‎تیمی حکومی یەکێتی و گۆڕان و دوو بابەت

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
یەکەم

‎دوای ئەوەی چەندگەنجێک ماوەی دوو ڕۆژ لەکەلارەوە بەپێ بۆسلێمانی هاتن ئێستا دوو ڕۆژیشە لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی کوردستان چادریان هەڵداوە ومانیانگرتوە،بەبێ ئەوی هیچ بەرپرسێک سەردانی کردبن، داواکارن بڕیاربەدەستانی ئەم دەڤەرە ببینن و ڕێگای کەلار_سلێمانی کەبەڕێگای مەرگ ناسراوە تەواوبکرێت،تەوانەکردنی ئەم ڕێگایە بوەبە پەڵەیەکی ڕەش بەناوچەوانی حکومەتەوە و ئێستا یەکێتی و گۆڕان( قوباد تاڵەبانی ،ئاوات شێخ جەناب،داناعبدولکریم) لێی بەرپرسن و دەبێت لەخەمی تەواوکردنیدابن،بەپێچەوانەوە بێدەسەڵاتی و دەستەپاچەیی خۆیان دەسەلمێنن،چونکە لەهەولێرو دهۆک دەیان شەقام و ڕێگای نێوان شارەکان و بازنەیی چواردەور هەولێر تەواوکران.

‎دووەم

‎بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕی ۹ ملیارو ۲۱۸ ملێۆن دینار بۆ تەواوکردنی بەنداوی خنس لەدهۆک تەرخانکراوە،بەڵام بەڕێوەبەرێتی ئاودێری سلێمانی تێچووی کۆی پڕۆژەکانی لە پۆند وجۆگە پێویستی بەنزیکەی ۸٠٠ هەشت سەد ملێۆن دینارە ،کەچی ڕەزامەندی نادەن و بۆیان خەرجناکرێت،ئەمە بانێکە و دوو هەوا ولەئەستۆی( قوباد تاڵەبانی وئاوات شێخ جەناب و بێگەرد تاڵەبانی)ە، لەڕابوردوو ئێستاشدا تیمی یەکێتی وگۆڕان و پەرلەمانتارەکانیان بەردەوام دەڵێن پارتی ئەم سنورە دەچەوسێنێتەوەو ئابڵوقەی ئەم ناوچەیەی داوە،کەچی لەهەولێر لەحکومەت ولەسلێمانی ئۆپۆزسێۆنبن، ئێستا لەم دوو بابەتەو دەیانی تردا لەبەردەم مەحەک و بەرپرسیارێتیدان بابزانیین چی دەکەن؟

‎چونکە بەکردار ئێستا دوو ئیدارەییە مەسروربارزانی ئەولەویەتی بەهەولێرو دهۆک داوە ئەرکی ئەمانیشە شەڕلەسەرئەم دەڤەرە بکەن.

17/09/2022



وتارەکانی تری نوسەر