وەڵامێكی بۆ كاك عەلی حمە ساڵح.. عەلی کۆنە ئیخوان چی لە مێژووی پێشمەرگە دەزانێت؟

ئەبو کاروان(عەبدولرەحمان فارس)
ھەمیشە ووتومەو دەیڵێمەوە كە ئینشیقاقی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان و جیابونەوەی بزوتنەوەی گوڕان كەسانیكی ھێنایە سەرجادەی سیاسی و پەرلەمانی و ڕاگەیاندن ناویان لە قوتووی ھێچ عەتاریكدا نەبووە ، نموونەی چەندین كاك علی یەكان دیاردەیەک هەیە، ناوی عەلی حەمە ساڵح لەسەر ئاسمان و زەوی و بن زەوی و تەندروستی و کەشوهەوا قسە دەکات، ڕەنگە چەنەبازترین وتەبێژی ئەم جیهانە هێندەی ئەم قسە نەکات، نوێترین قسەشی یەخەی چەند سەرکردەیەکی حیزبی شیوعی دەگرێت و دەڵێت: ئەم عەرەبانە خانەنشین کراون بە پلەی وەزیر.

عەلی حەمە ساڵح کە لەبەر زۆربڵێی مەجالی نییە مێژویی تێکۆشانی گەلەکەی بخوێنێتەوە، خەو دەبینێ و دەستدەکات بە قسە كردن، ئەم کۆنە ئیخوانیە و تازە گوڕانخوازە قسە بەسەرکردەکانی حیزبی شیوعی دەڵێت و کە لەساڵی ١٩٧٩ ەوە لە شاخەکانی کوردستان بەرگریان لە کوردستان و خەڵکەکەی کردووەو ژمارەیەکیشیان لە دوای ئەنفالیشەوە لە کوردستان مانەوە.

ئەم بەڕێزە کە چاوی خەڵکانی چەپ و پێشکەوتووخواز نابینێت، نازانێت کاتێک سەرکردەکانی حیزبی شیوعی لە چیا سەربەرزەکانی کوردستان خەباتیان دەکرد، ئیخوانەکان ژمارەیەکیان  بەعسی و ژمارەیەکی تریان سەرکز لەناو شارەکان دانیشتبوون دەستیان گرتبوو بە کڵاوەکانیانەوە با نەیبات.

کاک عەلی بەبێ زەحمەت تۆ و (...) پێش راپەڕین سەرتان لە کوێدا کزکردبوو، باشترە کە قسە لەسەر خانەنشینکردنی سەرکردەکانی حیزبی شیوعی دەکەیت، پێش ئەوە قسە لەسەر  فەرماندە بەزیوەكانی ناو شوڕش بكە كە چوون چوكیان دادا بۆ بەعس و خیانەتیان لەو پێشمەرگە عەرەبە شیوعییانەكرد (ملازم سعد ، ئەبو عناد ، فازیل عرب ، قاسم عرب...) كە بریاری مانەوەو مقاوەمەتیاندا لە دێھاتە ڕووخاوەكانی كوردستان و ئەوانیش بەسەر شوڕێ خۆیان ڕادەستی ئیستیخباراتی ڕژیمكرد و ئێستا بەپلەی فەرماندەی لیواو مقدم خانەنشین كراون، پێویست بوو قسە لە سەر سەدان خۆفرۆش و موستەشار و مەفرەزە خاسەی بەعس بکەیت، ئینجا باسی تێکۆشەرەکانی خەباتی چەکداری بکەیت، بەڵام دیارە تۆ ناتەوێت قسە لەسەر ئەوان بکەیت، چونکە زەرەری بۆ پەزەکان هەیە..

بڕوا بکە برای ئازیز پێم ناخۆشە وادەڵیم بەڵام هێندە زۆربڵێی دەکەیت، قسەکانت هێندەی مسقاڵێک سوودی نەماوەو کەس گوێت لێناگرێت، لە هەر شاشەیەکیشەوە قسە دەکەیت، هاوڵاتیان دەڵین: هەم عەلی یە، لای بەن..!

12/09/2021



وتارەکانی تری نوسەر