دیسان عادەتی قەدیمیی مەندوبانی بەرژەوەندخواز؟

ئاسۆ عەبدولەتیف


پێشووتر لە وتارێکدا یٔەوەمان وت، بەشێک لەو پەرلەمانتارو مەندوبە نمایشکارە کوردیانەی بەغداد مۆدێلیزاسیۆنی بەرژەوەندگەرای خۆیانن، خەریکی پرۆژەو کاری سیاسی شەخسی و پراگماتیستی خۆیانن بۆ کاتی هەڵبژاردن و دوانەکەوتن لە کاروان، بەمەبەستی یەک یٔامانج یٔەویش نەگەرانەوەیانە بۆ هەرێم. هەروەک توڕەو هیلاکی یٔەوەن کۆتاییان بێت و بگەڕێنەوە هەرێم و نەتوانن لە سیستمی نوێی هەڵبژاردن سودمەند بن و لەیەک کاتدا درێژە بە کاری مەندوبسازیی و عادەتی قەدیمی و یٔۆپۆزسیۆن سالاریی و وەزیر ڕەفتاریی بدەن و لەو هەموو عیلاقات و کەین و بەین و یٔیمتیازو دەستکەوتە شەخسیانەش بێبەش بن.


یٔەوەتا کارەکەیان مەیسەر بوو، کاریان کرد گوتاری سیاسی فەرمی قەوارەی کوردیی شەق بکەن بەدڵی خۆیان و یٔەو تایپە حوکمڕانە مۆنۆپۆڵگەرەی شیعە کە هاونەهجی یەکن، خۆیان گۆڕی بۆ لیستێکی پڕلە دروشمی لوس و قەبە و پێچاوپێچ، بە ناوی نوێنەرانی گەل و هاوپەیمانی هیوای کوردستان و بە گرانیش فرۆشتیانەوە بەخەڵکی کوردستان بە ناوی چاکسازیی و گەڕاندنەوەی موچەی فەرمانبەران. 


یٔەمەش وەک یٔاراستەیەکی سیاسیی و پەرلەمانیی بە تۆنێکی جیاواز لە گوتاریی حوکمڕانی کوردیی، بەڵام یٔایا یٔەم کردەیە مانای چییە جگە لە شکستی سیاسی پرۆژەی یٔایدۆلۆژیی حیزبەکانیان؟ یٔەگەر وا نییە چۆن دەبێت بە دوو یٔاراستەی سیاسی دژبەیەک کاربکەن بۆ داهاتوو، یٔەی وەڵامی حیزبەکانیان چی دەبێت لە داهاتوو !؟


یٔەگەرچی هەر یٔاراستەیەکی سیاسی کوردیی، لەدەرەوەی یٔیجماعی سیاسی و جڤاکیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دەوڵەتی یٔۆتۆکرات و مەزهەبی بەغداد، ریسک و سەرکێشییە بە ستاتۆی هەرێم و دۆزەکەیەوە، لەلایەک یٔەو بەشە لە کوردو تەکەتولێکی حیزبی کە یٔاوا بیردەکاتەوە دەریچە بدۆزێتەوە بۆ لەحیم کردنی بەشێکی هەرێم بە بەغداوە، چەمکی دەوڵەت-نەتەوەی، قبوڵ نییەو بە تۆپزیی دژی ڕیفراندۆم وەستانەوە بەبیانووی گەڕاندنەوەی شکۆی خەڵک و فەزیلەتی تاک و خۆشگوزەرانی، کەچی، لە بەغداد، ڕازین لەگەڵ تێرم و مێنتاڵێتی زاڵی شیعە کاربکەن، بەو هەموو فەسادو خوێنبەربوونەوە، کە خاوەنی تێزی دەوڵەت-مەزهەبی نەتەوەیی و ویلایەتگەریی حەوزەو مەرجەعیەتیشن، کە تاک یٔەکاتە یەک جەستەی بێڕۆح و کۆیلەیەکی بێنرخی دەوڵەتفاشی، بینیمان لە ساڵانی رابردوو شیعە چ جۆرە فۆرمێکی دەوڵەتداریی مومارەسە کرد.


یٔەم یٔاراستەیە بنەماخوازییەکی تیۆری و فیکرییشی نییە تیۆریزەو فۆڕمەڵەی خۆی پێبکات بۆ یٔایندە، بەرمەبنای دوو یٔاکت و جوڵە کاردەکەن، یەکەمیان دژایەتی و کاردانەوەیە بەرامبەر دەسەڵاتی سیاسی فیدراڵی هەرێم، کە پەرچەکردارو حەماسەتە بۆ هەڵبژاردن و گەیشتن بە چەورایی نەوت و بەرژەوەندیی حیزبیی، دوەمیان شوێنپێ کەوتنی ژاوەژاوی سیاسی و تایٔیفی و مەزهەبییە، ڤواهر الصوتی، کە دەوڵەتی مەزهەبی ویلایەتی فەقیهی میحوەر دروستی کردوە وەک هەیەجان بۆ برسیکردن و نابوتکردنی کورد، کە ناشیرینترین جوڵەی یٔەم تایپەی دەوڵەتی تازەو مۆدێرنی عێراقە.

12/01/2021



وتارەکانی تری نوسەر