دادگا دەرگایەکی داخست و پەنجەرەیەکی کردەوە

کاوه‌ محه‌مه‌د

لەئەساسدا کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار نادەستووری بوو، بەڵام ئەوەی لەبڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگاکەدا جێی سەرنجە ئەوەیە کە؛ نادەستووریبوونەکەی بە تەواوی نەسەلماندووە، بەڵکو دەڵێت؛ سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئەو دەسەڵاتەی نیە، بەڵام پەرلەمان دەتوانێت ئەو دەرگایە بکاتەوە !..

کەواتە دەبێ چاوەڕێ بین کە ئیتر بە سەفقاتە سیاسییەکان بکەونەخۆ و لەم چەند رۆژەدا ئەو پرسە بخەنە ئەجێندای دانیشتنی پەرلەمانەوە و هەوڵدەن دەنگی پێویستی بۆ کۆبکەنەوە تا جارێکی تر دەرگای خۆپاڵاوتن بخەنەوە سەرپشت و درێژە بە ململانێ کوردی-کوردیەکە بدەن. واتە دادگای فیدراڵی دەرگایەکی داخست، بەڵام پەنجەرەیەکی کردەوە. 

01/03/2022



وتارەکانی تری نوسەر