ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ژاندایه، یٔه‌مه‌ریكا له یٔه‌فغانستان بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا، هه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕیش بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێ كرد، وڵاتێكی كاولی بۆ هێزێكی كۆنه‌په‌رستی تێرۆرستی به‌جێهێشت، كه خۆی له بنه‌ڕه‌تدا یٔه‌و هێزه‌ی دروستی كردبوون، یٔه‌مه شتێكی نوێ نییه له سیاسه‌تی داماڵراو لهیٔهخلاق و به‌های یٔه‌مه‌ریكا، كه دۆسته‌كانی خۆی زوو ده‌فرۆشێت و به‌جێده‌هێڵێت، یٔه‌م ناوچه‌یه به عێراق و یٔێران و هه‌رێمی كوردستانی خۆشمان به تونێلێكی نادیار تێپه‌ڕ ده‌بن، یٔاسۆ ڕوون نییه، قه‌یران له‌سه‌ر قه‌یران، ملمڵانێی و گه‌نده‌ڵی و ویست بۆ هه‌ژموونی زیاتر، پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ، ملمڵانێ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵكی، شه‌ڕ و كوشتار، فیگه‌ری دیاری سه‌ر تابلۆی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه.
له نێو یٔه‌م هه‌موو یٔاگرهدا، له‌م ساتی وه‌چه‌رخاندا هێزه‌كانی ده‌سه‌ڵات، له بری ته‌كبیر و گفتووگۆی جدی و هه‌نگاوی چۆنایه‌تی به‌ره‌و گۆڕانكاری له حكومڕانی و دابین ژیانێكی شه‌رفمه‌ندانه بۆ هاووڵاتیان، كه‌چی تادێت ململانێكانیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات زیاتر ده‌كه‌ن، یٔامراز و میكانیزمی جۆر به‌جۆر ده‌دۆزنه‌وه بۆ گیرفان بڕینی هاووڵاتیان له ژێر ناوی بازاڕی یٔازاد و كه‌رتی تایبه‌ت. له‌ڕاستیدا یٔه‌م هه‌ڕاج و تاڵانیه‌ی له فرۆشتنی كه‌رته‌كانی حكومی و گشتی له‌م هه‌رێمه‌دا ده‌كرێت، له هیچ شوێنێكی یٔه‌م سه‌رزه‌مینه هه‌ر بوونی نییه، بۆ نموونه له وڵاته هه‌ره سه‌رمایه‌دارییه‌كاندا نییه، قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تایی و بنه‌ڕه‌تی بدرێته كه‌رتی تایبه‌ت، كه‌چی له هه‌رێمی كوردستان تا دێت ژماره‌ی قوتابخانه‌ی یٔههلی زیاد ده‌بێت، به‌كرێیه‌كی زۆری خوێندن، یٔه‌و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌و ناوه‌ندانه ده‌خرێنه به‌ركار كه‌متر كاتی كاركردنیان بریتیه له (٨) كاتژمێر كار و موچه‌یه‌كی كه‌م، هه‌روه‌ها به‌ده‌گمه‌ن هه‌یه له سیسته‌مێكی ته‌ندرستی وڵاتانی دونیا بۆ نه‌خۆشیه سه‌ره‌تاییه‌كان و برین پێچ و مناڵبوون و چاودێری دایك و كۆرپه‌له هاووڵاتی ناچار بێت ڕوو له كه‌رتی تایبه‌ت بكات، كه‌چی له هه‌رێمی كوردستان تادێت نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت زیاتر ده‌بێت، هه‌ر ماڵێك نه‌خۆشێكی هه‌بێ، یٔه‌وا یٔهستهمه بتوانێت ژیانێكی هه‌ره یٔاسایی بگوزه‌رێنێت، بۆ كه‌رته‌كانی كاره‌با و هاتوچۆ و یٔۆتۆمبێل و باج هه‌روایه. یٔه‌مه جگه له نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و كێشه‌ی نیشته‌جێبوون و بازاڕی قۆرخكراو پاشه‌كه‌وت و لێبڕینی موچه ژیانی هاووڵاتیان ته‌واو هه‌راسان كردووه.
له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشێكی دروستكردووه، یٔهستهمه هاووڵاتی به‌رگه‌ی ناهه‌موواری و دۆخێكی تر ناله‌بار بگرێت. مه‌ترسیه‌كان زۆرن، ته‌ماح و چاوتێبڕین له سامانی سروشتی و خاكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركاری ده‌وڵه‌تانی دراوسێ شتێكی شاراوه نییه، وه‌زیری ناوخۆی توركیا: له‌به‌ر چاوی هه‌موو دونیا ویستی به داگیركاری و به‌پێ هاتووچۆكردنیان بۆ وڵاته‌كه‌مان ناشارێته‌وه، دەوڵەتانی دەورو بەر به ڕۆژی ڕووناك هه‌ڕه‌شه ده‌كات و ده‌ستی تێرۆر ده‌گه‌یه‌نێته تێكۆشه‌رانی تری نیشتیمانە لەتکراوەکەمان، هه‌موو یٔه‌م په‌یامانه ناگه‌نه گوێی ده‌سه‌ڵاتداران، ویست بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سك و قازانجی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی و ته‌نانه‌ت شه‌خسی خۆیان مه‌ستی كردوون، یٔێستا وای لێهاتووه كێشه و ناكۆكی نێو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار بۆته بارێكی تر بۆ سه‌ر شانی هاووڵاتی و سه‌رچاوه‌ی قه‌له‌قی و نایٔارامیان، ترسیان له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ.
یٔه‌مه جگه له‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیشان تادێت گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن، شه‌ڕی نێوان پارتی و په‌كه‌كه زەمینەی بۆ خۆشدەکرێ ، به‌گوتار باسی حه‌رامكردنی شه‌ڕی كورد به‌كورد ده‌كه‌ن، كه‌چی هه‌ر جاره‌ی له سنور و ده‌ڤه‌رێك شه‌ڕ داده‌مه‌زرێنن و شه‌هید و بریندا و ته‌نانه‌ت دیلیش له هه‌ردوو لا ده‌بێت.
پرسیار یٔه‌وه‌یه له نێو یٔه‌م هه‌موو ھەڕەشە و مه‌ترسیانه‌ی ده‌وربه‌ر و وێرانی سیاسه‌ت و یٔیدارهدانی ناوخۆیی و گه‌نده‌ڵی ، یٔه‌م دەسەڵاتە تا چه‌ند ده‌توانێت درێژه به ته‌مه‌نی خۆی بدات؟ تا چه‌ند توانای به‌رگه گرتنی هه‌یه؟ له كاتێكدا تاوه‌كو یٔێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌ك یه‌ك نه‌خراون به‌ڵكو زۆرینه‌ی جاره‌كانیش له بری حزبیش فه‌رمان له‌م به‌رپرس و یٔه‌و به‌رپرس وه‌رده‌گرن، بگره بەشێوەیەک یٔامادهكراون تاوه‌كو له كێشه ناوخۆییه‌كاندا به‌كاربهێنرێن. یٔه‌زموونی لانی كه‌می یٔه‌م چه‌ند ساڵه ئەوەی بۆ سه‌لماندووین هه‌ر هێزێك به مێتۆدێكی نیشتیمانی تۆكمه دیسپلین و په‌روه‌رده نه‌كرێت، زه‌حمه‌ته بتوانێت له كێشه نێوخۆییه‌كانی نێوان حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌ی حیزبه‌كان تێوه نه‌گلێ.
بۆیه پێویسته هێزه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆشنبیران و خه‌مخۆره ڕاسته‌قینه‌كانی یٔه‌م نیشتیمانه به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوان به‌ستراتیژێكی نیشتیمانی دروست بكه‌ن، ببنه فشار و به‌دیلێكی ڕاسته‌قینه بۆ یٔه‌م ده‌سه‌ڵاته تاوه‌كو یٔه‌م قه‌واره‌یه كه به خوێن و قوربانی گرانبه‌های كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هاتووته به‌رهه‌م به‌رەو هه‌ڵدێرتر نه‌چێت، وه‌ك نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاتوو جێنین بلاسخارت پێی وتین: گه‌رەنتی نییه، یٔه‌م قه‌واره‌یه تا هه‌تایه وه‌ك یٔێستا بمێنێت.
مه‌ترسیه‌كان گه‌وره‌ن، پشت به‌ستن به‌م وڵات و به‌و ده‌وڵه‌ت یٔاكامهكانی پشت شكانه، كه‌وتنه، مێژوو پڕە له‌م جۆره نموونانه، پڕه له‌وانه، ستراتیژ یٔه‌وه‌یه پشت به‌گه‌لی خۆت و تونای خۆت ببه‌ستی، یٔه‌و گه‌له‌ی گه‌نجه‌كانی زۆرینه به‌دوای كۆچ بۆ رێگای پڕ له سه‌ختی و مه‌ترسی تاراوگه ده‌گه‌رێن!