گەر پێناسەیەكی كورت بكەین بۆ ڕێفراندۆم، ڕیفراندۆم بریتییه له گەڕانەوە بۆ بۆچوونی گەل لە دیاریكردنی چارەنووسی خۆی وەك ماف و بەپێی یاسا‌و ڕێسا نێودەوڵەتییەكان، یٔامرازێكی دیموكراسیشه، زانینی دیدگای خه‌ڵكە له‌باره‌ی پرسه جیاوازه‌كانه‌وه.
یٔەگەر چی كورد لە باشوری كوردستان دوای شەڕ جیھانی یەكەم لە ڕاپرسییەكدا خۆی دەنگیدا بۆ لكاندنەوەی بە دەوڵەتی عێراق لە سەرەتای دابەشكردنی ھەر چوار پارچەی كوردستان و گوڕانكاری لە دونیا بە پێی بەرژەوەندی دەوڵەتە براوەكانی شەڕی جیھانی یەكەم، بەڵام تێكۆشان بەردەوام بووە لەپێناو یٔازادی و ڕزگاری بەتایبەتی كاتێك دەسەڵاتدارانی عێراق دژی بەرقەرار بوونی سادەترین مافی گەلی كوردستان بوون و بەیٔاگرو یٔاسن مامەڵەیاندەكرد بەرانبەر خاك و خەڵكەكەی.
بۆیە لە ڕۆژی ٢٠١٧/٧/٦ لە كۆبونەوەیەكی حیزبە كوردستانییەكانداو بە سەر پەرشتی سەرۆكی پێشووی ھەریمی كوردستان و بە یٔامادەنەبوونی بزوتنەوەی گوڕان و كۆمەڵی یٔیسلامی، بریار درا لە ٢٠١٧/٩/٢٥ ڕاپرسی یٔەنجامبدرێ.
وردەكاری كۆبونەوەكان ڕاو بۆچوونی حیزبەكان و یٔەندامانی سەركردایەتیەكانیان و چۆنیەتی یٔەو بریارە لە یٔەرشیفی مندا تۆمار كراوەو بەشێوەی كتێبێك یٔامادەكراوە بۆ چاپكردن، بەڵام یٔەمساڵ دەمەوێ لەو بارەیەوە كۆمه‌ڵه بابەتێك بڵاو بكەمەوەو چەند وێستگەیەك لە چونیەتی كاركردن و میكانیزمی كارەكان و بۆچونی تایبەتی خۆم یٔاشكرا بكەم بۆ گەلی كوردستان.
بەڵێ پرۆسەی ڕێفراندوم وەكو ماف له‌جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ چه‌سپاوه و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەكان ڕەوایەتی خۆی ھەیە، بەڵام بەبێ دیراسەتكردنی قوڵی ھوكارە بابەتی و خۆدییەكان و بەبێ یٔەوەی زەمینە سازی تەواوی بۆ بكرێت ، خەڵكی كوردستان و حیزبەكان و تەنانەت لە نێو حیزبیكی سیاسیش‌دا گەیاندبوە دووبەرەی جیاواز‌و دژ بەیەك، خۆ یٔەگەر یٔاراستەی شووینكەوتەیی و سۆز‌و عاتیفە نەبووایە بەرەی لایەنگرانی یٔەنجامنەدانی پرۆسەكە زۆر لەوانە زیاتر بوون كەبەلایەنەوە زرف و زەمەنەكە شیاو و لەبارترن بۆ یٔەنجامدانی.
چی ڕوویداو چوون كاتەكە دیاری كرا؟
لە سەر داوای سەرۆكی پێشووی ھەرێمی كوردستان یٔەو كۆبونەوەیە یٔەنجامدرا، خاڵی كۆبونەەكان جێگیر كرا، ڕێفراندوم ته‌وه‌ری سەرەكی بابه‌تی كۆبونەوەكە بوو، جۆرێك لە یٔامادەباشی پێش وەختكرا بوو بە مەبەستی بریار دان لە سەر یٔەنجامدانی ڕێفراندوم و دیاریكردنی كاتەكەی.
سەرۆكی ھەرێم (مه‌سعود به‌رزانی) /
-زۆر به‌خێربێن كه ته‌شریفتان هێنا ، ڕۆژێكی مێژووییه و كۆبونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی ده‌بێت.
-من ده‌زانم له كوردستان كێشەو قه‌یران هه‌یه ، به‌ڵام ناكرێت ڕیفراندۆم ببه‌سترێته‌وه به كێشه‌كان
-ریفراندۆم بابه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییە و په‌یوه‌ندی به‌هیچ حزبێك و كه‌سێكه‌وه نیه
-پێم خۆش بوو گۆڕان و كۆمه‌ڵی یٔیسلامی یٔاماده بوونایه لەم كۆبونەوەییەو ده‌عوه‌ت كراون به‌ڵام نه‌هاتوون
-پێشتر چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ل یٔهحزاب كرا به‌ڵام كاره‌كه به‌سستی ڕۆویشت.
-له‌كاتی خۆی كه یٔیستیفتا كرا ، كورد لەباشور ده‌نگی دا له‌سه‌ر عێراق بێت بۆ یٔه‌وه‌ی شه‌ریك بێت.
-حكومه‌تی عێراق تا ٢٠٠/٣/٧ بڕیاریان وابوو ناكرێت زه‌وی و خانوو تاپۆ بكرێت بۆ كورد و توركمان.
-یٔێمه پێشتر یٔه‌نفال و كیمیاباران كراین لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقه‌وە
-له ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ سه‌ردانی به‌غدامان كردوو ده‌ستمان ناوه نێو ده‌ستی سه‌دام و علی كیماوی ، تووشی شۆوك بووم بەڵام وتمان بۆڕێككەوتن و داكوكیكردنە لە مافی گەلەكەمان.
-دوای ڕوخان هاتین بۆ به‌غداو عێراقی فیدراڵمان دروست كرده‌وه.
-قۆناغی یه‌كه‌م له عێراق حوكمی سونه‌ی عه‌ره‌ب و قۆناغی دووهه‌میش شیعه‌ی عه‌ره‌ب به‌ڵام بینیمان كۆتایه‌كه‌ی نان بڕینی میلله‌ته‌كه‌مان بوو
-علی غێدان هه‌ڕه‌شه‌ی كرد له كۆبونهوهیەك كه هه‌ولێر داگیر ده‌كات ، نوری مالكی له وه‌ڵامدا گوتبوی په‌له مه‌كه تا فــ16ـــ مان بو بێت ، یٔهوكاتە ده‌ستی پێ ده‌كه‌ین منیش جوابم بۆ نارد كه یٔێمه له ههڕەشه نهترساووین و ڕابردوومان دیاره ,
-دوو ڕێگا له به‌رده‌م یٔێمهدایه یان وه‌ك هاوڵاتیه‌كی عێراقی بین یان بڕیاری مێژوویی بده‌ین
-من تكاتان لێ ده‌كه‌م با ژیان و مردنمان به‌یه‌كه‌وه بێت
-هه‌ندێ جار فرسه‌ت دێت و ده‌ڕوات پێویستە یٔیستیغلالی بكەین
-من داوا ده‌كه‌م تحدیدی ڕۆژی ڕیفراندۆم بكه‌ین
-كه ڕیفراندۆم بكه‌ین مانای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت نییه
-دواتریش وه‌فد دروست ده‌كه‌ین سه‌ردانی به‌غدا و یٔێران و توركیا بكات
-له‌گه‌ل یٔه‌مه‌ریكا ویٔهوروپا و وڵاتان گفتوگۆ ده‌كه‌ین
-یٔه‌مه نه‌تیجه‌ی قسهكانمانهو خاڵی سه‌ره‌كی كۆبونهوهكهیه و له‌مه زیاتر ته‌حه‌مول ناكات و ڕیفراندۆم ده‌بێت بكرێت و حه‌زده‌كه‌م پێكه‌وه بین .
لەدوای ووتەی جێگری سەرۆكی ھەرێم كۆسرەت ڕەسوڵ و نوێنەری یەكگرتوو، سكرتێری حیزبی شیوعی كوردستان بووچونی خۆی خستە ڕوو:-
د.كاوه
-به‌نیسبه‌ت حیزبی شیوعیه‌وه بژارده‌ی یٔێمه ده‌وڵه‌تی كوردستانی سه‌ربه‌خۆیه و ده‌ستورێكی مه‌ده‌نی عیلمانی هه‌بێت
-قۆناغی یٔیستیفتا هه‌یه و قۆناغی دوای یٔیستیفتاش گرنگه و پێویستە بەڕنامەی بۆ دابنێین
-پێویسته هه‌موو یٔهگهرهكانمان له‌به‌ر چاو بێت و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و وه‌زعی خه‌ڵك چاك بكه‌ینه‌وه
-هه‌موو فایله‌كان گرێدراون به‌یه‌كه‌وه و كار له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن پێویستمان به‌وه هه‌یه نه‌خشه ڕێگامان هه‌بێت بۆ كار كردن و چۆن خۆمان یٔاماده بكه‌ین بۆ ڕیفراندۆم .
-مەشروعیهتی یٔیستیفتا له‌وه‌دایه بڵێین بۆ یٔیستیفتا ده‌كه‌ین؟
-ده‌ستوری عێراق ده‌ڵێت یه‌كپارچه‌ی خاكی عێراق به‌نده به جێبه‌جێكردنی یٔه‌م ده‌ستوره‌وه و چه‌ندین ماده هه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ یٔەنجامدانی ڕێفراندۆم.
-له یاساكانی یٔێمه مه‌سه‌له‌ی چاره‌نوس سازه‌كان به‌نده به په‌رله‌مانه‌وه و پێویسته كه‌لێن نه‌یه‌ڵین
-خەتابی سه‌رۆك وای پیشان ده‌دات یٔه‌مه وه‌ك دژه كرداره له سه‌ر سیاسه‌تی مالكی یان به‌غدا
-ناكرێت واباسی بكه‌ین كه‌داوای یٔیستیفتا ده‌كه‌ین بۆ ده‌ست كه‌وته له به‌غدا، بۆیه ده‌بێت جه‌نابی سه‌رۆك یٔه‌م مه‌سه‌له‌یه بڕه‌وێنێته‌وه
-یٔێمه له نیسانی یٔه‌م ساڵدا نه‌خشه رێگا و میكانیزمهكهمان داوه‌ته حیزبه‌كان
-ریفراندۆم پێویستی به كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن هه‌یه و له نێوان پێنج حیزب قۆرخكراوه
-یٔێستا له‌و پێنج حزبه دووانیان لێره نین (گۆڕان و كۆمه‌ڵ )
-باشه كۆمسیۆن فراوان بكرێت و حزبه‌كانی تری تێدا به‌شداربن
دواتر ھەریەك لە نوێنەرانی حیزبەكان و سەركردەكان ڕاو بۆچوونی خۆی یان دەربڕی لەنێوان پشتگیریكردنی تەواو لە یٔەنجامدانی پرۆسەكەو دوودڵی و مەترسی، ھەندێكیش لەوانە ھۆكارەكانی بابەتی و خۆدی یان خستەڕوو...
سەرۆكی ھەرێم/ پرسیارێك له سه‌رۆكی كۆمسێۆنی باڵای ھەڵبژاردن و ڕاپرسی دەكەم ، چه‌ند كاتتان ده‌وێ بۆ یٔەنجامدانی؟
هه‌ندرێن ( كۆمسێۆن )
-به‌پێی یاسا كۆمسیۆن به‌رپرسه له یٔه‌نجامدانی ڕاپرسی
-كات و بودجه گرنگه بۆ یٔامادهكاری
-120 ڕۆژمان ده‌وێ له‌و ڕۆژه‌وه بودجه‌ی بۆ یٔاماده ده‌كرێت
سەرۆكی ھەرێم بە توڕەییەوە:- یٔه‌مه تعقیداتهو یٔه‌و كاته‌ی ناوێت و یٔه‌مه كوشتنی كاته
-یٔه‌گه‌ر نایكه‌ن با یٔیعلانی بكه‌ین ؟
-زۆر باشه بزوتنەوەی گوڕان و كۆمەڵی یٔیسلامی به‌شداربن به‌ڵام نایه‌ن و بەشدار نابن چونكە ھەڵویستی پێشوەختەیان ھەیە
-هه‌تا یٔهمهریكاش دژ بێت یٔێمه ده‌یكه‌ین
-یٔه‌گه‌ر نایكه‌ن من تحدیدی كاتی یٔەنجامدانی ده‌كه‌م
-باشه وه‌فدێك بچێته به‌غدا و سەردانیان بكات
لەسەر دیاریكردنی كات و ڕۆژی یٔەنجامدانی گفتووگۆیەكی زۆر كرا، سه‌عدی پیرە وەك دوورترین كات پێشنیاری ٢٠١٧/٩/٢٥ كرد و ھەمووان پشتگیرییانكرد كە ببیتە ڕۆژی یٔەنجامدانی ڕێفراندوم كە بەلای منەوە(ئەبوكاروان) جێی سەر سووڕمان بوو كە لەیەكەم كۆبونەوەدا یٔەو بریارە بدرێ.
دیار بوو پێشوەخت سەرۆكی ھەرێم فەرمانەكەی یٔامادەكردبوو تەنھا كاتەكەو واژووی مابوو، ھەر لەدوای ڕازیبوونی ھەمووان واژووی لە سەركرد.
سەرەڕای یٔەوەی سەرجەم یٔامادەبووان كێشەو گرفتەكانی حوكمڕانی و خەڵك یان خستە ڕوو لە ڕاگرتنی كاری پەرلەمان و بڕینی مووچەی مووچە خۆران و خراپی ژیان و گوزرانی خەڵك، كاتێك بەلاغی یٔامادەكراویان خستەڕوو بەبێ یٔەوەی مەرجی كاراداكردنەوەی پەرلەمان و چارەسەركردنی كێشەكانی تێدابێت، بۆیە یٔاگەداری ھاوڕێی سكرتێری حزبمانم كردەوە كە مادام بریار درا ڕێفراندووم بكرێت و ناكرێت یٔەو بابەتانە لە ناوەرۆكی بەلاغەكەدا بوونی نەبێت، دوای خستنە ڕووی یٔەو پێشنیارانە لە لایەن ھەمووانەو پە سەندكرا.
یٔەو كاتەی بریاری دیاریكردنی كاتەكە درا كە لای من پەسەند نەبوو، داوامكرد چەند پێشنیارێك بخەمە ڕوو بەم شێوەیەی خوارەوە:
ئەبوكاروان/
ـ كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان گرنگی خۆی هه‌یه و به‌شێكی زۆری كێشەو قه‌یرانه‌كان به‌نده به كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه‌وه
-كاتێك مام جەلال بڕیاری ئاشتی دابوو ، هاوڕێ عەزیز له باره‌گای حیزبمان لە سلێمانی گفتوگۆی له‌گه‌ل كرد ، ئه‌ویش ووتی موافقم لە سەر پێشنیارەكانت، بڕۆ كۆبونه‌وه یەك به (مەكتەبی سیاسی)یه‌كێتی بكه‌و موافقهیان پێ بكه و منیش پشتگیریت دەكەم، ئەوە بو دواتر
نامه‌ی نووسی بۆ بەڕێزت و پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌ستی پێكرد
-باشه هه‌ر ئه‌مڕۆ موبادەرە بكەیت بڕیار بده‌یت په‌رله‌مان كارا بكرێته‌وه و خودی دكتۆر یوسف سەرۆكی پەرلەمان بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی .
- ئێوه حه‌قی خۆتانه وه‌كو پارتی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كراوه ته‌نها به‌رانبه‌ر گۆڕان نییه ، به‌ڵكو په‌رله‌مان هی خه‌ڵك و هه‌موو حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه ، بۆیه ناكرێت پەرلەمان به‌م شێوه‌یه كارەكانی ڕابگیرێت
-گریمان ئه‌مه‌ی كردوتانە سزادانی دكتۆر یوسفه ، به‌ڵام ناكرێ ئه‌م سزایه هه‌تا هه‌تایی بێت،
به‌شێكی زۆر له كێشه‌كان به‌ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنیشه‌وه پەیوەستە به په‌رله‌مانه‌وە
-بۆیه من داوام وایه ئه‌و بڕیاره بده‌ن.
وه‌ڵامی كاك مسعود/
-من له‌گه‌ل ئه‌وه‌دام توو ئەبوكاروان ببیته سه‌رۆكی په‌رله‌مان ، یان لە یه‌كێتی ، یه‌كگرتوو ، یان هه‌ر كه‌سێكی تر به‌ڵام تحفزم هه‌یه له سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی بێت
-دكتۆر یوسف ناگه‌ڕێته‌وه په‌رله‌مان چونكه خۆی بووه به‌شێك له كێشه‌كان كه پێشتر نه جوهر نامق –نه دكتۆر كمال نه دكتۆر فۆاد و نه ئه‌وانی تر وانه‌بوو و بەو شێوەیە كاریانكرد.....ھتد.
نامەكەی ڕێك تیڵەرسن
لەڕۆژی ٢٠١٧/٩/١٧ كۆبونەوەی یٔەنجومەنی باڵای ڕێفراندۆم یٔەنجامدرا و نامەیەكی وەزیری دەرەوەی یٔەمریكا گەیشت و ھێشتا تەرجومە نەكرا بوو، د.فۆاد حوسەین خۆێندیەوەو بڕگەو بابەتەكانی بۆ بەشدار بووانی كۆبونەوەكە باسدەكرد، كۆمەڵێ خاڵی هه‌ره یٔیجابی تێدا بوو، بڕوام وا بوو یٔەو نامەیە دەرگایەك بوو بۆ كشانەوەو دواخستنی یٔەنجامدانی ڕێفراندۆم لە كاتێكدا یەك دەوڵەت نەبوو پشتگیریمان لێبكات، ده‌رفه‌تێك بوو خۆمان له‌مه‌ترسی جدی دوور بخه‌ینه‌وه، لە كاتێكدا ھەڕەشەی عێراق و یٔێران و توركیامان لەسەر بوو، بەڵام یٔەوەی بینیم لە لایەن سەركردەی حیزبەكانەوە پێچەوانەی پێشبینییەكانی من بوو، دژی هه‌ر جۆره دواخستنێك بوون، بەتایبەتی حیزبەكانی دەرەوەی پارتی و یەكێتی!
بۆ مێژوو سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی یٔەنجومەنی وەزیران و مەلا بەختیار لە گفتوگۆكەیاندا زیاتر ورد بین و مەترسییەكانیان خستە ڕوو و باسی دواخستنی پرۆسەكەیانكرد لەنێوان قسەكانیاندا، مه‌یلیان به‌لای جۆرێك له دواخستنی معقول بوو، كه‌چی حیزبه‌كانه تر پێچه‌وانه له‌گه‌ڵ یٔه‌نجامدا بوون.
د.كاوە:
ــ بەبۆچونی یٔێمە یٔەم نامەیە دەچێتە خانەی نییەت باشی یٔەمریكا و نامەیەكی خراپ نییە، بەڵام یٔەم نامەیە مولزم نییە و یٔەمریكا ناتوانێ لەجیاتی عێراق قسە بكات، چونكە یٔێمە باسی سەربەخۆیی لەگەڵ عێراقدا دەكەین نەك داوای سەربەخۆیی لەیٔەمریكا، بۆیە ناردنی یٔەم جۆرە نامەیە زەمانەتی نییە، دەبێ یٔیتفاقی مولزم لەگەڵ عێراق بكرێ و بەچاودێری یٔەمریكا و نەتەوەیەكگرتووەكان و مەحزەریك بنووسین كە تێدا یٔەمریكا واژووی لە سەر بكات كە ڕاپرسی دوادەخەین بۆ ساڵێك و دوای ساڵەكە دان بەیٔەنجامدانی ڕێفراندۆم و دەوڵەتی كوردستانی بكەن ، بە ھەمان شێوە بریتانیا ــ فر‌نسا ـ یویٔێن ـ حیدەر عبادی واژووی لە سەر بكەن یٔەو كاتە دوای بخەین.
- دەمێنێتەوە دەبێ بەنەرمی مامەڵە بكەین و وەڵامی بدەینەوە، بەڵام یٔەم نامەیە جاریكی تر دەڵێم زەمانەتی نییە.
- تەنها زەمان یٔەنجامدانی ریفراندۆمە و لەوەڵامی نامەكەدا پێیان بڵێین یٔێمە ریفراندۆم دەكەین، بەڵام مانای یٔەوە نییە ڕاستەوخۆ دەوڵەت یٔیعلان دەكەین.
ــ واتە یٔەم نامەیە باشە بۆ مفاوزات، بەڵام دوای یٔەنجامدانی ریفراندۆم.
بەڵام لە دوای گفتووگۆی ھاوڕێ كاوە، بە شێكی زۆری سەركردەی حێزبەكان بەھەمان شێوە بۆوچونەكانیان خستە ڕوو جگە لە چەند سەركردیەكی پارتی و یەكێتی نەبێت وردتر لەسەر بابەتەكە دوان لای خۆمەوە سەیرم لێھات و ووتم(یٔەبوكاروان):-
ــ دیارە یٔێمە وەكو ھەرێمی كوردستان براوەی شەڕی جیھانی سێھەم ین و سەركەوتوو بوینە و دەبێ داخوازییه‌كانمان بچەسپێنین بەسەر یٔەو دەوڵەتانە.
ــ دیارە سوپای سووری سۆڤیەتی جارانمان لە پشتەو پشتگیریمان دەكەن!، یٔەگینا چۆن دەتواین یٔەو خاڵانە بەسەر یٔەو دەوڵەتانە بسەپێنین؟!
مەلا بەختیار:-
- كۆبونەوەیەكی گرنگە و بەتایبەت بەدیل هاتووتە یٔاراوە و پێویستە وردتر بدوێین
- هەردەم وتومانە بەدیل و گەرەنتی پێویستە
- پێویستە هاوكێشەكە بگۆڕین و لەگەڵ دەوڵەتاندا بین، گەر وانەكەین لەقازانجی وڵاتانی یٔیقلیمی دەبێت
- لەمەیلی عاتفی دوور بكەیوینەوە وە یٔایا دەتوانین ریفراندۆم یٔەنجام بدەین؟
- لەمێژووی هەردوو شۆڕشە‌كە‌دا، كەی وەزیری خاریجی یٔەمریكی و بەریتانیا هاتونەتە سەر خەت لەسەر پرسی كوردستان وەكو ئێستا؟
- یٔێمە نەمان وتووە واز بێنین لەیٔەنجامدانی ریفراندۆم، بەڵكو دەڵێین دوا بخرێ
- یٔێمە بەڕاشكاوی دەڵێین و بەجددی یٔەم نامەیە بەھەند وەردەگرین و دوو شت زیاد بكەین نەك بەپێچەوانەوە
- یٔێمە و پارتی یٔییتفاقمان كردووە لەسەر حەوت خاڵ و جێبەجێی دەكەین
- معارەزەی كوردستانی لەكوڕ نەریك بوو ، یٔێستا ناچاربووە بێتە پەرلەمان
- یٔێستا یٔاسان نییە یٔێمە لەكۆبونەوەداین و وەزیری خاریجی بەریتانی تەلەفۆن بۆ كاك مەسعود دەكات، باشە هاوكاری كاك مەسعود بكەین
- باشە توركیا و یٔێران لەبیر نەكەین و یٔیقتیسادمان پەیوەندی بەوانەوە هەیە
- باشە زیاتر بایەخ بەبەغدا بدەین و بەبێ موافەقەتی بەغدا هیچ ناكرێ
- فەشەلترین مفاوەزات یٔەوەیە كاك مەسعود وەك شەخسی یەكەمی بیكات دەبێت گروپێك دیاری بكەین
- یٔومێدەوارم هەڵسەنگاندنی بابەتیمان هەبێت
- بەهیچ شێوەیەك یٔیعتراف بەوە نەكەین یٔێستا ریفراندۆم دوادەخەین تا كۆتا بریار
نێچیرڤان بارزانی:
- لەبڕیار ریفراندۆم دەستكەوتمان بەدەستهێناوە لە ناوخۆ و دەرەوە
- بەباسكردنی ریفراندۆم قەزیەی كوردیمان گەیاندووەتە دونیا
- كەواتە ریفراندۆم وەك وەسیلەیەك بۆ هەدەفێك زۆری تەحقیقكرد
- چەند بژاردەیەك لەبەردەممانە لەوانە:-
1- ریفراندۆم بكەین و تەحەمولی یٔەنجامەكەی بكەین ، بەڵێ توركیا حدود دابخات بۆ دوو مانگیش بێت كاریگەری دەبێت، هەروەها یٔەو دەوڵەتانە بەگاڵتە یٔەو قسانە ناكەن.
-٢-بژاردەی دووەم لەناوچە جێناكۆكەكان ریفراندۆم نەكەین، لەكاتێكدا یٔەگەر لەو ناوچانە یٔەنجامی بدەین و كێشە دروست بێت بەرپرسیاری دەخەنە سەر یٔێمە، بەڵام یٔەگەر لەو ناوچانە یٔەنجام نەدرێت و یٔەوان لەپارێزگاكانی تریش كێشە دروست بكەن یٔەوا حكومەتی عێراق مەسیٔوول دەبێت، هەدەفی یٔێمە رێككەوتنە لەگەڵ بەغدا
- هەوڵەدەین لە ناوەرۆكی نامەكە بگۆرین بۆ دەستكەوتی زیاتر.
- گەر یٔیلتیزامی زیاترمان بدەنێ یٔاساییە دوای بخەین.
كاك مسعود:-
ـ هەموو بۆچوونەكانتان لە حەرسەوەیە ، یٔێمە هەموومان كۆكین لەسەر هەدەفێك
- كە چووین بۆ بەغداد وتمان تەجروبەی هاوبەشمان فەشەلی هێنا زۆر نەرم بوون، بەڵام كاتێ هەڵوێستی یٔەمەریكایان بینی تەشجیع كران و تووند بوون
- كەمیل شمعون دەیگوت گەر دۆستی یٔەمەریكا بن دەكوژرێن گەر دوژمنیان بین دەسوتێنرێن
- سەرەتا وایانزانی كارتی فشارە بەڵام دواتر بۆیان دەركەوت بە جدیمانە
- نامەكە فەرقی هەیە بەڵام زمانەتی تێدا نییە بۆ یٔیستیفتا
- لە ڕووی عەسكەرییەوە بە خەیاڵمان نایەت بەڵام فشارەكانی تر كاریگەری دەبێت
- گەر وتیان نەگەڕێینەوە واتا كەركوك و خانەقین و شوێنەكانی تر لە دەستمان دەرەچێ
- واتا عێراق یٔەوەندە نزیك یٔەبێتەوە دەتوانن تۆپبارانی دهۆك بكەن
- باشە تووشی شەر نەبین و لەو ناوچانە كێشەی هەیە یٔەنجامی نەدەین (كەركوك و خانقین)
- حیدەرعبادی یٔامادە نییە یەك وەرەقە تەوقیع بكات بەرامبەر ساڵێكیش تهیٔجیل
- گەر زەمانەت نەبێت واتا یٔینتحاره
- وەڵامی نامەكە بدەینەوە گەر یٔەمەریكاش زەمانەت بدات هەر باشە.
- گەر كێشە دروست بێت لە كەركوك و یٔەو ناوچانە دوای بخەین باشترە لەوێ ، یٔێمەش نامانەوێ تووشی شەر ِبین.
- گەر زەمان نەبوو حەلی دووەم یٔەوەیە لەو ناوچانە تاجیلی بكەین.
لە كۆتایی نووسینی یٔەم بابەتە دەمەوێ چەند پرسێاریك بكەم، یٔەرێ بە باشی دیراسەی یٔەو بابەتەكرا؟ یٔایا زەمینە سازی بۆ كرا بوو؟ تاچەند تصوراتی سەركردەكانی بەشداربووی بریاری ڕێفراندۆم لە جێی خۆیدا بوو لە كاتێكدا یەك دەوڵەت پشتگیری لێ نەدەكردین؟ یٔەرێ تێگەیشتنمان لە یٔاست ململانێی نێو دەوڵەتی و بەرژەوەندی نێودەوڵەتی دا بوو؟ یٔەرێ تصوراتی بەشدار بووان لە جێی خۆیدا بوو كە وترا شیعە شەڕی كورد ناكات و سیستانی شەڕی كورد مەحروم دەكات؟ یٔەرێ لە دوای یٔەنجامدانی ڕێفراندوم و بریارەكانی یٔەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و كۆكردنەوەی ھێزەكان حەشدی شعبی و سوپای عێراق، یٔەو بوو چوونە دروست بوو كە وترا چەند فشارمان لە سەر بكەن یٔەوەندەی تر ڕاگەیاندنی دەوڵەتی كوردستانی نزیك دەبێتەوە؟ بۆ وەڵامی یٔەو پرسیارانە وەك شایەتحاڵێك ، كورتبێنی بیركردنەوەی سەركردایەتی سیاسی حیزبەكانی بەشدار بووی ڕێفراندۆمم بۆ دەركەوت كە لە كتێبەكمدا و لە داھاتوودا بەناونێشانی (ڕێفراندۆم لەھەرێمی كوردستان) بڵاو دەبێتەوە.
#یٔەبوكاروان/ یٔەندامی یٔەنجومەنی باڵای ڕێفراندوم