١-ئێستا دەساڵ بەسەر جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدیدا تێپەڕدەبێت، کەلەسەر دەستی تیرۆرستانی داعش و لەئەنجامی هەڵهاتنی هێزی پێشمەرگەدا ڕوییدا، کەبەگشتی هێزەکانی پارتی لەوێدابوون، کەبە دوازدەهەزار مەزەندەدەکران، بەڵام دواتر دوازدە گەریلا پاراستنی، ئەمەقسەی ئەندامێکی ئەنجومەنی گەل بوو،لەقەزای شەنگال، کەمانگی شوباتی ٢٠٢١ لەشەنگال پێیوتین.
٢-ڕۆژی ٢٠١٤/٧/٣ مەسعودبارزانی سەرۆکی ئەوکاتی هەرێم هاتەپەرلەمان و بەنەشئەوە داوای دروستکردنی کۆمسێۆنی کردو وتی: ئێمە ڕاپرسی دەکەین، پاشان وتی: پێش ئەوەی موسڵ بکەوێت، من بەتەلەفۆن لەگەڵ مالیکی قسەم کردو پێم وت موسڵ دەکەوێت، مالیکی پێیی وتم: تۆ خەمی کوردستانت بێت.
وتیشی: ئێستا ئێمە دراوسێی دەوڵەتێکی تازەین، بەناوی(دەوڵەتی ئیسلامی) ئەبێت مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
٣- سەرۆکی ئەوکاتی فراکسێۆنی گۆڕان(ڕابون مەعروف)بەناوی فراکسێۆنەوەدواو وتی: یەکەم شوێن دوای موسڵ پەلاماردەدرێت، شەنگالە بەهۆی جیاوازی ئاینییەوە، دەبێت ئێوە زۆر ئاگاداربن، بەڵام ڕێک بەپێچەوانەوە، شەنگال تەسلیمکرا.
دواتر هیچ بەرپرس و کەسێکیش لێپرسینەوی لەتەکدا نەکراو نەزانرا ئەنجامی لیژنەی سەرۆکایەتی هەرێم چی بوو؟!
ئێستاو دوای دەساڵ شەنگال لەنێوان ململانێی هەرێم و بەغداد، پارتی و(پارتی کرێکاران) pkkوپارتی و یەکێتی و دەستێوەردانی تورکیاوە، کەمتر لەنیوەی خەڵکەکەی گەڕاوەتەوەو وەک بارمتەلەکامپەکاندا بەکاردێن، شەنگال ئاوەداننەکراوەتەوەو دەیان کێشەی تر، کە بەغداو هەرێم بەتەواوی لەبەرانبەر ئێزدییەکاندا کەمتەرخەم وبێکردارن.
لەم ڕۆژەدا ڕۆحی قوربانییەکان شادبێت، کەبەهۆی جیاوازی نەتەوەیی و ئاینییەوە، لەمێژوودا حەفتاوچوار جینۆساید(فەرمان) یان لەسەر جێبەجێکراوە.
د.شێرکۆ حەمەئەمین