دەسەڵاتی بنەماڵەیی جەردەیی هەرێمی کوردستان لەسێ خاڵدا تەواو لاسایی مەشێخە نەوتییەکانی کەنداودەکەنەوە:
۱_نەوت بۆ بەهێزکردن و مانەوەی دەسەڵاتی ستەمکاری بنەماڵەیی خۆیان بەکاردێنن.
۲_دامەزراندنی دەزگای میدیایی بۆڕەواج و جوانکردنی دەسەڵاتەکەیان.
۳_ خاوەنداری یانەی وەرزشی و دەستگرتن بەسەر دامەزراوە وەرزشییەکان.
بەتایبەتی خاڵی یەک و دوو بەتەواوی کاری لەسەردەکەن و بەردەوامن.
بەئێستاشەوە گرێبەستی پەنجاساڵەی وزە لەگەڵ ئەردۆگان کەس نازانێت ناوەڕۆکەکەی چییەو چی تێدانوسراوە؟ دڵنیام جگە لە هەڕاجکردن و تاڵانی نەوت و بڕگەی ئەمنی شەڕی پارتی کرێکاران و پاراستنی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڕادەیەک تاڵەبانیشی، خێرێکی بۆ خەڵک تێدا نییە.
ئێستا و بەپێی سەردان و قسەکانی مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی فاشیلی سێ قۆڵی، غاز بۆ تورکیا و ئەوروپا هەناردەدەکەن.
ئەم قسانەی مەسروربارزانی لەکاتێکدایە نەوت لەبری نیعمەت لەعنەتی بۆخەڵکی کوردستان هێناوە، قەرزاری و مردن لەسەرەی موچەدا، ستەمکاری و جەردەیی و پەلکێشی تورکیای هێناوە.
لەم کاتەداو بەهۆی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و پێویستی ئەوروپا و ئەمەریکا بەتورکیاو غازی کوردستان ئەوا زۆربەئاسانی پشتی دەسەڵاتی بنەماڵەیی پارتی دەگرن و پشتیوانی دەکەن، چونکە لای ئەوان بەرژەوەندی ئابوری پێش دیموکراسی و مافی مرۆڤە!
هەروەک چۆن پشتی سعودیەو شێخەکانی کەنداودەگرن
کەنادیموکراسی و دژە ئازادیین.
هەربۆیە ئەرکی یەکێتیە، ئەگەر جیاواز بیردەکاتەوە و شەریک و بەشوەرگرنییە! دەبێت هەڵوێستی ڕێگری هەبێت و غازیش بەدەردی نەوت نەبرێت؟
ئەرکی گۆڕانیشە کەوەک تا ئێستا هەر بینەرنەبێت و هەڵوێستی خۆی هەبێت وخۆی نەبان نەکات!چونکە ئەمەدادی نادات.
هاوکات ئەرکی هەمومانە ڕێگری لەم هەنگاوەی پارتی و ماڵی بارزانی بکەین و ڕێگەنەدەین غازیش هاوشێوەی نەوت لەبری خزمەتی دیموکراسی و ژێرخانی ئابوری و هەلی کار و خۆشگوزەرانی بکرێتە فاکتەرێکی تری پتەوکردنی دەسەڵاتی جەردەیی ستەمکاری بنەماڵەیی هەرێمی کوردستان کەتەنیا بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی و حاشیییەکانیان کەڵکی لێوەردەگرن وخۆیانی پێبەهێزدەکەن.