ئەوە پرسیاری عەلامە تۆفیق وەهبی بووە لە ١٩٣٣دا بەنیگەرانیەوە لە ئینگلیزەکانی پرسیووە .
ساڵی ١٩٧٦ لە لەندەن ، بۆ ئەمیری حەسەن پوری دەگێڕێتەوە و دەڵێت :
ده‌ستم كرد به كه‌لیمه دۆزینه‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه (١٩٣٣ ) هه‌تا
گه‌یشتینه ساڵی١٩٤٢ ، ئه‌وه بوو له گه‌لاوێژدا به‌عزێكم بڵاو كرده‌وه
بۆ ئینگلیزه‌كان. كه ئه‌منووسی، خه‌ڵك تێنه‌ئه‌گه‌یشتن له كهلیمهكانی (
چونکە وشەی تازەی کوردی لەبری عەرەبیەکان دانابوو) من قامووسم دروست كرد
كه تێبگه‌ن، کەچی چوون شكاتیان كرد لێم. ئینگلیزه‌كان گوتیان تۆ كه
مردی، له‌پاش ١٥٠ ساڵی تر كورد بۆ تۆ له ئاڵتوون هه‌یكه‌ل ئه‌كا...
ساتیع حوسەری دامەزرێنەری فیکری عروبە لەبیرەوەیەکانیدا دەگێڕێتەوە : بۆ
ئێمە گرنگ بوو کوردەکان لە عێراقدا بهێڵینەوە ، لەناو مەنزومەی عروبەدابن
.ئینگلیزەکان تۆفیق وەهبیان ڕاسپاردوو ڕێزمانی کوردی و ڕێنوسی زمانی کوردی
بنوسێتەوە بۆ ئەوەی لە خوێندنگەکاندا بەکوردی بخوێنرێت . تۆفیق وەهبی
ڕێنوسی لاتینی بۆ زمانی کوردی دانابوو کەئەمەش دەبووە هۆکاری دوور
کەوتنەوەی کوردەکان لە عێراق و عروبەوە . بۆیە پەیوەندیمان کرد بە مەلا و
شێخە ناودارەکانی کوردەوە تا بەخەڵکی کورد بڵێن تۆفیق وەهبی پیاوی ئینگلیزە
و کافرە چونکە دەیەوێت ڕێنوسی قورئان بگۆڕێت .
تۆفیق وەهبی دەڵێت :
کاتێک ئینگلیزەکان بەمنیان گوت کورد لەپاش ١٥٠ ساڵی تر پەیکەری ئاڵتونت بۆ
دەکەن گوتم : عه‌فوو تۆ من ته‌حقیر ئه‌كه‌ی، كورد هه‌تا ١٥٠ ساڵی كه ،
كه‌ر ئه‌مێنێ؟ گوتم زۆره، ئه‌مه‌وێ كورد زووتر بزانێ كه من خزمه‌تی
ئه‌كه‌م.
لەهەمان گێڕانەوەدا باسی ئەوە دەکات کە شێخ مەحمود و
کەسایەتیە ئایینیەکان ڕقیان لێ ی بووە ، ویستویانە بیکوژن . دەگێڕێتەوە :
بەپلانی شێخ مەحمود ، بەڕێوەبەری پۆلیس چۆتە دیوەخانەکەی شێخ گوتراوە :
تۆفیق وه‌هبی وه جه‌ماعه‌تێ دانیشتوون عاره‌ق ئه‌خۆنه‌وه، له
منه‌وه‌ره‌كان. منه‌وه‌ر، ئێسته پێیان ئه‌ڵێن ڕۆشنبیر؛ ئه‌چین له
سه‌ربانه‌وه ئه‌یانكوژین، له هه‌یوانی ماڵی ڕه‌شید جه‌وده‌ت عاره‌ق
ئه‌خۆنه‌وه، ئه‌یانكوژین. ئه‌وانیش وتیان مه‌كه، چۆن ئه‌بێ، تۆفیق وه‌هبی
پیاوێكه ئه‌وه‌نه خۆنوویهتی، ئێمه ئه‌وانه هه‌موو خوێنه‌واری ئێمه‌ن،
یه‌عنی نامێنێ، كه‌وابێ هیچ كه‌س نامێنێ، نابێ ئه‌مه، خوا هه‌ڵناگرێ.
ئه‌و عه‌لی ئاغایه زۆر هینی كردووه، مومانەعەی کردووە.
کاتێک
بیرەوەری هەریەک لە ساتع حوسەری و تۆفیق وەهبی بەجیا دەخوێنینەوە ، دەبینین
لەسەد ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکاریەکی ئەوتۆ بەسەر پەیوەندی نێوان ڕؤشنبیر و
پیاوانی ئاییندا نەهاتووە . سەدساڵ لە ١٥٠ ساڵی تەخمینەکەی ئینگلیز
تێپەڕیوە و هێشتاکە ٥٠ ساڵی ترمان ماوە .