ئەی لەکوێی دنیاهەیە؟

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر

سەرۆکی حکومەت مسروربارزانی دەڵێت: لەدنیا شتی وانەبوەکەخوێندن بەبەلاش بێت ودەرماڵەبەخوێندکاران بدرێت.


سەرەتا ئەم قسەیە دەربڕی ئەوڕاستییەکەسەرۆکی حکومەت ئاگاداری مێژووی عێراق نییە؟ئەم وڵاتە نەوتییە سیستم ئیشتراکییانە کە تا ۲٠٠۳ عێراق بەمجۆرەبوە و وڵاتانی هاوشێوەشی خوێندن بەخۆڕاییە و دەرماڵەی خوێندکارانیش هەبوە،من خۆم ساڵی ۱۹۹٠ یەک ساڵ پێش ڕاپەڕین مانگی ٥٠ پەنجادیناری ئەو کاتەمان وەردەگرت،تەنانەت دەرماڵە بۆ بەشێک لەخوێندکارانی قۆناغی پێش زانکۆش هەبوو،پاشان لە دوای ڕوخانی بەعسەوە هەر ئەم وڵاتەیە و لەهەرێم و ناوەڕاست و باشوری عێراق حوکمی بنەماڵەیی_تائیفی چەکداری هەیە،خۆداهات و نەوت هەرماوە ئەی بۆکوێ دەچێت؟

پاشان ئەی لەکویی دنیا هەیە:

۱_لە ۹٠٠ ملێۆن دۆلار پارەی نەوت تەنیا ۳٥٠ ملێۆن دۆلاری بدرێتە حکومەت _وەزارەتی دارایی؟

۲_لەکوێی دنیا پاشەکەوتی موچە هەیە و نەشدرێتەوە؟

۳_لەکوێی دنیا حکومەت بوجەی نییە و داهات و خەرجی لەتاریکی تاریکیدایە و پەرلەمانیش نازانێت چەندە و چۆن خەرجدەکرێت؟

۳_لەکوێی دنیا هەیە بنەماڵە و خێزانە سیاسییەکان کۆمپانیا،هێزی چەکدار،میدیا،نەخۆشخانە،زانکۆی تایبەتی خۆیان هەبێت و سەرچاوەی داراییەکەشیان دیارنەبێت؟

مەگەر تەنیا لەمەشێخەنەوتییەکانی کەنداوکە میدیاو یانەی وەرزشی و ....، هەیە و دەسەڵاتی بنەماڵەیی هەرێمیش زۆر سەرسامەپێیان و دەیەوێت هەمان حوکم پیادەبکاتەوە!.

٤_لەکوێی دنیا هەیە،حکومەت ۳۱ ملیار دۆلار قەرزاربێت و دیارنەبێت چۆن و بۆچی قەرزکراوە و خۆشی بەسەرکەوتوو بزانێت؟

٥_ لەکوێی دنیا هەیە،خوێندکار لەسەر داواکردنی دەرماڵە بەگولە و گاز وەڵامی بدرێتەوە؟

٦_ لەکوێی دنیا هەیە،زانکۆی ئەهلی لەداهاتی گشتی سودمەندبێت،وەک ئەوەی بۆزانکۆی ئەمریکی سلێمانی و دهۆک کراوە؟

۷_ئێوە لەدەرەوە خوێندنتان تەواوکردوە،لەسەربنەمای شەفافییەت دەکرێت بەخەڵکی بڵێیت لەکام زانکۆبوە؟ کرێی خوێندنەکەت چەندبوە؟ کێ و لەکام پارە دراوە؟

۸_لەکوێی دنیا حیزب و بنەماڵە و حاشییەکانیان کۆمپانیایان هەیە و لەئەرزەوە بۆ ئاسمان قۆرخیانکردوە؟

۹_ لەکوێی دنیا حیزب لەسەرۆکی بەشەوە تا سەرۆکی زانکۆ و تا نوێنەری خوێندکاران و قوتابیان بەتەزکیە و وەلائی کەسی و حیزبی دایدەنێت؟

۱٠_دەیان لەکوێی دنیای تریش...

ئەگەر بڕیارە بەراوردبکەن دەبێت لە هەموو ئاست و کایەکاندابێت.

ئێوە بەم قسانەخەڵک زیاتر توڕەدەکەن و هانیاندەدەن،لەلایەکی تریشەوە ململانێی ئامۆزاکانە،دەتەوێت بڵێیت ئەوەی لە چەندساڵی ڕابوردوکراوە خراپ بوە و حکومەتداری نەبوە،وەک چۆن ململانێی ئامۆزاکان لەسلێمانی بێبازاڕی و نائارامی و دڵەڕاوکێی دروستکردوەئەوەی ئێوەش هێندەی تر بارگرانی بۆخەڵک هێناوە.

ئێمەباش دەزانیین ئێوە دیوەهەر خراپ و جەردەییەکەی سیستمی نیولیبراڵیزم لە هەرێم پەیڕەودەکەن وڕۆبەڕۆژ خەڵک ژیان سەختتر دەبێت وکەرتی حیزبی و بنەماڵە و خێزانەسیاسییەکانیش خوشگوزەران و دەوڵەمندتردەبن.



27/11/2021



وتارەکانی تری نوسەر