سەرنجێکی کورت لەسەر ھەڵبژاردنی ئەمریکا

هونەر تۆفیق
لە ئەمریکا سەرۆک بە دەنگدانی راستەوخۆی گەل ھەڵنابژێردرێت، سەرەتا ھەردوو حزب کۆماریی و دیموکرات لەسەرجەم ولایەتەکان دەنگدان ئەکەن بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی. لەم دەنگدانەدا تەنھا ئەندامانی حزب دەنگ ئەدەن. 

لەھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ،سیستەمی فرە بازنەیی دەنگی گوازراوەی براوەی زۆرترین دەنگ پەیرەو ئەکرێت،لەسەر بنچینەی کۆمەڵەی ھەڵبژاردن Electoral College بە شێوەیەک ھەر ولایەتێک وەکو کۆمەلەیەکی ھەلبژاردن حساب ئەکرێ، راستر سیستەمیێکی زۆر ئاڵۆزو دەگمەنە لە جیھاندا. ھەموو ئەمەریکا بۆ ٥٠ پەنجا ولایەت دابەش ئەکرێ بە قەدەر کۆی ژمارەی ولایەتەکان جگە لە ولایەتی (واشنتن دی سی )پایتەخت کە لە کۆمەڵەی ھەڵبژاردن Electoral College  حساب ناکرێ. ژمارەی ھەر کۆمەڵەیەک بە پێی ژمارەی کورسییەکانی ئەو ولایەتە بۆ کۆنگریس و سینات دابەشکراوە.

شێوازی دەنگدان  زۆر جیاوازە لە ھەموو دونیا ئەویش بەھۆی پەیرەوکردنی زیاتر لە شێوەیەکی دەنگدان بەم جۆرە؛ 

1. دەنگدانی پێشوەخت، بەر  لە رۆژی دەنگدان ئەتوانیت پێشوەخت دەنگ بدەیت، .

2. دەنگدانی پۆست ؛کارتی دەنگدان لە نامەی داخراو دەچێت بۆ ئەدرەسی دەنگدەر، ئەویش دەنگ ئەدات و ھەر بە ھەمان پۆستدا کارتی دەنگدانەکەی دەگێرێتەوە.

3. دەنگدانی ئەلکترۆنی، زۆرتر لە دەنگدانی پۆست ئەچێ، بەلام جیاوزییەکەی ئەویە کە بەشێوەی ئۆن لاین دەنگ ئەدەیت. لە ھەموو ولایەتێک رێگەپێدراو نیە نمونەی ئەم شێوەیە کالیفۆرنیا. 

4. دەنگدانی غیابی، بۆ ئەو کەسانەیە کە بەھۆیەکی مەعقول ناتوانن بچن بۆ دەنگدان وەکو خاوەن پێداویستی تایبەت، یان بۆ ئەو ئەمریکیانەی لە دەرەوەی ئەمریکان .

سەرجەم کورسی کۆمەلەی ھەڵبژاردنەکان لە ھەر ٥٠ ولاتەکە ٥٣٨ دەنگە، کە یەکسانە بە ژمارەی کورسییەکانی دەسەلاتی یاسادانانی ئەمریکا، کە خۆی ئەبینێتەوە لە (ئەنجومەنی نوێنەران کە ژمارەیان٤٣٥ ئەندامەو ھەموو ٢ ساڵ جارێک دەنگدانیان بۆ ئەکرێتەوە، ئەنجومەنی سینات کەپێی دەڵێن پێران کە ژمارەیان ١٠٠ کەسە و شەش ساڵ جارێک ھەڵئەبژێردرێن)جگە لەوەی یەک لە سەر سێی ئەندامان دوو ساڵ جارێک ھەڵئەبژێردرێن. 

بەشێوەیەکی گشتی ،تێگەیشتن لە سیستەم و بەرێوەچوونی ھەڵبژاردن زۆر ئاڵۆزەو لە ولایەتێک بۆ ولایەتێکی تریش ئەگۆرێت.واتە بۆ ھەموو ئەمریکا وەک یەک نیە.ـ

بۆیە زۆر بە سادەیی وبەئاسانی دەتوانین لە چەند خاڵێکدا ھەڵبژاردنی سەرۆک روونتر بکەینەوە:

١ . راستەوخۆ سەرۆک ھەڵنابژێردرێ، لە ھەموو ولایەتێک دەنگ بۆ سەرۆک و جیگری سەرۆک ئەدرێ، کێ زۆرترین دەنگی ھێنا ، ئەو نابێ بە سەرۆک، بەلکو دەنگەکانی کۆمەڵەی ھەڵبژاردن

‏ Electoral College کە ٥٣٨ دەنگە ئەوان بریار لەسەر سەرۆک ئەدەن وکێ لەو ژمارەی ٥٣٨  دەنگە زۆرترینی ھێنا ،ئەو دەبێتە سەرۆک.  بۆیە دەڵێن سەرۆک ناراستەوخۆ  ھەڵئەبژێردرئ. لە ھەڵبژاردنی ٢٠٠٠    (بۆشی کور )لەگەڵ ئەوەی ٥٤٠ ھەزار دەنگی کەمتر لە مونافیسەکەی کە ئاڵگور بوو ھێنا، بەڵام  ئاڵگور دۆراندی و بوشی کور  لەرێگەی کۆمەڵەی ھەڵبژاردن Electoral College کە توانی ٢٧١ دەنگ بە دەست بھێنێ بردیەوە. ھەمان رووداو لە ھەڵبژاردنی ٢٠١٦ لە نێوان ھیلاری و ترەمپ روویدا لەگەڵ ئەوەی ھیلاری بە گشتی دەنگی لە ترامپ زیاتر بوو ،بەلام چونکە Electoral College براەوە نەبوو،بۆیە ترەمپ بردییەوە. 

2. کۆمەڵەی ھەڵبژاردن Electoral College کۆمەڵە خەڵکێن کە دەبنە نوێنەری ولایەتەکەیان لە ماوەی سەرۆکایەتی ئەمریکا ،واتە بۆ دەنگدان بە سەرۆک. 

3. پەیرەوی دەنگدانی براوەی یەکەم دەکرێ ، بۆیە کێ لە کۆمەڵەی ھەڵبژاردن کە ولایەتێک زۆرینەی ھێنا ئەوا ھەموو دەنگی ئەوانی تری بۆ ئەچێ . 

4. بەپێی دەستوری ئەمریکا،کاندید بۆ  سەرۆک، مەرجە تەمەنی ٣٥ ساڵی تێپەڕاندبێ و وڵاتنامەی ئەمریکی ھەبی، مەرجە لە ئەمریکا لە دایک بوبێ و بە لانی کەمەوە ١٤ ساڵ لە ئەمریکا مابێتەوەو ژیان بکات ئەوەی بە زمانی عەرەبی پێی دەڵێن موقیم. واتە ئەمریکیەک کە ١٤ ساڵە لە دەرەوەی ئەمریکا مافی نیە، خۆی کاندید بکا، بەو پێیەی لە وڵاتەکەت دوور کەوتۆتەوەو ئاگای لە وڵات نەماوە.

5. لەھەر ٤٥ سەرۆکەکەی ئەمریکا جگە لە سەرۆکی خاوەن ئاینی مەسیحی، ھیچ کەسێک لە ئاینەکانی تر ،نەبۆتە سەرۆک، لەھەر ٤٥ سەرۆکەکە، ھەمویان پیاو بوون. ژن نەبۆتە سەرۆک. جگەلەوەی، یەک سەرۆکی رەش ھەیە بە ناوی باراک ئۆباما. 

6. سیستەمی دوو ئەمجومەنی لە پەرلەمانی ئەمریکا پەیرەو ئەکرێ ئەمەش ھاوسەنگی نێوان ولایەتەکانی پاراستوە لە رووەکانی بریاری سیاسی و دابەشکردنی داھات، لە ھەمان کاتدا قانون و بریاردەرکردن بە پرۆسەی سێ فیلتەردا تێئەپەرێ، ئەوانش فلتەری سینات ،پاشان سەرۆک و کۆتاییەکەی دادگای باڵای دەستوری.

لە کۆتاییا ئەبێ رەچاوی ئەو خاڵە گرنگە بکەین ،کەسەرۆک راستەوخۆ ھەڵنابژێردرێ و کێ زۆرترین دەنگ بھێنێ ئەو نابێ بە سەرۆک .بۆیە نابێ بە موجەرەدی سەری راپرسیەکان بکەین.

02/11/2020



وتارەکانی تری نوسەر