بۆ یادی چلەی فوادە ڕەش..

د.شێرکۆ حەمەئەمین قادر
چل ڕۆژ  تپەڕی بەسەر کۆچی پڕناسۆی فوادیاسین،فوادی سۆڵیدارێتی، فوادە ڕەش،مرۆڤێکی یاخی و خزمەتگوزار و نیشتمانپەروەر، کوردێکی ساغ کە بەقووڵی لەماناکانی مرۆڤبوون و کوردبوون و لێکەوتەکانیان گەیشتبوو.

ئەو دەیزانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان چەند گرنگن و قوڵایی ستراتیجی باشورو ڕۆژهەڵاتن،بۆیە دوای شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان فوادەڕەش کۆڵەکەیەکی ئاوەدانی و فێرکردن و مشورخۆربوو،وەک چۆن هەر دوای ڕاپەڕین وسەرەتای دەسەڵاتی هەرێم،بە دامەزراندنی ڕێکخراوی سۆڵیدارێتی لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی ئاوەدانی گوندەکان و مامۆستای خولی کۆمپیوتەری شاربوون،هەر بەو ڕۆح و گیانەی سەرەتای کۆمەڵە و هەکاری و خەباتی ناوشار پەیکی نێوان باشورو ڕۆژئاوا و گوندە بێ نازەکانی کوردستان بوو.

وەک خۆی لە سەفەرێکی دێرێدا وتی: (نامەی مام جەلالی بۆ شەهید ئارام گەیاندبووە قەراداخ) هەر بەو چالاکی و وزەوە پەیکی ئاوەدانی دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا و ڕاپەڕینی باشوربوو.

هەر بەوجۆە لەدامەزراندنی کۆمپانیای وشە و بزوتنەوەی گۆڕانیش بەشداربوو، هەرچەندە هاوڕێی زۆرنزیکی کاک نەوشیروان بوو بەڵام هەرگیز دەستبەرداری ڕۆحەیاخی و ڕەخن گرانەکەی نەبوو.

فوادە ڕەش زۆری بەخشی و زۆر کاریکرد،کە لەدوای خۆی ناوی وەک هێمای بەخشین و کوردبوون و مرۆڤبوون و خەبات لەپێناوی چاکەی گشتی هەردەمێنێتەوە و ڕێنوێنی چاکەخوازان دەبێت.

رۆحی کاک فوادشاد و شوێنی بەهەشتبێت.

14/10/2021



وتارەکانی تری نوسەر