ئۆکرانیا، جیهان لە دژی (پوتن) یەکدەخات یان دابەشی دەکات؟

کاوه‌ محه‌مه‌د
لەوەتەی (فلادیمێر پوتن) لەساڵی (١٩٩٩)ەوە دەسەڵانی وەرگرتووە، ئەمەی ئەمڕۆ شەشەمین دەستێوەردانی سەربازیی مۆسکۆیە لە دەرەوەی خاکی روسیا، ئەوانیش بریتین لە (کۆسۆڤۆ، نیمچە دوورگەی کربمیا، جیۆرجیا، چیچان و سوریا).

ئێستا پرسیاری هەرە گرنگ ئەوەیەل ئاخۆ بەهۆی تایبەتمەندی ئۆکرانیا بۆ خۆرئاوا، ئەم هێرشەی کە ئەمڕۆ بۆ سەر ئۆکرانیا دەستیپێکرد، دەسەڵاتەکەی پوتن بەچۆکدادێنێت یان وەک ئەوانی پێشوو بۆی دەچێتە سەر ؟.

دەبێ لێکەوتەکانی ئەم دەستێوەردانە بۆ پوتن و روسیا، لانیکەم لە رووی ئابووریەوە، وەک لێکەوتەکانی داگیرکردنی کوێت بۆ سەدام و عیراق نەکەوێتەوە ؟.

ئاخۆ ئۆکرانیاش بە هەمانشێوەی کوێت جیهان لە دژی پوتن یەکدەخات یان دابەشی دەکات ؟، لەچەند رۆژی داهاتوودا سەرەداوی وەڵامی ئەم پرسیارانەمان دەستدەکەوێت.

25/02/2022



وتارەکانی تری نوسەر