیشتیمانی و ڕاستەوخۆ لەلایەن حکومەت و وەزارەتی پێشمەرگەوە بەڕیوە ببرێن.

29/06/2021



وتارەکانی تری نوسەر